ئەرشیڤی گۆرانییەکانی ڕادیۆی ئێریڤان
ئارشیڤی 65 ساڵەی ڕادیۆی ئێریڤان لەسەر بیری کورداندا شوێنپێیەکی قوڵی داناوە. ئەوە ئارشیڤە لەلایەن هونەرمەند
جەواد مەروانیجەواد مەروانی لە کتێبێکی 4 بەرگیدا بە ناوی ئەرشیڤی گۆرانییەکانی رادیۆ ئێریڤان چاوپ و بڵاوکراوەتەوە. مەروانی دەڵێت ئەو دەنگەی لە پشت چیای قافەوە بەرزبووەتەوە بە نۆتە تۆماری کردووە.
لە رادیۆکەوە ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی گۆرانیبێژانی وەک کاراپێتی خاچۆ،
ئارام تیگرانئارام تیگران،
ئاسلیکا قادرئاسلیکا قادر، شەرۆی برۆ،
سوسکا سیمۆسوسکا سیمۆ،
فاتمە عیسافاتمە عیسا... هتد چووە ناو ماڵی کوردان. ئێستا ئەو گۆرانییانە تۆمارکران و لە نەمان رزگارکران.
ئەو گۆرانییانە کۆکرانەوە و کران بە کتێبێکی 4 بەرگی. یەکەم چاپی کتێبەکە مانگی رابردبوو، کە بە شێوەیەکی سنووردار رەوانەی بازاڕی کتێب کرا. کتێبەکە لە 915 گۆرانی پێکدێت و چاوەڕێ دەکرێت چاپی دوەمی لە باکووری کوردستان و رۆژئاوا بکەوێتە ناو کتێبخانەکان و کتێبفرۆشەکانەوە.
هونەرمەند جەواد مەروانی کە ئەو کتێبەی ئامادە کردووە وتی، پەیوەندیی بە رادیۆ ئێریڤانەوە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵی و لە منداڵییەوە هەموو کات ئەو رادیۆیە بۆ ئەو خەونێک بووە. بۆ یەکەمجار ساڵی 1995 دەڕوات بۆ ئێریڤان و لە نزیکەوە چاوی بەو گۆرانیبێژانە دەکەوێت، کە چەندین ساڵ گوێی لێگرتبوون.
مەروانی دەڵێت، 25 ساڵ بە بەردەوامی کاریکردووە و لەم 4 ساڵەی دوایشدا لەگەڵ تیمێکی شارەزدا کاریکردووە. دەقی ئەو 915 گۆرانییە و نۆتەکانیانی لە کتێبکێی 4 بەرگیدا تۆمار کردووە. هەروەها هەموو گۆرانییەکان بە دەنگی ئۆرژیناڵ و رەسەن لەسەر سی دی تۆمار کراوە و دەدرێت بە خوێنەران و گوێگرانی کورد.
[1] ⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک