پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,420
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەولانا خالیدی نەقشبەندی ڕێبەرێکی ئاینی و عەدالەتخوازێکی کۆمەڵایەتی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەولانا خالیدی نەقشبەندی ڕێبەرێکی ئاینی و عەدالەتخوازێکی کۆمەڵایەتی

مەولانا خالیدی نەقشبەندی ڕێبەرێکی ئاینی و عەدالەتخوازێکی کۆمەڵایەتی
نووسینی: #حەبیب محەمەد# جاف
کاتێک باس لە ڕێبەرە گەورەکانی تەسەوف دەکرێت، ناکرێت باس لەمەولانا خالید نەکرێت، بەڵکو مەولانا خالید دادەنرێت بەرابەری نوێبونەوەی تەریقەتی نەقشبەندی و بەگەورەترین کەسایەتی زانستی سەدەی یازدەی کۆچی دادەنرێت کە کاریگەری هەبووە لەسەر زەمینی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی، مەولانا توانی ڕێبازێکی نوێ لەنەقشبەندی بەناوی خۆیەوە دابمەزرێنێ وەبەهەموو شام و ڕۆژهەڵاتی عەرەبی و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بڵاوبکاتەوه.
گەورە زانایانی ئه و سەردەمە بڕۆنە سەر ڕێبازەکەی لەوانە زانای گەورە محمد امین عابدین ناسراو بە (ابن عابدین) خاوەنی کتێبی(الحاشیە) کە ڕەواترین سەرچاوەی فیقهی و شەرعیەلە مەزهەبی حەنەفیدا، هەروەها میری شۆرشگێر عبدالقادر جزائیری کاتێک دێتە دیمەشق خۆی و باوکی تەریقەت لەسەر دەستی مەولانا وەردەگرن و دواتر شۆرشی گەورەی جەزائیر هەڵدەگیرسێنێ کاتێکیش مەولانا لە کوردستان و بەغدا ناچار دەکرێت کۆچ بەره و شام بکات، کاریگەریەکانی لەسەر ئه و وڵاتە تا ئێستاش بەردەوامە و خەڵکی شام تا ئێستاش شانازی بەوەوە دەکەن کە داڵدەی مەولانایان داوە و مەولاناش بوو مەترسیەکانی خەڵکی شامی ڕەواندەوه و بە هاتنی خەڵکەکەی جارێکی تر سەربەرزی و ئازادیان بۆ گەرایەوە کە دواتر باسی دەکەین.
بەپێ ی هەندێ دەستنوس کە تائێستا لە کتێبخانەی زانکۆی ئەستەمبول پارێزراوە، یەکەم ژیاننامەی مەولانا خالید لەلایەن یەکێک لە موریدەکانی خۆیەوە بەناوی (محمد بن سلیمان البغدادی) لەساڵی 1817نوسراوەتەوە تیایدا ساڵی لەدایکبون و وەفاتی مەولانای دیاری کردووە کەوا دەردەکەوێت لەلایەن مەولاناوە ئه و مێژووەی بۆ دیاریکردووە چونکە دە ساڵ پێش کۆچی دوایی مەولانا نوسراوەتەوە بەپێی ئه و دەست نوسانە مەولانا خالید لەساڵی (1776 ز-1190 ک) لەدایک بووه و وەلەساڵی (1827ز-1242ک) کۆچی دوایی کردووە.
مەولانالەگوندی قەرەداغ لەدایکبوە لە عە شیرەتی میکائێلی سەر بە ئێلی گەورەی جاف، و زۆربەی زانستەکانی لەکوردستان و پاشان بەغداو #سنە# خوێندووە و شارەزایی باشی هەبووە لە زمانی عەرەبی و فارسیا تا ڕادەیەکی ئەوتۆ کە شیعری به و زمانانە داناوە، پاشان لەساڵی 1799بوو بە مودەریس دوای وەفاتی مامۆستاکەی (عبدالکریم بەرزنجی) لەگەڵ ئەوەی مەولانا هەر لەسەرەتاوە ڕۆحێکی سۆفیگەری گەورەی تیادابووە، بەڵام نەجۆتە سەر تەریقەتی قادری کە تەریقەتی باوی ئه و کاتە بووە.لەکاتێکدا ئەم تەریقەتە خاوەن هەژمونێکی گەورە بووە لە کوردستان لەسەردەمی بابانەکاندا، دیارە ئەم هەڵوێستەی مەولانا پێویست بە لێکۆڵینەوەی ووردی مێژووی و کۆمەڵایەتی زۆر دەکات، ئاخۆ له و سەردەمەدا تەریقەتی قادری چەندێک لە خزمەتی دەسەڵاتدا بووە؟ وەتا چەندێک ڕێبەرانی ئه و تەریقەتە لە خزمەت دین و کۆمەڵگای کوردیدابوون ؟ ئایا جۆرێک لەبێ متمانەیی لەنێو کۆمەڵگا دروست نەبووە بەرامبەر ئه و تەریقەتە کەلە ئامانجە ڕاستە قینەکەی تەریقەت دورکەوتبێتەوە؟ بۆیە کاتێک مەولانا دەچێتە هیند لەسەر دەستی شاە عەبدوڵڵای دەهلەوی تەریقەتی قادری وەردەگرێ، واتە ئەم هەڵوێستەی مەولانا دەگەرێتەوە بۆ ئاکاری پەیرەوانی تەریقەتی قادری له و سەردەمەدا نەک ئەسڵی تەریقەتەکە چونکە مەولانا دوای ئەوەی ئەچێتە بەغداش پێنج مانگ لە تەکیەی قادری دەمێنێتەوە لەساڵی 1220ک - 1805 ز مەولانا لەرێگای شامەوە دەچێتە مەککە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەڵام وادیاربووە لەوکاتەدا وڵاتی حیجاز توشی جۆرێک لە پشێوی و ئاژاوە بووە لەئەنجامی ئه و شەڕو شۆڕەی کە لەنێوان پەیرەوانی محەمەدی کوری عبدول وەهاب کە ناسراوبوون بە(وەهابیەکان) لەلایەک و شەریفی ئه و کاتەی مەککە لەلایەکی تر.
بۆیە هیچ تروسکاییەکی ڕۆحی لەوێ نەبینیوه و بە پێچەوانەوە ئه و بارودۆخە نالەبارەی حیجاز بۆتە مایەی ئەوەی هەڵوێستێکی سلبی بۆدروست ببێت لەسەر ئه و بارودۆخەی حیجاز، بۆیە بریاری سەفەری هیند هەڵدەبژێرێ دوای گەرانەوەی لە فەریزەی حەج لەساڵی 1224 ک - 1809 لە ڕێگای ئێران و ئەفغانستان لەگەڵ سالیکێکی تەریقەتی نەقشبەندی بەناوی میرزا ڕیحیمەڵڵابەگ پێکەوە دەچنە لای دەهلەوی لەسەر دەستی ئه و پیرە گەورە تەریقەتەکە وەردەگرێ و ساڵێک لای شاە عبدوڵڵا دەمێنێتەوە، و پاشان مەولانا دەکاتە خەلیفەی خۆی و پلەی (خەلیفەی ڕەهای-خلافەمگلقە) ی خۆی بەمەبەستی (ئیر شادی گشتی-الارشاد العام) پێدەبەخشێ کە دەهلەوی ئەم جۆرە خیلافەتەی بەکەسیتر لەموریدانی خۆی نەداوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆتوانای بەرزی مەولانا لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەتی بواری زانستی شەرعی کە پیری دەهلەوی خۆی بەوە ناسراو بووە کە زۆر شارەزا بووە لەهەموو زانستەکاندا، وەلەکاتی گەرانەوەی مەولانادا شاە عبدوڵڵای دەهلەوی ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا هاتووە بەرێی کردووە کەبۆهیچ کەسێکیتر وانەبووە ئەمەش دوای ئەوەی مۆڵەتی بە مەولانا دا کە تەریقەتەکەی لە ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا بڵاوبکاتەوە، وەئەم زیرەکی و لێهاتویەی مەولانا لە دەرئەنجامدا بووە مایەی ئەوەی مەولانا تەریقەتێک دابمەزرێنێ بەناوی نەقشبەندی خالیدی، کەدادەنرێت بە گەورەترین لقی تەریقەتی نەقشبەندی و زۆرترین موریدو مەنسوبی پەیدا کرد.
$مەولانا لە کوردستان:$
مەولانا پیاوێکی خاوەن توانا بووە و زانایەکی گەورەی بواری زانستی شەرعی و ڕێگای تەریقەت ورێبوارێکی بەحەماس و تموحێکی زۆریشی هەبووە، دوای گەڕانەوەی مەولانا بۆ کوردستان دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکەی، بۆیە لەلایەن شێخانی قادریەوە بەتایبەتی شێخ مارفەوەئەم زاتە قبوڵ نەدەکراو کەوتە دژایەتیکردنێکی بێ وێنە و مەولانای ناچارکرد #سلێمانی# بەجێبهێڵێ و بچێتە بەغدا لەتەکیەی عبدولقادری گەیلانیدا بمێنێتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک کەم لەسەر داوای میرانی بابان مەولانا دەگەرێتەوە بۆ سلێمانی.
جارێکیتر لەساڵی 1228 ک-1813ز مەولانا ناچار دەکرێت بچێتەوە بەغداو لەخوێندنگای (الاحسائیە) مایەوە و ئاوە دانیکردەوە وبیناکەشی نۆژەنکردەوە، وەئەم مانەوەی مەولانا لەبەغدا بۆجاری دووەم دادەنرێ بەسەرەتای بڵاوبونەوەی تەریقەتی خالیدی لەبەغدا، ئەمجارەیان مەولانا لە بەغدا پشت و پەنایەکی گەورەی بۆ دروست بوو لەلایەن زانایانی بەغدا و هەروەها زانا کوردەکانی بەغدا و ئەوزاناکوردانەش کە لەکوردستانەوەبێ ترس دەچونەلای و تەریقەتەکەیان لێوەردەگرت و دەبون بەمورید ومەنسوبی مەولاناوپاشان دەگەرانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکە ودامەزراندنی خەتمەی خالیدی، لەبەرئەوەی محمود پاشای بابان هەستی بە هەژموونی مەولانا دەکات لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا ناچار ئەم جارەیان خۆی دەچێت بەدوای مەولاناداو ڕجای لێدەکات کە بگەرێتەوە بۆ سلێمانی، چونکە عبدالرحمن پاشای باوکی مەحمود پاشای بابان بووە مایەی ئەوەی مەولانا سلێمانی بەجێبهێڵێ، ئەوەش دوای ئەوەی هەستیکرد کەمەولانا مەترسیە لەسەر میرنشینەکەی بەڵام محمود پاشا هەستیکرد کەلەلایەن موریدو مەنسوبەکانی مەولاناوە لەسلێمانی دژایەتی پاشاکانی بابان دەکرێت، وە بەم هەنگاوە دەیویست ئه و دژایەتیە نەهێڵێ و سۆزی پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی بەلای خۆیاندا ڕابکێشێ یان هەرهیچ نەبێت دژایەتی دەسەڵاتەکەی نەکەن، ئەم هەنگاوەی محمود پاشا هەنگاوێکی سیاسی بوو بەرامبەر مەولانا نواندی، چونکە دەیزانی تەریقەتەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەگەشەکردندایە، بەتایبەتی لەناوەندە زانستیەکان وخەڵکی بازارو بازرگانەکان وچینە باڵاکانی کۆمەڵگا وئه و توێژانەی کە ئاستی خوێندەواریان بەرزبوو، ئەگینا مەحمود پاشالەژێرەوە پشتگیری ڕێبەرانی تەریقەتی قادری دەکرد بۆ دژایەتیکردنی مەولانا.
