محەمەد پەرویزی، خەڵکی کامیارانە لە پارێزگای
سنەسنە لە بەرنامەیەکی پڕ بینەری میدیای ئێراندا، مەقامێکی بە ناوی نیشتمانم بیرت دەکەم لەبارەی قوربانییانی
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئەنفالەوە گوت و سەرنجی لیژنەی داوەران و بەشداربووانی بۆ لای ئەو نەهامەتییانەی بەسەر کورد لە باشووری کوردستان هاتوون، ڕاکێشا.
پەرویزی ئاوازەکەی پێشکەش بە قوربانییانی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەو فڕۆکەوانە عێراقییە کرد کە ئامادەنەبوو خەڵکی هەڵەبجە بۆردوومان بکات و بەهۆی ئەو هەڵوێستەیەوە لەسێدارە درا. بە مەقامی کوردی هەمووانی بردە دونیای خەیاڵەوە، بە ڕیتمە خێراکەشی هەستیانی جووڵاند. پەرویزی بۆ قۆناخی داهاتووی بەرنامەی سەردەمی نوێی ئێران سەرکەوت و دەیان ملیۆن هاوسۆز لە تەلەفزیۆن و تۆڕەکان هەواداری ئەون.