پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی
جەلیل گادانیجەلیل گادانی، تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە پرسە نامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، یەکێک لەو تێکۆشەرە دێرینانەیە کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد مێرمنداڵ بووەو لەو کاتەوە تێکۆشانی سیاسی دەستپێکردووە.