🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
موڕاد بەکداش
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📝 لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە وتاری سەرۆکی حکومەتی ه...
لە 22ی ئایاردا بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر تایتڵی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان وتارێکی راستەوخۆی لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە ئاڕاستەی گەلی کوردستان کرد، و تیایدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک بابەت کرد کە جێگای سەرنج و تێبینییە بە لای حزبمانەوە.
هەڵبەتە سەبارەت بە ڕەوش و کارەکانی حکومەتی هەرێم ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆدا، سەرۆکی حکومەت ڕاستەوخۆ باس لەم بابەتە بکات، جاری یەکەمیان دووای تێپەڕبوونی سەد رۆژ بوو لە سەر تەمەنی کابینەی نۆ و ئەم جارەشیان دووای تێپەربوونی نزیکەی دە مانگە لە سەر تەمەنی ئەم کابینە ئیئتلافییەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان.
سەرنج و تێبینییەکانمان وەک حزبێکی چەپی ئۆپۆزیسۆن لەسەر ئاخافتنی سەرۆکی حکومەت بەم شێوەیەی خوارەیەوە:
1 ناساندنی قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستان بە قەیرانی دارایی دوور کەوتنەوەیە لە دەستنیشانکردنی شوناسی ڕاستەقینەی ئەم قەیرانە سەرانسەرییە کە قەیرانی ئابورییە وەک سیمای ڕاستەقینەی قەیرانی کوردستان، نەک دارایی.
سەرۆکی حکومەت هۆکاری سەرەکی قەیرانی دارایی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا و ئیلتزامنەکردنی حکومەتی فدڕال، گەڕاندەوە، لە کاتێکدا سروشتی ئەم قەیرانە ئابورییە و هۆکارەکەی جگە لەو خاڵانە، بە پلەی یەکەم بۆ سیاسەتی ئابوری حکومەت دەگەرێتەوە کە پشتی بە میکانیزمەکانی ئابوری بازاڕی سەرمایەداری بەربەڕەڵا و وابەست، و مەرجەکانی سەندوقی دراوی نێودەوڵەتی و گرتنەبەری سیاسەتەکانی نیولیبرالیزم دەبەستێت.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم لەم ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت نۆ موچەی داوە، بەڵام پێدانی موچە مانای چارەسەرکردنی قەیران نییە، و پێشتریش کابینەی هەشت بە هەمان شێوەیە شوناسی قەیرانی دارایی بە ڕەوشەکە بەخشی، و ویستی لە ڕێگای پاشەکەوتی ئیجباری و کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کێشەکان چارەسەر بکات، و لە ئاکامدا قەرزەکان زیادی کرد و گەیشتە 27 ملیار دۆلار بێ ئەوەی سەرۆکی حکومەت وردەکاری ئەو قەرزانە لە بەردەم پەرلەمان و جەماوەری کوردستان ڕوونبکاتەوە، و کار گەیشتۆتە ئەوەی کە کابینەی نۆش تەنانەت ناتوانێ پسولەیەک بە فەرمانبەران بدات کە تیایدا دان بە پاشەکەوتی موچەکە بنێت و تەنانەت خانەنشینان لە ئایاری 2020، موچەی خانەنشینی نیسانی 2019 وەردەگرن.
2 حزبی شیوعی کوردستان پێشتر و ئێستا ئاماژەی بەوە کردوە کە هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانێکی گشتگیر و سەرانسەری بۆتەوە، و سیاسەتی ئابوریی پیادەکراوە زەقترین بەشی رێباز و سیاسەتی حکومەتە و بنەمای ئەو قەیرانەیە، جگە لە هۆکارەکانی دیکەی قەیران کە پەیوەندییان بە مۆدێلی حوکمڕانییەوە هەیە، وەک نەبوونی بنەماکانی حوکمڕانی باش و نەبوونی کاری دامەزراوەیی و مانەوەی دیاردەکانی دوو ئیدارەیی و زاڵبوونی عەقلیەتی بەرتەسکی حزبایەتی، و نەبوونی شەفافیەتە بە تایبەتی لە بواری نەوت و گاز، و پێشتریش لە تێبینییەکانی حزبمان دووای تێپەربوونی سەد رۆژ لە سەر پێکهاتنی حکومەت، ئاماژەمان بەوە کرد، کە دەبوایە دانانی سندوقی داهاتە نەوتییەکانە یەکەمین کاری حکومەت، و یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پرۆسەی چاکسازی بوایە.
سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا باسی کرد کە بەشێکی کەمی داهاتی نەوت بۆگەنجینەی حکومەت دەچێت و بەشی زۆری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەگەرێتەوە، و ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەڵە لە بوونی رێگای گرێبەستەکانی بەشداری کە حکومەتی هەرێم لە 2007 وە پەیڕەوی کردوە و تا ئەمڕۆ پێداچونەوەی تیایدا نەکردوە، و تا ئێستا کۆمپانیایەکی کوردستانی حکومی بۆ وەبەرهێنانی نەوتی درووست نەکردوە.
3 سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا باس لە هەمەجۆری سەرچاوەکانی داهات دەکات، و پێشتریش لە وتاری سەد رۆژ بەسەر کابینەی نۆ باسی لە کارکردنی حکومەت بۆ زیادکردنی ئەو داهاتە بە رێژەی 50% تا کۆتایی 2019 کرد، بەڵام ئەو کاتە ئاماژە بۆ سەرچاوەکانی ئەو زیادکردنە نەکرد کە بەشێکی زۆری زیادکردنی باج و رسومات بوو لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشی دەکات و ئەمەش دیسانەوە قورسایی لەسەر گوزەرانی خەڵکانی کەم دەرامەت درووست کرد، و ناکرێ ئەمرۆش مامەڵەکردن لە گەڵ لێکەوتەکانی قەیرانەکان بکەوێتە ئەستۆی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، بە تایبەتی رێژەی بێکاری و هەژاری لە زیادبووندایە، و لاوان کە سامانێکی نیشتمانییە بە ناچاری بەرەو هەندەران دەڕۆن.
4 هەرچەندە پێشتر حکومەت باسی لە بایەخدان بە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی زیادکردنی داهات کرد، بەڵام ئەم هەنگاوە پێویستی بە دەستنیشانکردنی سروشتی ئابوری کوردستان بوو کە بە بۆچونی حزبمان ئابورییەکی بەرخۆرە(ریعییە)، و پشت بە تەنها یەک سەرچاوە دەبەستێت کە نەوتە و لەوەش زیاتر دەبێ بوتری کە تا ئێستا کوردستان چاوەڕێی بڕی بودجە لە عێراقەوە دەکات لە کاتێکدا دەبوایە هەروەکو پێشتر حزبمان باسی کردوە حکومەتی هەرێم کار بۆ چەمکی ئیکتیفای زاتی بکردایە کە بنەمایەکە بۆ سەربەخۆیی ئابوری کە لە خزمەتی دابینکردنی گەشەپێدانی کوردستان و ژیانی پڕکەرامەت بۆ خەڵکی زەحمەتکێش بێت. دەبوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا لێکۆلینەوەی لە تێکرای ئەو بابەتانە بکردایە کە باس لە دزەپێکردنی ملیارەها دولار بۆ بانکەکانی دەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بێت، و کاری بۆ رێکخستنەوەی خاڵە سنورییەکان بکردایە و گرنگی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بدایە بە تایبەتی لە بواری دانەوێڵە کە چەندین ساڵە دوواکەوتووە، و کاری بۆ قەرەبووکردنەوەی جوتیارانی زیان لێکەوتوو بە هۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە یان ڕووداوە سەربازییەکانی ناوچە سنورییەکان، و کەمکردنەوەی سوودوەرگرتنی بانک لە قەرزە کشتوکاڵییەکان، و درووستکردنی سایلۆ و بازاڕ و کۆگای نوێ بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بکردایە و سیاسەتێکی نوێی بۆ پاراستنی بەرەهەمی خۆماڵی هەبوایە.
