لە 25 ی 6 ساڵی 1996 لە شارۆچکەی بەردەقارەمانی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە، لە بنەچەدا خەڵکی گوندی گەوردێی دەڤەری قەڵاسێوکەیە و لە بنەماڵەی ساداتی پیرخدری شاهۆیە، باوکی (لوقمان سەید نووری سەید ڕسول) ە و دایکی (شلێر سەید یوسف سەید ڕسول) ە، قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەی ژیلوانی تێکڵاو خوێندووە.
لە کۆلێژی زانستە پراکتیکیەکانی #هەڵەبجە# لە بەشی پیشەسازی خۆراک بڕوانامەی بە کالۆریۆسی بەدەستهێناوە.
سەرۆکی (ڕێکخراوی نەرین بۆ هزر و ڕۆشنبیری) ە.
نووسەر و شاعیر و لێکۆڵەری بواری هزری ئیسلامیە و چەندین. نوسین و بابەت و بڵاوکراوەی هەیە.
لە ئێستادا لە شارۆچکەی بەردەقارەمان نیشتەجێیە. [1]