شاعیرێکی چینی دوای ئەوەی لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە ڕێگەی گەڕانەوەی لێ دەگیرێت، لە ماڵی گەنجێکی کوردی باشووری کوردستان کە بۆ خوێندن لە ئێرانە، ئاشنای نالی دەبێت، چەند شیعرێکی ئەو شاعیرە مەزنەی کورد بۆ زمانەکەی خۆی وەردەگێڕێت و لە ماڵپەڕێکی چینیدا بڵاویان دەکاتەوە.
سون چیان، شاعیرێکی چینییە کە سەر بە نەتەوەی هوویە و موسڵمانە، خۆی و هاوژینەکەی بە سەردان دەچنە ئێران بۆ لای سون فێنگی کوڕیان کە لەوێ دەخوێنێت و لە زانکۆ هاوڕێی جووتیار نەریمانی کوردی باشووری کوردستانە. ئەو گەنجە کوردە بەهۆی نزیکایەتیی لەو کوڕە چینییە، بانگێهێشتیان دەکات بۆ ماڵی خۆیان لە شاری گورگان.
سون چیان داوا لە جووتیار نەریمان دەکات، دەبێت ژیاننامەیەکی وردی نالیم بدەیتێ و منیش چەند شیعرێکی وەربگێڕم. بۆیە داوای لێدەکات کە حەوت شیعری لە دیوانەکەدا بۆ هەڵبژێرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە شاعیرە چینییەکە نە کوردی دەزانێت نە فارسی.
سون چیان داوای کردووە کە جووتیار، ئەو شیعرانە بۆ سون فێنگی کوڕی بکاتە فارسی و کوڕەکەیشی بۆی بکاتە چینی و پاشان ئەمیش بە سەلیقەی شاعیرانەی خۆی بە شێوازی شیعر دایاندەڕێژێتەوە.
[1]
لینکی هۆنراوەکانی نالی بە زمانی چینی