راگەیەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارز...
پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ هەينی
04-09-202004-09-2020 بەڕێز نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز رەجەب تەييب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکيا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختيان لە خواستی دوولايەنە بۆ برەودان بە پەيوەندييەکانی هەرێمی کوردستان و تورکيا، بەتايبەتی فراوانکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئالوگۆڕی بازرگانی و هاريکاری و هاوبەشيی ئابووری کردەوە، هەروەها تيشکيان خستە سەر دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی تورکی لە کەرتە جياوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.
هەردوولا پوختەيەکيان لەبارەی بڵاوبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤايرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی خستە ڕوو، لەمبارەيەشەوە بەڕێز سەرۆکی تورکيا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە يارمەتيدان و هاوکارييەکی هەرێمی کوردستان ئامادەيە و هەموو پێداويستييەکی تەندروستی و پزيشکی پێشکەش دەکەن.
لە تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فيدرالی عێراق و دوايين هەنگاوەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و ئاڵۆزييەکانی سنوور کرا، هەروەها دۆخی گشتيی عێراق و هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسييەکانی
داعشداعش خرانە بەر باس.
دوايين پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، هەوڵەکان بۆ سەقامگيريی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بايەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکە بوو.
04-09-202004-09-2020