کاتێک مەولاناش هەست بەم سیاسەتە دووفاقییەی مەحمود پاشا دەکات زۆربێزاردەبێت لەلایەکی ترەوە میرانی بابان دەیانویست ئەم بزاڤەی نوێیەی مەولانا دەستەمۆبکەن لەبەرژەوەندی خۆیان وبیخەنە خزمەت دەسەڵات بۆ ئەوەی هیچ بزاڤێک نەمێنێ لەژێر قەڵەم ڕەوی بابانەکاندا پرسیار لەرەوایەتی ئه و دەسەڵاتەبکات و داوای عەدالەتخوازی لەبابانەکان بکات لە پیادەکردنی دەسەڵاتیانداو سنورێک دابنێ بۆ ئه و زوڵمەی کەلەخەڵک دەکرا، هەوڵەکانیان لەم ڕووەوە سەری نەگرت و دوای ئەوەی مەحمود پاشای بابان نەیتوانی مەولانا و تەریقەتەکەی کۆنترۆڵ بکات بۆ بەرژەوەندی خۆی و مەولاناش ملی نەدا بۆ بابانەکان وەلەلایەکی ترەوە مەولاناش دڵنیابوو لەمەرامەکانی مەحمود پاشاو ئه و سیاسەتە دوو فاقیەی کەپەیڕەوی دەکرد بەرامبەری، بۆیە محمودپاشاجارێکی تر کەوتەوە ژێر کاریگەری تۆمەتەکانی شێخ مارفی نۆدێ و تەنگی بە مەولانا هەڵچنی ومەولانای ناچارکرد لەساڵی 1820 ز وەک کلۆدیس جیمس ڕیچ باسی دەکات سلێمانی بەیەکجاری سلێمانی بەجێبهێڵێ، چونکە ئه و ڕۆژە کە دەکاتە 20/10/1820 ڕیچ لە سلێمانی بووه و دەنوسێ (ئەم بەیانیە شێخ خالیدی گەورە هەڵات و سەرباری غافڵ گیری و نهێنی هەڵاتنەکەی هەرچوار ژنەکەشی لەگەڵ خۆیدابرد هێشتا نازانین ڕووی لەکوێ کردووە) ڕیچ لەدرێژەی باسەکەیدا باس لەگەورەیی مەولانا دەکات لەناومیرانی باباندا بە شێوەیەک کە میرەکانی بابان بەپێوە لەبەردەمیدا دەوەستان و قلیانیان بۆ تێدەکرد، کەچی لەناکاودا پەیوەندیان لەگەڵیدا تێکدا وناچاریان کرد کە شاربەجێبهێڵێ و بەدویدا چەندەها تۆمەتی خراپەکاری بدەنە پاڵی، ئەم دەرچوونەی مەولانا لە سلێمانی.دوا کۆچی دەبێت و جارێکیتر نەگەرایەوە لەسلێمانی.
$تۆمەتی ئایینی:$
دژایەتی شێخ مارف بۆ مەولانا خالید پەیوەندی بەدەسەڵاتی ڕۆیشتوی خۆیەوە هەبووە وەک سەرۆک عەشیرەتی بەرزنجە و تەریقەتی دەسڕۆیشتوی ناوچەی سلێمانی بەڵام تۆمەتەکانی شێخ مارف تۆمەتی ئایینی بوون کە مەولانای پێ تۆمەتبار دەکردو بە(کژاب و مبتدع) ناوی دەبرد، دیارە هەردەبێت پیاوی ئاینی تۆمەتی ئاینی و فاڵچێتی و بیدعە چێتی و دورکەوتنەوە لەبنەماکانی شەریعەت بدەنە پاڵ بەرامبەرەکەیان بۆ لاوازکردنی پێگە ئایینیەکەی و گومان دروست کردن له و پەیامەی کە مەولانا هەڵی گرتبوو و بانگەوازی بۆ دەکرد، نەک باسکرنی حەقیقەتی ململانێکە، کەمەولانا دەیویست ڕیفۆرمێکی ئایینی بکات و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بڵاوبکاتەوە لەبەرامبەر ئه و جۆرە هەڵسوکەوتەی پەیڕەوانی قادری کەتەریقەتەکەیان تەنها بوو بووبە کۆکردنەوەی خەڵک دوور لە پەیڕەوکردنی ڕێبازێکی زانست خوازی کە لەدەرئەنجامدا دەکەوتنە ژێر کاریگەری میرانی بابان و دەبوون بەئەداتێک بەدەست بابانەکانەوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئه و سیاسەتە ناعەدالەتییەی کە له و سەردەمەدا پەیڕەویان دەکرد، بۆیە زۆربەی زانایان و خەڵکی شارو کاسبکارو بازرگانەکان پشتگیریان لەمەولانا دەکرد و لەماوەیەکی کەمدا تەریقەتەکەی بەهەموو ناوچەکاندا بڵاوبۆوە چونکە ڕێبازی نەقشبەندی خالیدی بەوە دەناسرێ کە ڕێبازێکە لەشارەوە دەستی پێکرد واتە ڕێبازێکی ئاینی شاریەوە لەسەرەتادا تەنها خەڵکی خوێندەوار لە تەریقەتەکە وەردەگیرا هەروەک مەولانا لەنامەیەکیدا بۆ یەکێک لە موریدەکانی دەنوسێ و دەڵێ (تەنها زانا پایەدارەکان دێنە ناو ئەم تەریقەتەوە)، لەلایەکی تریشەوە مەولانا بەردەوام ئیرشادی خەلیفه و موریدەکان دەکرد کە دەبێ دووربن لەدەسەڵاتەوه و خۆیشی خاوەنی هەیبەتی تایبەتی خۆی بووە لەبەردەم دەسەڵاتداراندا هەروەک لەباسەکەی ڕیچدا ئاماژەمان پێدا کە چۆن میرانی بابان لەبەردەمیدا دەوەستان وقلیانیان بۆ تێدەکرد، دیارە بێزاری خەڵکیش بەرامبەر بابانەکان کەسەرانەیەکی زۆریان خستبۆوە سەرخەڵک و دەسەڵاتێکی ناڕەوایان بەرامبەرخەڵًکی بازاڕ پیادە دەکرد، ئەمەش بووە مایەی ئەوەی مەولانا ببێت به و ڕێبازەی کەخەڵکی ڕووی تێدەکرد وەک ئەڵتەر ناتیڤێکی ئایینی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕووبەرووبونەوەی ستەمی دەسەڵاتدارانی بابان.
$مەولانا لەبەغدا:$
لەبەغدا مەولانا خەلیفه و مورێدێکی زۆری هەبوو، تائه و ڕادەیەی کە سەعید پاشای والی بەغدا و داود پاشای جێنشینی خۆیان بەموریدی مەولانا پیشاندەدا، دیاربوو ئەمانیش هەروەک مەحمود پاشای بابان دەیانویست کۆنترۆڵی ڕێبازەکەی بکەن و وەک بزوتنەوەیەک بەکاری بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بۆ بێ هێزکردن وپارچە پارچەکردنی میرینیشی بابان، بەڵام دوای ئەوەی ئەوئامانجەی ئەوان ویستیان لەلایەن مەولانا وبزوتنەوەکەیەوە نەهاتە دی سیاسەتی والی بەغدا بەرامبەر مەولانا گۆڕاو عوسمانیەکان دەستیانکرد بەسیاسەتێکی سەرکوتکردن و چەوساندنەوەی ڕێبەرو یارانی تەریقەتی خالیدی، بۆیە هەرئه و کۆنە موریدەی مەولانا (داود پاشا) کەپێشتر (باب العالی) دڵنیا دەکردەوە کە مەولانا خاوەنی ڕێبازێکی خواناسیە و هیچ ئامانجێکی سیاسی نییه و ڕێبازەکەشی بەرێبازێک دادەنا کەلەبەرژەوەندی دەسەڵاتی مەرکەزی ئەستانەیە، لەناکاو هەڵوێستی گۆڕاو کەوتە تەنگ پێهەڵچنینی مەولانا تاناچاری بکات بەغدا بەجێ بهێڵێ، بۆیە مەولانا ناچار یەکێک لەخەلیفەکانی بەناوی (عەبدو ڕەحمان ئاکرەیی) ناردە دیمەشق بەمەبەستی بلاوکردنەوەی ڕێبازە کەی و ڕەخساندنی بارودۆخەکە بەمەبەستی کۆچکردنی یەکجاری مەولانا بۆشام وەبەدوای ئەم خەلیفەیەدا خەلیفەیەکی تری بەناوی (ئەحمەد ئەلخەتیب) #هەولێر#ی نارد کەکەسێکی بە تواناتربوو لە بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا وسەرکەوتنی باشی بە دەستهێنا کەهەموو سەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەی کە (ئەحمەد ئەلخەتیب هەولێری) توانی ڕێبازەکەی مەولانا بەرێتە دیمەشقەوە وتوانی چەندەها کەسایەتی دیاری ئه و شارە بهێنیتە ناو تەریقەتە کەیە وە لەوانە موفتی حەنەفی شار(حسێن المورادی) و دروستکردنی پشتیوانیەکی گەورە بۆ ڕێبازی نەقشبەندی خالیدی دوای دروست کردنی ئەم پشتیوانیە و ڕەخساندنی هەلومەرجی ئایینی و سیاسی وکۆمەڵایەتی لەشامدا و لەسەر ڕاسپاردەی موفتی شار(ئەحمەد هەولێری) داوای لە مەولاناکرد کۆچ بکات بۆ دیمەشق مەولاناش داواکەی قبوڵ کردوو لەساڵی 1228ک، 1823ز لەگەڵ چواردە خەلیفەی خۆی وکۆمەڵێکی زۆر لە موریدو مەنسوبەکانی و ژن و منداڵەکانی کۆچی کردە شام.
ئەم بەرنامەیەی مەولانا لەناردنی خەلیفەکانی بۆشام بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی و ڕەخساندی هەلو مەرج و بارودۆخەکە بۆ کۆچ کردنیان بۆ شام دادەنرێت بەپیادەکردن و دوبارەکردنە وەی ڕیبازی پێغەمبەری ئیسلام کاتێک لە مەککە ڕککەبەرەکانی لە خزمەکانی خۆی تەنگی پێهەڵدەچنن و دەکەونە چەوساندنەوەی و داپڵۆساندنی خۆی و یارانی ,چەند کەسێک لە یاوەرانی دەنێریتە یەسریب (مەدینە) بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی و دروستکردنی پشت وپەنایەک بۆ ئایندەی ئاینەکەی و کۆچکردنی هاوەڵانی بۆ ناوچەیەکی ئارامی وەک مەدینە و کردنی مەدینە بە بنکەی بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلام, ئەم هە نگاوەی مەولانا وبریاری کۆچکردنی بۆ شام هەنگاوێکی سەرکەوتوو و بڕیارێکی ڕاست بوو, چونکە هەلو مەرجە سیاسی و کۆمەڵایە تیەکەی دیمەشق گونجاو بوو بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیبازەکەی مەولانا وە بەگەیشتنی مەولانا بۆ شام لە لایەن زانایان و ناودارانی شارەوە پیشوازیەکی گەرمی لێکراو مەولاناش چەندەها کۆڕو کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک زانای ناودار و پایەبەرزی دیمەشقدا بەست بەمەبەستی سەلماندنی ڕاستی و دروستی ئه و کێشەیەی کە لە پیناویدا کۆچی کردووە, مەولانا لە شامدا هەستی بە ئاسودەییەکی زۆر دەکرد چونکە هەموو جۆرە فشارێکی ئایینی و سیاسی لەسەر نەما بەتایبەتی ئه و تۆمەتە ئایینیانەی کە ڕێبەرانی ڕیبَازە ئایینیەکان بۆیان دروست دەکرد بۆیە دەستیکرد بە ئاوە دانکردنەوەی مزگەوتەکانی شام و دروستکردنی خانەقای خالیدی لە ڕێگای خەلیفە و زانایانی سەر بە تەریقەتەکەی.
