مۆزەخانەی ڕستن و چنینی کوردی مۆزەخانەیەکە بۆ نمایشکردنی بەرهەمی ڕستن و چنین. مۆزەخانەکە لە ساڵی 2004 کراوەتەوە و دەکەوێتە قەڵای #هەولێر#. لە مۆزەخانەکە فرۆشتگایەکیش هەیە کە کەلووپەلی کەلتووری و بەرهەمی دەستی تێدا دەفرۆشرێت.[1]
ئاماری سەردانیکردن
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی مۆزەخانەکە ئاماری سەردانیکردنی بەمشێوەیەیە
ساڵی 2005-14 هەزار کەس
ساڵی 2006-23٬341 کەس
ساڵی 2007-47٬970 کەس
ساڵی 2008-56٬369 کەس