قەڵای یەزدگەرد قەڵایەکی مێژووییە لە نزیکی شارستانی داڵاهۆدایە. قەڵاکە لە سەردەمی ئەشکانییەکاندا کراوەتەوە. ئەفسانەیەک هەیە کە دەڵێت بە یەزدگەرد پاشای ساسانی لە کاتی هێرشی موسڵمانەکاندا لەو قەڵایەدا خۆی شاردووەتەوە. خاکی دەوروبەری ئەم قەڵایە چەن جار لە سەدەی بیستەمدا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، هەڵدراوەتەوە و دیوارەکان و ستوونەکانی قەڵاکە لە ژێر خاک دەرهێنراون. ئێد کیڵ لە شەستەکاندا لەگەڵ لێژنەیەک بە پاڵپشتیی ئاکادیمییەکی بەریتانی و دواتر لە حەفتاکاندا لە سەر ئەرکی مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆ هاتووەتە ناوچەکە و کاری لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەو قەڵایە کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە ئاسەواری قەڵاکەش ئێستا لە مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆدا پارێزراوە.[1]