کۆمیتەی ژینگەی کۆدار: هەوڵ و ئامادەیی گەلەکەمان بۆ خاوەنداریکردنە لە رێگای ...
کۆمیتەی ژینگە (ئیکۆلۆژی)ی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (
کۆدارکۆدار) لە راگەیاندراوێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەی
پاوەپاوە و ئەنجوومەنی ژیوار و هەموو گەلی کوردستان دەردەبڕێت و داوای بەشداری و ئامادەیی چالاکانەتری گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکانی رێکخستنی دیموکراتیک دا دەکات.
دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ژینگە (ئیکۆلۆژی)ی کۆدار:
گیان لەدەستدانی 3 چالاکوانی ژینگەپارێزی پاوە، کە فیداییانە و خۆبەخشانە بۆ کونترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و لەوەڕگەکان چووبوون بۆ کوێستانی بۆزین و مەرەخێڵ و جارێکیتر هاوشێوەی رووداوی شەهیدکردنی چالاکوانە ژینگەپارێزەکانی
مەریوانمەریوان لە ساڵی 2018دا گەلەکەکانی تووشی پەژارە و خەم کرد. وەک کۆمیتەی ژینگەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) سەرەخۆشی لە شەهادەتی ئەو 3 چالاکوانە فیداکارە دەکەین و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی رژێم ئیدانە دەکەین.
شەهادەتی 3 چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەی 'ژیوار' لە پاوە بە ناوەکانی 'موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی' کە فیداکارانە و بە لێبوردەییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەی 'بۆزین و مەرەخێڵ' چووبوونە ئەو ناوچەیە، جارێکیتر کارەساتی دەڵتەزێنی مەریوان لە ساڵی 2018دا، کە شەریف باجوەر و هاوڕێکانی شەهید بوون، لە یادەکاندا زیندوو کردەوە. گەلی ئازا و کۆڵنەدەری پاوە شەوی یەکشەممە 8ی پووشپەڕ / 28ی حوزەیران بە هەڵگرتنی وێنەی ئەو شەهیدانە و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ پێشوازییان لە تەرمەکانیان کرد و گیان لەدەستدانی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزانەیان بە شەهید ناساند و ئەوەیان نیشاندا، کە سەرباری هەموو پشتگوێخستنە دوژمنکارانەکان و سیاسەتە بەکرێگیراوییەکانی رژێمی ئێران، بەڵام هۆشیارن و بە جوڵەی جەماوەرییانەی خۆیان درێژە دەدەن و ئەو ئامادەبوونەی جەماوەری جێگای ئەوپەڕی شانازییە. بە تەواوەتی روونە، کە لە رۆژانی رابردوودا لە سەرتاسەری ئێران و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان 42 هەزار هێکتار (168 هەزار دۆنم) لە لەوەڕگە و دارستانەکان لە ئاگردا سوتاون، بەڵام رژێم لە بەرامبەریاندا بێدەنگیی کردووە. بە تایبەتی لە
ئیلامئیلامەوە تاوەکو پاوە و
دیواندەرەدیواندەرە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زاگرۆس لەلایەن دەستوپێوەنەکانی رۆژێم و تۆپبارانەکانەوە دەکرێنە خۆڵەمێش، بەڵام رژێم بە بەردەوامیدان لە بێبەشکردن، هیچجۆرە هەنگاوێکی نەگرتووەتەبەر و بچوکترین دەرفەتی نەڕەخساندووە و ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆی گیان لە دەستدانی چالاکانی ژینگەپارێز. بێگومان لە پشت پەردەی زۆرێک لە ئاگرکەوتنەکانەوە دەستە چەپەڵەکانی دەستوپێوەنەکانی رژێم بۆ ئامانجی سیاسیی – سەربازی هەیە، کە دەبێت گەلەکەمان بەرامبەر بەو سیاسەتانە هۆشیار بێت و درێژە بە جوڵەی خۆڕسکانەیان بدەن، کە تا ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیانبووە.
وەک کۆمیتەی ژینگە و ئیکۆلۆژیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵای کوردستان (کۆدار) جارێکیتر بەهۆی گیان لەدەستدانی چالاکانی ژینگەپارێزی پاوەوە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان، بنەماڵە بەڕێزەکانیان و ئەنجومەنی ژیوا دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ چالاکوانە ژینگەپارێزە بریندارەکە دەخوازین. سیاسەتەکان و گوێنەدانی دوژمنکارانەی رژێمی ئێران زۆر بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە گەلەکەمان بە تایبەتی گەنجانی ئازا لە هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە پاراستن و بەرگریکردن لە زێد و نیشتمان و ژینگەی ناوچەکەیان داکۆکی و خاوەنداری لە رێگای ئەو شەهیدانە بکەن و بوونیان لە گۆڕەپانی چالاکییە کردەییەکانتاندا تۆختر بکەنەوە و بەبێ کەمترین چاوەڕوانی لە رژێم خەریکی خۆرێکخستنی دیموکراتیکی خۆتان بن و درێژ بە رێگای شەهیدانی پاوە و مەریوان بدەن.
[1]
29-06-202029-06-2020