5 جگە لە هەنگاونان بۆ سیاسەتێکی چاکسازی ڕاستەقینە کە بە پێی بۆچونی حزبمان کاری چەندین ساڵەی دەوێت، و لە سەرجەم پرۆژەکانی حزبمان بۆ کابینەکانی پێشتر ئاماژەمان پێ کردوە، سەرلەنوێ جەخت لەسەر چاکسازی بواری سیاسی و ئابوری و بنیاتنانی حوکمرانی باش (حکومە رشیدە)، و رێکخستنی کاری دامەزراوەکان بە پێی دەستور، و ئەنجامدانی یەکسانی جەندەری، دەکەینەوە. دەبێ هەنگاوەکان بۆ دانانی دەستور هەرێمی کوردستان، و دانانی سیاسەتی ئابوری لە سەر بنەمای گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام دوور لە مەرجەکانی بانکی نێودەوڵەتی، بێت. پێویستە هەنگاوەکان بۆ چاکسازی و کرانەوە بواری کاری حکومەت و لێژنەکانی چاودێری دارایی و داواکاری گشتی بگرێتەوە، و سنوور بۆ قۆرخکاری کۆمپانیای حزبی بۆ بازاڕ و بواری وەبەرهێنان دابنرێت، و یاسای وەبەرهێنان هەموار بکرێتەوە، و کار بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕاژە، و بوونی یەک دامەزراوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان، بکرێت.
6 یەکەمین هەنگاوی پێویست بۆ دەستپێکردنی کاروانی چاکسازی و گوڕانکاریکردنی لە سەرجەم سیاسەتەکانی حکومەت، بە دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی دەستپێدەکات، کە بە داخەوە ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان پێکهێناوە لە ڕوانگەی پەرژەوەندی بەرتەسکی حزبایەتی خەریکی جەمسەرگەرین، و لە ئاکامی پەرتەوازەبوونیان ڕەوشێکی ئێجگار بارگرژی و نالەباریان بۆ خەڵکی کوردستان درووست کردوە، و ڕاستە کە پاشخانی ئەم بارگرژییە بۆ سیاسەتەکانی سەرجەم کابینەکانی پێشتر و ئەو لایەنە سەرەکییانەی پێکیان هێناوە، دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەو سیاسەتانە تا ئێستا لە سایەی کابینەی نۆدا بەردەوامە.
حزبمان لەو قەناعەتەدایە کە پاراستنی پرسی نیشتمانی کوردستانی و مافە چینایەتییەکان خەڵکی چەوساوە و دابینکردنی ژیانی پڕ کەرامەت بۆ خەڵک بە زەوتکردنی ئازادییەکان و ماوەنەدان بە مانگرتن و خۆپیشاندان و هەڕەشەکردن ئەنجام نادرێت، و بەرگریکردن لە قەیران بە پەیڕەوکردنی یەک سیاسەتی نیشتمانی کوردستانی، و دانانی بەرنامە و نەخشەی گەشەپێدانی پەسەندکراو لەلایەن خەڵکەوە دێتە دی، و ئەمەش پێویستی بە بەستنی کۆنفرانسێکی ئابوری کوردستانییە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کەسانی پسپۆر تیایدا بەشدار بن، و سیاسەتی ئابوری نوێ تیایدا دابرێژرێت، و پشت بەو کەس و پسپۆرە لۆکاڵی و بیانییانە نەبسترێت کە پێشتر و ئێستاش سیاسەتی ئابوری بۆ حکومەت دادەرێژن، و پێشەکی پانگەشەی سەرمایەداری وابەست دەکەن کە لە خزمەتی بۆرژوای مشەخۆران و بیروکراتە. سیاسەتی ئابوری نوێ و هەنگاوی چاکسازی ڕاستەقینە تەنها رێگای پاراستنی ورەی خەڵکی کوردستان و گیانی موقاوەمەتە،
و خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە کە بزانن کێ بەرپرسە بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەوتانە، بەتایبەتی تا ئێستا هیچ لایەنێکی دەسەڵات داوای لێبوردنی لە جەماوەر نەکردوە، و بۆیە هەردەم گەلی کوردستان مافی خۆیەتی شێوازی گونجاو بۆ سزای دەسەڵاتداران بگرێتە بەر.
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
23-05-202023-05-2020
#️ هەشتاگ
#23-05-2020 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-05-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-05-2020
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 24 2020 8:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2020 8:07PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2020 8:07PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 383 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
موڕاد بەکداش
گۆرانیبێژێکی کوردە، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە 20-07-1965، لە دایکبووە، بنەماڵەکەیان لە بنچینەدا خەڵکی گوندی باوەفای سەر بە شاری مێردینە. خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییە، لە 20-1-2000 بە ڕووداوی ئوتومبیل کۆچی دوایی کردووە.
موڕاد بەکداش
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574