وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
تاوەکو ئەوڕۆ (13797) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1588) هاووڵاتی لە (34) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (257) لە
هەولێرهەولێر، (24) لە
سلێمانیسلێمانی، (1307) لە
دهۆکدهۆک. وە (12209) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (91) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2254) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1150) هەولێر، (503) سلێمانی، (420) دهۆک، (8) ڕاپەڕین، (173)
گەرمیانگەرمیان. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (97099) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (72) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (11) پۆزەتیڤ: (10) پیاو و ئافرەتێک، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەک تووشبوو لە کەڕەنتین بووە و یەک تووشبوو لە بازگەی
دێگەڵەدێگەڵە پشکنینی بۆ کراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ، MRF). یەک تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی
چۆمانچۆمانە و یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای
جەلەولاجەلەولایە.
• پارێزگای سلێمانی (58) پۆزەتیڤ و (5) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (31) پۆزەتیڤ و (5) گیان لە دەستدان: (18) پیاو و (10) ئافرەت و (3) منداڵ، دوازدە لە تووشبووەکان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی عەربەتن، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی ڕاپەڕین (8) پۆزەتیڤ: (6) پیاو و (2) ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/
قەڵادزێقەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەکەکانی قەڵات و بنارسجن.
دەڤەری گەرمیان (19) پۆزەتیڤ: (13) پیاو و (6) ئافرەت، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای
کەلارکەلارن، یەک تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە..
• پارێزگای دهۆک (3) پۆزەتیڤ: خێزانێکن؛ پیاوێک تەمەن 36 ساڵ و ئافرەتێک تەمەن 33 ساڵ و منداڵێک تەمەن 15 مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون ولەکەڕەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1709) تووشبوو، لەنێویاندا (35) مردن هەیە و (551) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1123) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
11-06-202011-06-2020