گەنجانی قەندیل بەردەوامن لە کۆکردنەوەى واژۆ لە دژی داگیرکەریی تورک
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی
ورمێورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.
[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ دەکەن.
[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.
[1]
- زیاتر لە 200 دەروێشی شێخ محەمەدی کە
سنەسنەزانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی
باشماخباشماخ. دەروێشەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سنووریان بەزاندووە و هاتنی ئەو درەوێشانە بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی
شێخ محەمەد کەسنەزانیشێخ محەمەد کەسنەزانی کە بڕیارە رۆژی هەینی 10-07-2020 بەخاکبسپێدرێت.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

زیاتر لە 200 دەروێش بە شمشێرەوە هێرش دەکەنە سەر بازگەیەکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
- ئەنجوومەنی گەنجانی بناری
قەندیلقەندیل و گەنجانی وڵاتپارێز لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بیڕوخێنە)ی سەفەربەریی حەفتانین بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان و ئێراق دەستیان بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ کردووە و هەموو رۆژێک بەردەوامن لە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ کەمپەینەکەیان. گەنجان لە زۆرێک لە گوندەکانی بناری قەندیل دا دەگەڕێن و واژۆی گەنجان و هاووڵاتییان کۆ دەکەنەوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان لە بناری قەندیل کۆکردووەتەوە.
[4]
- نزیکەی 300 پێشمەرگەی سەربە فەرماندەیی
شنگالشنگال، فەسڵ دەکرێن و موچەی چەند مانگێکیشیان پێنادرێت، ئەوەش بە پاساوی بەجێنەهێنانی ئەرکەکانیان و پابەندنەبون بە دەوامەوە، کە بەشێکیان هۆکارەکەی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
[3]
- بەرێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان راگەیاند: ئەمڕۆ 48 زیندانی لە گرتووخانەی
گەرمیانگەرمیان وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کران.
[3]
- بەبڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی،
زیاد جەبارزیاد جەبار وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
[5]
- لە
سلێمانیسلێمانی پێشمەرگە دێرینەکان گردبونەوەو داوا دەکەن چاکسازی مووچە لە مووچەی سەرجەم هاوڵاتیان بکرێت نەک تەنها پێشمەرگە دێرینەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- رۆژ بەڕۆژ داشکانی دراوی ئێرانی بەردەوامە و بەقسەی بازرگانی ئەو دراوەش تائێستا تمەنی ئێرانی داشکانی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان