📊 بابەت 376,016 | وێنە 59,729 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,570 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,100
لەم کاتەدا 33 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 07-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 گۆشتی سووری خۆماڵی نیوەی پێداویستیی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
گۆشتی سووری خۆماڵی نیوەی پێداویستیی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە
📊 ئامار و راپرسی


گۆشتی سووری خۆماڵی تەنیا نیوەی پێداویستیی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە و ئەوی دیکە لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەکرێت. ئامارەکان پیشانی دەدەن کە لە ساڵانی رابردوودا خواست لەسەر گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە و رێژەی هاوردەکردنی ئاژەڵ بەراورد بە پێنج ساڵ پێشتر 72% زیاد بووە.
لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی گۆلک لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە هەزار گۆلکی قەڵەو و جوانەگا بۆ سەربڕین دەفرۆشرێن، بەڵام بەهۆی هاوردەکردنی گۆلکی قەڵەوەوە کە راستەوخۆ سەردەبڕدرێت، خاوەنی کێڵگە نیوخۆییەکە تووشی زیانبووە.
جەوهەر عومەر، خاوەنی کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵە و دەڵێت، ئاژەڵەکان 10 بۆ 12 مانگ دەمێننەوە پێمان نافرۆشرێن، بەهۆی ئەو ئاژەڵە قەڵەو و هیندییانەی دەیانهێنن؛ گۆشتیان تەواو نییە و تامی نیی. ئێمە تووشی زیان بووین. ئەو گۆلکانەی ئێمە هەمانە تەمەنیان شەش بۆ حەوت مانگە لە دەرەوە دەیهێنین. لێرە گەورەرەیان دەکەین. هەشت بۆ 12 مانگ قەڵەویان دەکەین، ئینجا دەیانفرۆشین، بۆیە داوادەکەین گۆلکی قەڵەو نەهێنرێت.
بەهۆی زۆریی خواست لەسەر گۆشتی سوور ساڵ بە ساڵ بازرگانیی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو زیادی کردووە، بە جۆرێک هاوردەکردنی گۆلک لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2015 بە رێژەی 72% زیادیکردووە.
لە هەرێمی کوردستان 59 پرۆژەی مۆڵەتپێدراوی قەڵەوکردنی گۆلک هەن. لە هەر وەجبەیەک کە لەنێوان هەشت بۆ 12 مانگدایە، دەتوانن نزیکەی 20 هەزار گۆلک قەڵەوبکەن. هەروەها شەش پرۆژەی قەڵەوکردنی بەرخ هەن کە لە هەر وەجبەیەک دەتوانن دوو هەزار و 110 سەر بەرخ قەڵەو بکەن، بەڵام بەشێکیان بەهۆی هاوردەکردنی گۆلک و بەرخی قەڵەوەوە بۆ سەربڕین تووشی زیان بوون و لە کار وەستاون.
هۆگر جەلال، ئاژەڵفرۆشە و دەڵێت، خۆماڵی کەمە و زۆر نییە. کە لە دەرەوەش ماڵات دەهێنرێت با بە کەمی و دیاریکراوی بهێنرێت بۆ ئەوەی هیچ لایەنێک زیانمان بەرنەکەوێت.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 112 هەزار سەر مەڕ، ملیۆنیک و 233 بزن، 367 هەزار رەشەوڵاخ بە نێر و مێوە هەن. ئەوانەی ساڵانە سەردەبڕدرێن نیوەی پیداوستیی گۆشتی سووری نێوخۆ پڕدەکەنەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێت بڕیارەکانی بە جۆرێک بن کاریگەرییان لەسەر گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور نەبێت.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە نوێیەکەمان ئەوەیە کە لە ماوەی یەکەمدا دەکرێتە دوو بەش: 40% بۆ خاوەن پرۆژەکان و 60% بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵە. دوای شەش مانگ پێچەوانە دەبێتەوە: 40% بۆ هاوردەیە و 60% بۆ خاوەن پرۆژەکان دەبێت.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ لە پێنج ساڵی رابردوودا 529 هەزار و 932 سەر ئاژەڵ بە مۆڵەتی فەرمی لە وڵاتانی جۆرجیا، رۆمانیا، ئەرمینیا، ئۆکراینا، مۆڵداڤیا، پاراگوای و بەرازیل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. [1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 31-07-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-07-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Jul 31 2020 10:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 31 2020 10:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 31 2020 10:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 14 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
گۆشتی سووری خۆماڵی نیوەی پێداویستیی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-07-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,063 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574