نوخشە چروستانی ساڵانێک وەک مامۆستا کاری کردوە دواتر ڕوی کردۆتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ دەستی بە وەرگێرانی پەرتوک و چیرۆکی مناڵان کردوە لە زمانی بولگاریەوە بۆ کوردی هەندێکی لە ڕێگای خانەی سمۆرەوە بە چاپ گەیەندراوە.تایپکردن و بەیەککردنی دیوان و یاداشتەکەی باپیری (دیوانی #مەلا محەمەدی چروستانی#) گرتە ئەستۆ و بۆ جاری دووەم بە چاپی گەیاند. کاری هەڵەچنیی ڕێنووسی و زمانەوانی بۆ چەندین پەرتووک کردووە. کاری هونەری بە گوێچکەماسی، بۆیەی ئەکریلیک و ئێپۆکسی (Resin) و دانانی وێنە لەسەر مۆم دەکات.