دیار بوو شام دەمێکە خامۆشە و هیچ بزاڤێکی ئایینی و کۆمەڵایەتی تیا یداسەری هەڵنەدابوو,بۆیە خەڵکی شام زۆر بە پەرۆشەوە پێشوازیان لە ڕێبازەکەی مەولاناکرد, ولە لایەن بنەماڵەیەکی گەورە وناودارەوە بەناوی (بنەماڵەی غەززی) هەموو هەلومەرجێکیان بۆ ڕەخساند بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی و لە مزگەوتی (بەنی ئومیە)پێشوازی لێکرا کە یەکیکە لە مزگەوتە گەورە و ناودارەکانی جیهانی ئیسلامی کە لە لایەن بنەماڵەی ناوبراوە وبەڕیوە دەبرا وسەرۆکی بنەماڵەکەش خوشکێکی خۆی بەناوی (عائیشە) لەمەولانا مارەکرد، بەم شێوەیە مەولانا خزمایەتی لەگەڵ یەکێک لەگەورەترین بنەماڵەکانی شامدا پەیداکرد کە ئەمەش زیاتر بواری بۆ ڕەخساند بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی، ئیتر مەولانا خالیدیش لەمیوانێکی کۆچ کردووە بوو بە خاوەن ماڵ لەشامدا.
$رۆڵی مەولانا لەسەقامگیرکردنی شامدا:$
بەچەند ساڵێک پیش گەیشتی مەولانا بۆ شام ئەوشارە لە حاڵەتێکی نائارامی و ناجیگیردا دەژیا و خەڵکەکەی دڵنیا نەبون لە سەروماڵیان وهێزیکی لۆکاڵی ئەوتۆ نەبوو کەئه و مەترسیانە بڕەوینێتەوە کەلە دەرەوە هەڕەشەیان لە شام دەکرد. سەرەرای ئەم مەترسیانە دەسەڵاتداران لەبری بەرگریکردن لە شارەکەیان دەسەڵاتێکی ستەمکارانەیان دامەزرا ند بولە ساڵی1810ز حاکمی عەککە (سولیمان پاشا) بە هاوکاری حاکمی (جەبەل لوبنان) و بە پشتگیری و هاریکاری بە کرێگراوەکانی دروز ومارۆنیەکان دیمەشقیان داگیر کرد، وەهەروەها جارێکتر لە ساڵی 1820ز بە هاوکاری هێزەکانی بەشیری دووەم حاکمی (جەبەل لوبنان)پەلاماری دیمەشقیاندا، واتە پێش دووساڵ بەگەیشتنی مەولانا خالید هێزەکانی حاکمی (جەبەل لوبنان) کە دەوروبەری دیمەشقیان گرتبوو حاڵەتێکی نائارامیان بۆ ئه و شارە دروست کردبوو و خەڵکی دیمەشق هەستیان بەزەلیلی دەکرد بەرامبەر مەترسی هێزێکی ناموسڵمان کەبەردەوام هەڕەشەی داگیرکردنی لەدیمەشق دەکرد، ئەم بێزاریەش لەکتێبی (ردالمختار) ی (ئیبن ئەلعابیدین) قازی دیمەشقدا دەردەکەوی کەلە سیەکانی سەدەی نۆزدەدا نوسراوە و خۆیشی یەکێک بووە لەخەلیفەکانی مەولانا.
مانەوەی مەولانا لەشام جێگەی ڕێزو حورمەتێکی زۆری خەڵکی شامبوو لەناو هەموو چین وتوێژەکان، چونکە مانەوەی مەولانا دەبووە مایەی زیندوکردنەوەی گیانی ئاینی لەناو خەڵکدا لەرێگای بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکەی کەگیانی بەرگریکردنی لەناوخەڵکدا دروست دەکرد بەرامبەر دوژمنانی شام ئەوەش فاکتەرێکی بەهێز بوو لەرووبەروبونەوەی هێزە ناموسوڵمانەکانی دەوروبەری دیمەشق کە بەردەوام هەرەشەیان لێدەکردن، لەگەڵ ئه و ڕۆڵە گەورەیەی مەولانا لەشامدا لە دروستکردنی گیانی بەرگریکردن لەناو خەڵکداو ئاوەدانکردنەوەی شار و ڕێکخستنی توانای زانایان و خەڵکەکەی کەچی مەولانا خۆی ڕازی نە بووە لە دە ڕەنجامی کارەکانی وەک لە یە کێک لە دەستنوسە کاندا دەردەکەویت کاتێک نامەیەک دەنێری بۆ مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە لە کۆیە وتیایدا دەڵی (من لە باشترین حاڵدام ,بەڵام دڵتە نگم بەوەی بیدعەیەکی زۆر خراپ لەم وڵاتە دا هەیە.. سەرەرای ئەوەی کە یاوەرانمان پێم دەڵێن بە هاتنی ئێمەدەیەکی ئه و بیدعە خراپانەماوە دە ستنوسی ژمارە (728 ya پەرەی 20ب _21أ) ئەمەش دەریدەخات پێش گەیشتنی مەولانا بەشام تێگەیشتن و پەیڕەوکردنێکی نادروست بۆ ئایین هەبووە و خورافاتێکی زۆر لەشامدا بڵاوبوەتەوە و بزوتنەوەیەکی زانستخوازی نەبووە ڕووبەڕووی ئه و بارودۆخەبێتەوە، مەولاناش بەگەیشتنی بەشام دەستی کرد بەسڕینەوەی پاشماوەی ئه و خورافاتانە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی ڕێبازی نەقشبەندی کەدواتر ئەم ڕێبازە ناسرا بەڕێبازی زانستخوازان (گریقە أهل العلم) وە مەولاناش لەناو ئەهلی تەسەوفدا بە دووباڵ (ژی الجناحین) ناسرا کە بەدەستەواژەی سۆفیەکان: باڵی شەریعەت و باڵی حەقیقەت.
ئەم هەوڵانەی مەولانا لە هەڵکەندنی عورف و عادەتی خراپی شام و زیندوکردنەوەی ئاکارە بە ڕزە کانی سوننەت هەروەک بگرس أبو مانح باسی دەکات هۆکاری ئەوە بوو کە نوسەران وشاعیرانی دیمەشق مەولانا بە تازەکەرەوەی (مجدد) سەدەی سیازدەی کۆچی ناو ببەن و کاتَێکیش بە هۆی تاعونەوە لەساڵی 1827ز کۆچی دوایی کرد لە نوسینەوەی شیعرە کانیاندا بە تازە کەرەوەی سەدە ناویان دەهێنا.
بە هەر حاڵ مەولانا لە دیمەشق هەستی بە ئاسودەییەکی زیاتر دەکرد بە پێچەوانەی ئه و کاتانەی لە سلێمانی و بەغدا بانگەوازی بۆ تەریقەتەکەی دەکرد. هۆکاری ئەوەش پشتگیری بێ وینەی زانایان و کەسایەتیە دەسترۆیشتوو ناودارەکانی دیمەشق بوو، لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتَێکی لۆکاڵی ئەوتۆ لە دیمەشقدا، نەبوو کەڕێگە لە بڵاوبونەوەی تەریقەتەکەی بگرێت و ترسی لە دەسەڵاتەکەی هەبێت لە بەرامبەر ئه و هەژمونەی کە مە ولانا لە شامدا پەیدای دەکرد.
ئەم بارودۆخە لە بارەی دیمەشق هەلێکی باشی ڕەخساند بۆ مە ولانا بۆئە وەی لە دیمەشقەوەدەستبکات بە بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکەی بە هەمو وڵاتانی شامدا,بۆ ئه و مەبەستەیەکیک لە خەلیفەکانی ناردە قودس وە لەوێ پێشوازیەکی گەرم لە تەریقەتەکەی کراو موفتی قودس(تاهیر ئەلحوسەینی) دێتە ناو تەریقەتەکەیەوە. بۆیە مەولانالە یەکیک لە نامە کانیدا بە موریدێکی موخلیس ناوی دەبات وەک لە کتێبی (بغیە الواجد) دا هاتووە, وە بەهەمان شێوە تەریقەتەکەی دەگاتە (تەرابولس).
$بڵاوبونەوەی تەریقەتەکەی لە ئەستەنبوڵ:$
پێش مەولانا خالید تەریقەتی نەقشبەندی لە ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا هەبووە. وگەیشتنی ئه و تەریقەتە بەسەرزەمینی عوسمانی بەتایبەتی ئەستەنبول دەگەریتەوە بۆزیاتر لە سەدەیەک پێش ئەوەی مەولا خالید هەوڵی بڵاوکردنەوەی بدات لە پایتەختی عوسمانیدا.گەیشتنی نەقشبەندی بە ئە ستەنبوڵ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1681ز ئەویش لە ڕێگای یەکێک لە کوڕەکانی سەرهەندی نەقشبەندیدا,هەروەها لە سەدەی هەژدەدا پیرێکی کوردی ئه و تەریقەتە بە ناوی (محمد امینی کوری ئیسماعیل) ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە بڵاوکردنەوە نەقشبەند یدا لە ئەس تەنبوڵ. وئه و قۆناغەش دادەنرێت بە شەپۆلی دووەمی بڵاوبونەوەی تەریقەتی نەقشبەندی لە ئەستەنبوڵ, بەڵام لەم قۆناغەشدا نەقشبەندی بە شێوەیەکی سنوردار بڵاوبووە و لە نێو خەڵکی نوخبە و چینە باڵاکانی کۆمەڵگادا بوو.
سەرەتای گەیشتنی تەریقەتی نەقشبەندی خالیدی بۆ ئەستەمبول دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1819 ز، وە لەماوەیەکی زەمەنی کەمدا تەریقەتەکە بڵاو بویەوە بە تورکیادا و مێژوو نوسانی عوسمانیش وەک سلێمان فائق احمد لگفی کە یەکەمیان خۆی دژی تەریقەتی خالیدی بوو، هەروەها احمد لگفی باس لەوە دەکەن کە یارانی تەریقەتی خالیدی زۆر بە پەرۆشەوە و بە حەماسێکی زۆرەوە تەریقەتەکەیان بڵاو دەکردەوە و سەرەتای بانگەوازەکەشیان لەناو کوردەکانی ڕۆژ هەڵاتی تورکیاو کوردەکانی ئەستەنبوڵدا بڵاو بویەوە، وەچەندەها زانای گەورەی وەک مەکی زادە چونەتە سەر تەریقەتەکەی کە پلەی (شیخ الاسلام) هەبووە لە دەوڵەتی عوسمانیدا واتە گەورەترین موفتی دەوڵەتی عوسمانی هەروەها مستەفا عاصم کە قازی گەورەی ئەستەمبول بووە، بەڵام ڕێبەران و یارانی مەولانا خالید بەهۆی ئەم سەرکەوتنەیانەوە بەردەوام ڕووبەرووی فشارێکی زۆر دەبونەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لەلایەن ڕێبەرانی تەریقەتەکانی تر لە ئەستەمبول لەلایەکی ترەوە هەروەک مێژوو نوسانی عوسمانی باس دەکەن کە بەشێک لە ڕێبەرانی تەریقەتەکانی تر ئامادەبون بۆ دژایەتی کردنی تەریقەتی خالیدی تارادەی بەکارهێنانی هێزو توندو تیژی و دەیانویست ئەگەر بەزویش بێت نوێنەرەکانی مەولانا خالید لە ئەستەمبول دەرپەرێنن، ئەگەر چی دواتر بەبریاری سوڵتان هەندێک له و بانگخوازانەی نەقشبەندی خالیدی یان، لە ئەستەمبول دورخستنەوە، بەڵام کاریگەری نەبوو لەسەر ڕەوتی بەره و پێشەوە چونی تەریقەتەکە، بۆیە جارێکی تر هەڵیاندا لەرێگەی یەکێک لەبانگخوازەکانی تەریقەتی خالیدیەوە درزبخەنە ناو تەریقەتەکەوە.
کاتێک (عبدالوهاب سوسی) هەوڵیدا لقێک لە تەریقەتی خالیدی جیا بکاتەوە بەناوی خۆیەوە و ڕێچکەیەکی نەقشبەندی دروست بکات بەناوی تەریقەتی نەقشبەندی سوسی وە لەم هەنگاوەیدا پشتگیری زۆرایەتی دەکرا بەتایبەتی لەلایەن (کورجو نەجیب افندی) کە دەسەڵاتداری ئەستەمبول بووە و خۆیشی یەکێک بوو لە شوێن کەوتوانی خالیدی، بەڵام مەولانا خالید بە پشتگیری و هاوکاری مو فتی و زانایانی دیمەشق ئەم هەوڵەی سوسی هەرەس پێهێنا، وە مەولانا بۆ یەکەم جار لەژیانیدا وەک عبدالمجید خانی باسی دەکات دوو جار نامە دەنوسێ بۆ ئەستەمبول و باسی عبدالفتاح سوسی دەکات و بەکەسێکی سەرلێشێواو و دەرچوو لەتەریقەت وەسفی دەکات، وەهەر لەنامەکەیدا مەولانا دەڵێ ئەگەر چی لە عادەتی من نیە نامە بنوسم بۆ دەرکردنی کەس، بەڵام بە هۆی ڕەفتارە پلان گێریەکانی عبدالفتاح ناچار بوم خۆم ئاگادارتان بکەمەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەکتان دڵنیابن، بەم شێوەیە مەولانا خالید توانی تەریقەتەکەی بە یکگرتووی بپارێزێ و بتوانێ بەهەموو سەر زەمینی دەوڵەتی عوسمانیدا بڵاویبکاتەوە.
$رۆڵی مەولانا بۆ ئایندەی کورد:$
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت مەولانا ڕابەرێکی گەورە و بەتوانا بووە و لەرابەرایەتی ڕێبازێکی ئایینی و کۆمەڵایەتی و کاتێکیش و یستویەتی پرئاژاوە لێک ترازاوی وەک شام سەقام گیرو بەهێزبکات زۆر بەسەرکەوتویی توانیویەتی سەرەرای گەرانەوی ئارامی بونیادی بەهێزیشی بۆ دروست بکات چونکە سەرەڕای بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی لەدیمەشقدا چەندێک ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لەچەسپاندنی بارودۆخێکی سەقامگیر له و ولاتەدا وچۆن توانی گیانی بەرگریکردن لەناوخەڵکدا دروست بکات دژبه و دوژمنانەی کەچەندجارێک داگیریان کردبوو لەوکاتەشدا کە مەولانا گەیشتە شام لەدەروازەکانی شارەوە هەڕەشەی داگیرکاریان لێدەکردن، بۆیە جێگیربونی مەولانا لەشامدا فاکتەری سەقامگیری و ئۆقرەیی بوو له و وڵاتەدا و تیایدا هاوڵاتیان هەستیان دەکرد ئه و مەترسیانەی کە هەرەِشەیان لەژیان و کەرامەتیان دەکرد ڕەویوەتەوە، ئەمەش ئه و نوکتەیەیە کەنهێنی ئەوپاڵپشتیە گەورەیە دەردەخات کەلەلایەن زاناو خەڵًکی ناودار و بنەماڵەگەورەکانی شام و خەڵکی ئاسایی لەمەولانایان دەکرد، وەلێرەدا ئەومەسەلەیەش زۆر گرنگە بوروژێنرێت ئەویش لەوپرسیارەوە دەستپێدەکات ئایا مەولانا لەکوردستان بمایەوە و دەسەڵاتی ئەوکاتەی کوردی بەربەستیان لەبەردەم بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەیدانەکردایە چ ڕۆڵێکی دەبینی بۆ ئایندەی کورد؟ ئایاڕۆڵێکی گەورەی نەدەبینی لەپاراستنی ئه و قەوارەیی کە بابانەکان دروست کردبوو کە بەماوەیەکی کەم دوای مەولانا لەناوچوو؟ ئایامەولانا نەیدەتوانی ئه و قەوارە یە فراوان بکات بەجۆرێک بتوانێ سنوری میرنشینەکە هیچ نەبێ ئه و کوردستانەی ئێستا بگرێتەوە و گیانی نیشتمانی و بەرگریکردنیشی بۆ دروست بکات وبیکات بە قەوارەیەکی ئازاد و سەربەخۆ بەتایبەتی کە ئیمبراتۆریەتی عوسمانی لەکاتەدا بەره و ئاوابون دەچوو، ئێمە دڵنیاین لەوە مەولانا زۆر لەوە گەورەتریش بووەکەبتوانی ئه و کارانە بکات و ئه و قۆناغەش دەبوو بەوەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی لەبەرژەوەندی نەتەوەی کورد وەئێستای کوردستانی باشوریش بریتی نەدەبوولە مشتومڕو وشەڕکردن لەسەر فیدڕالیەت و دیاریکردنی سنوری هەرێمی کوردستان بەڵکو قسەکردن بوو لەسەر ڕۆڵی گەورەی کورد لەسەر ڕووداوەکانی ناوچەکه و ئه و کاریگەریەی کەدەیبوو لەسەر ڕەوەتی ڕووداوەکان؟
بۆراستی و دروستی ئەم بوچونەشمان کە مەولانا زۆر لەوەگەورەترە قسەی لێکۆڵەری گەورەی عێراق (عەباس عەزاوی) دەهێنینەوە کەلەباسی مەولانا خالید دا دەڵێت : مەولانا کەسێکی ناوازەبوو لەئاکاریدا، تاک و بێ وێنەبوو لەئازایەتی و پیاوەتی و سەخاوەتدا، توانای عەقڵی و پێشبینی کردنی بێ سنور بوو، لەخۆڕاگری و ئارامیدابێ کۆتابوو تواناو دانایی تەواوی هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت سەر لەنوێ دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە وەلە قالبێکی نوێدا دای بمەزرێنێتەوە بەتایبەتی له و حاڵەتەدا کە لاوازی و پوکانەوە و نەخۆشی سەرتاپای جەستەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی گرتبوە، بەڵام مەولانا لەبەرهەر هۆکارێک بێت و ئەوکارەی نەکرد) ئایا کەسێک ئەوەندە بەتوانابێت ئیمبراتۆریەتێک کە لە وکاتەدا بە پیاوە نەخۆشەکە ناوزەند دەکراووجیهانی ئیسلام و بەشێک لەجیهانی ڕۆژ ئاواو لەژێر قەڵەم ڕەویدا بووبێ و ئێستا لەئاوابوندابێ کێ هەیە بتوانێت لەبەردەمیدا بوەستێ ڕێگە لەهەرەسی ئەم دەوڵەتە زەبەلاحە بگرێت کە بەره و ئاوابوون دەڕوات، ئەوەتەنها ئه و پیرە کوردەیە دەیتوانی بەر له و هەرەسە بگرێت کە لەوڵات و شارەکەی خۆیدا دوای تۆمەتبار کردنی بەچەندەها ناوناتۆرەی ئایینی شاربەدەرکرا و نەیانهێشت ئایندەیەکی گەورە بۆ گەلەکەی مسۆگەر بکات.
هەروەها د.بتروس ئەبومانح کەخاوەنی باشترین تێزی دکتۆرایە لەسەر مەولانا خالید لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لەباسی مەولانادا دەڵێت مەولانا بەوە نەناسراوە کە نوسینێکی زۆری هەبێ، بەڵکو پیاوێک بوو توانایەکی بەرزی هەبوو لەریکخستین کارەکاندا، هەروەها د. بتروس باس لەوەدەکات کە مەولانا لەسلێمانی لەلایەن شێخ مارفەوە بەوە تۆمەتبارکراوە کەتموحی سیاسی هەیە کە دەستگرتنە بەسەر دەسەڵاتدا وەلە ئەستەمبوڵیش
مەولانا تۆمەتباردەکات کەحەزی لەدەسەڵاتە، دیارە ئەمەش مانایەکی تر دەدات بەڕێبازەکەی مەولانا کە مەولانا تەنها ئامانجێکی ئایینی، سۆفیگەری نەبووە، بەڵکو ئاسۆی بیرکردنەوەی مەولانا لەوە فراوانتر بووە و ویستویەتی شتێکی نوێ دروست بکات بۆ ناوچەکە کەلەپێش ئەوەوە نەکرابێت، بەڵام کاتێک دەسەڵاتدارە سیاسی و ئاینی یەکانی کورد نەیان هێشت مەولانا به و ئاراستەیەی خۆی دیاری کردبوو بەمەبەستی هێنانەدی ئه و ئامانجانە بروات دواتر مەولانا وازی له و تموحە سیاسیە هێناوبەیەکجاری میرنشینەکەی بەجێهێشت و دواتر لەشام کاری کرد بۆ سەقامگیری بارودۆخی شام هیچ کارێکی تری نەکرد بێجگە لە بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی.[1]
سەرچاوەکان:
1-الحدائق الوردیة فی حقائق أجلاْ النقشبندیە تألیف عبدالمجید بن محمد الخانی، الطبعە الثانیة، منشورات أراس ڕقم 166 أربیل 2002.
2-الحدیقة الندیهة فی أداب الطریقة النقشبندیة تألیف محمد بن سلیمان البغدادی، المطبعهة العلمیة بمصر 1310 ه.
3-شهرزور السلێمانیة (اللوا ء و المدینە) المحامی عباس العزاوی، ڕاجعة وعلق علیه وقدم له محمد علی القرداغی، الطبعة الاولی بغداد 1420 ه -2000 ز.
4-البهجة السنیة، تألیف محمد بن عبدالله الخانی طبعە أوفسیت وقف الاخلاص، تورکیا 1996.
5-گەشتی ڕیچ بۆ کوردستان 1820 نوسینی کلودس جیمس ڕیچ وەرگێرانی لە عەرەبیەوە محمد حەمە باقی چاپی یەکەم ئێران-تەورێز-1992.
6-النقشبندیة المجددیة فی الاراضی العثمانیة فی بدایهة القرن التاسع العشر، بطرس أبو مانح، ترجمة عن ئینگلیزیە هوراز سوار، مجلە گولان العربی العدد 27 اب 1998
.
ئەم بابەتە 1,287 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
ژیاننامە
هۆنراوە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-06-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 11-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-06-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,287 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,420
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!