کوردستان پێویستی بە شۆرشی چاکسازییە
نووسینی؛
کاردۆ محەمەدکاردۆ محەمەد
سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان خەریکی چین؟!
لە خەمی کێدان ؟
یەکێکم لە وانەی بروا م بە کاری پەرلە مانی دامەزراوەکەی هەیە. پەرلەمان ناخەمە ژێر پرسار، بەڵام کاراکتەرو ئەو ئەزمونە شکستخواردوە، لە کاری پەرلەمانی دەخەمە ژێر پرسیار؟ لەم قەیران و نادادیی و لێکترازانەی ڕوبەروی وڵات بۆتەوە. پەرلەمان لە وەرزی نوێیدا، چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە، کەچی هەر جارێ و بە پاساوێکی ناراست و نارەوا، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن..
باشە ئێوە لە دکتۆرو کارمەندانی دروستی چیتان زیاترە، لەبەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆناندان بۆ پاراستنی مرۆڤەکان، لە جێی خۆیەتی ببپرسین پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان، نەک نەیانتوانی لانی کەمی ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن، بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە بێدەنگکردنی مینبەرێک، ئەگەر بویسترێ قسەیەکی ڕەوای.پەیوەست بەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی خەڵکی لێبکرێت.
بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن ؟
لە کاتێکدا گرنگترین پرۆژەی هاوبەشی پەرلەمانتاران هەیە. لەوانە:
-یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
- کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (2020) بۆ پەرلەمان.
- گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بە یاسا.
- ڕێکخستنەوەی دەروازە سنورییەکان.
- فرەکردنی سەرچاوەکانی داهات.
- دڵنیایی کۆمەڵایەتی.
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
-هەموارکردنی یاساکانی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شورا.
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.-
-پرسی پەروەردە
-پرسی تەندورستی ومافی نەخۆش
-کێشەو ناکۆکی هەرێم وناوەند
ئەم سیاستە؛ کوردستانی خستۆتە بەردەم دوریانی داخستن بەروی چاکسازی، کرانەوە بەروی مەترسی و هەرەشەکانی سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان وپارچە پاچە بونی وڵات.
[1]