خەتەر (Xatar) یەکێکە لە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا، ناوی تەواوی (ژیوار حاجبی) ە، لە ساڵی 1982 لە شاری (
سنەسنە) لە دایک بووە، لە دە ساڵیەوە لە ئەڵمانیایە، یەکەم کاری خۆی لە (2008) بڵاو کردەوە بە ناوی (Alles oder nix-هەمووی یان هیچ)، دواتر لە (2012) ئەلبومێکی تری بەناوی (Nr. 415-ژمارە 415) دەرکرد، دوایین ئەلبومیشی لە (2015) بڵاوکردەوە بە ناوی (Baba aller Babas-بابی هەموو بابان).
خاوەنی ستۆدیۆی خۆیەتی و خۆی کارە هونەریەکانی جێبەجێ دەکات، وا دەگوترێت کە لەگەڵ گروپی مافیایی دەستی تێکەڵەو لە (2010) بە تۆمەتی ڕفاندنی ئۆتومبێلێکی پڕ لە زێڕ کە نرخەکەی بای (یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار) یۆرۆ بووە، دەستگیر کرا و دادگا بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزای دا، بەڵام بەهۆی باش هەڵسوکەوتکردنی لە زیندان دوای دوو ساڵ بڕیاری ئازادکردنی درا، ئەم ڕاپەرە چیڕۆکی سەیری هەیە و لەناو شەقامی ئەڵمانیا دا قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت.
لە کانوونی دوەمی ساڵی 2020 دوکانێکی کەباب و دۆی ساردی لە ناوەڕاست شاری بەرلین داناوەو خۆی بۆ وێنە گرتن لەگەل هەوادارانی ڕۆژانە دێتە ناو دوکانەکەی، بەم کارانەی زیاتر سەرەنجی ئەڵمانەکانی بۆ خواردن و سەردانی خواردنگەکەی ڕاکێشاوە، بە جۆرێک گەنجانی ئەو وڵاتە ئامادەن سەدان کیلۆمەتر ڕیگا ببڕن بۆ خوارنەکەی و بینینی ئەم ڕاپەرە کوردە.
[1]