پەیامی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی مەلا محەمەد بەحرکەیی
بنەماڵەی بە رێز مەلا محەمەد بەحرکەیی
بەڕێز/ مەڵبەندی 3 یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا (مەلا محەمەد بەحرکەیی)
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرن، مامۆستا (مەلا محەمەد بەحرکەیی) بەرپرسی ناوەندی
هەولێرهەولێری مەکتەبی کۆمەڵایەتی ی.ن.ک مان پێگەیشت، ماڵئاوایی یەکجارەکی هاوڕێ وهاوخەباتی دێرینی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال مایەی ئازارو دڵتەنگی هەمووانە.
مامۆستا تێکڕای تەمەنی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخانکردوە، بە بیرو باوەڕێکی پتەوی کوردانەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی خۆی گۆڕەپانی خەباتی چۆڵنەکردووە، بەم بۆنە خەمهێنەرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵەی کۆچکردو، سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین، خوای گەورە ئارامی و سەبووری هەموو لایەکمان بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
د. رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
15-06-202015-06-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!