فڕۆكە جەنگییەكانی تورك سنوری ماوەت بۆردومان دەكەن
باکووری کوردستان
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە رحا رایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک هەموو جۆرە رێپێوان، چالاکی، کۆبوونەوە، چالاکیی دانیشتن، لێدوان و دانانی ستاند قەدەغە دەبێت.
[1]
- لە پارێزگای گمگم، هاونیشتمانییەک بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوڕەکەی و بووکەکەی کوشت، دواتر هاونیشتمانییەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی تەمەن 17 ساڵە بە ناوی پارسا رۆستەمی خەڵکی
پاوەپاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە حەوتووی رابردوو دەستی لە ئەندامیەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران هەڵگرتبوو و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەریان کرد.
[5]
چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە کانی لۆسە-ی بادیناوێی پیرانشار بەڕێوە چوو
- بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی
پیرانشارپیرانشار، چالاکییەکی ژینگەپارێزیی بەرین لە دۆڵەنێ و سەیرانگەی تاڤگەی کانی لۆسە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان، هاوڕێیان: موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی و یادێک لە شەهیدان شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی''، هەروەها پشتیوانی لە
زارا محەمەدیزارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و تانە لە حوکمی سەپێندراو بەسەر ئەو مامۆستایەدا، بەڕێوە چوو. لەو چالاکییەدا وەکوو چالاکییەکانی پێشوو، باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگە و چۆنیەتیی پاراستنی بۆ ئامادەبووان کرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگەی پیرۆزی پاراستنی ژینگە و نیشتمان وەکوو دووانەی لێک دانەبڕاو کرایەوە.
[5]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار سنوری شارۆچکەی
ماوەتماوەتیان بۆردومان کردو قائیمقامی قەزاکەش رایدەگەیەنێت: ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە هیچ چەکدارێکی تێدا نیەو بەپێی زانیارییەکانیان بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام زیانی مادی زۆری بە رەزو باخی گوندنشینان گەیاندوەو ترس و دڵەڕاوێکی لەسنورەکەدا دروستکردوە.
[3] وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت، حەوت چەکداری
پەکەکەپەکەکە لەنزیک ماوەت کراونەتە ئامانج.
[2]
- لە
سلێمانیسلێمانی رێژەی تووشبوون و داخڵ بوون و گیان لەدەستدان زۆر کەمبۆتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەکۆرۆناش دەڵێت: دوێنێ تەنها 48 نەخۆش ماوەتەوە لە نەخۆشخانەو 21 نەخۆشیش چاکبونەتەوە، لەکاتێکدا مانگێک پێش ئێستا وەزعی نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپ بوو.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرۆکی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، دووەم تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەلەب، گیانی لەدەستداوە.
[2]
- شەوی رابردوو، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیانکردە سەر زاماوەندێک لە
سەرێکانیسەرێکانی، لە باکووری رۆژئاوای
حەسەکەحەسەکە، ە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە دەیان کەس بریندار بوون.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش، گەیشتە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، کە دەیان بارهەڵگر، زرێپۆش، ئۆتۆمبێل و کەرستەی لۆجستیی لە خۆگرتبوو. کاروانەکە لە رێگای خاڵی سنووری وەلید دەربازی رۆژئاوای کوردستان بووە. دواتر بەرەو بنکەکانی ئەمەریکا لە حەسەکە و دێرەزوور رۆیشتووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- ئەڵمانیا هێزی چاودێری بۆ رێگەگرتنی چەکی تورکیا بۆ لیبیا دەنێرێت و تورکیاش توڕەو نیگەرانە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان