ئاوازی زەهاوی
بەرنامەی ئاوازی زەهاوی بەرنامەیەکی تایبەتی
تۆڕی میدیایی رووداوتۆڕی میدیایی رووداوە لەسەر ئەو کەڵە هونەرمەندانەی جێ پەنجەیان لەسەر میوزیک و مێژووی میوزیکی کوردی و جیهانیدا دیارو بەرچاوە، بەرنامەیەکی مانگانەیەو لە 48 خولەکە پێکهاتووە، هونەرمەند
هەژار زەهاویهەژار زەهاوی پێشکەشکارو پرۆدیوسەری بەرنامەیەکە، سامان عەدنان کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرنامەیە کردووە.
ئامانجی سەرەکی بەرنامەکە ئەوەیە وێستگە گرنگەکانی ئەم هونەرمەندان و داهێنەرانە لە 48 خولەکدا بە بینەران بگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تیشک دەخاتەسەر ژیانی تایبەتی ئەم هونەرمەندانە و لایەکی شاراوەی ژیانیان بۆ بینەران دەگوازێتەوە.
هەروەها لە هەر بەرنامەیەکدا سیمینارێکی کراوە بۆ ئەم هونەرمەندە لە یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستان سازدەکرێت و گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ژیانی تایبەتی و هونەری ئەم هونەرمەندە دەکرێت و لە چوارچێوەی بەرنامەکە جێگای بۆ دەکرێتەوە.
[1]