وەڵەدبەگی بە وەڵەوەیش ناسروان کەریم بەگ لەپەرتوکەکەی ئاماژەی پێکردون کەبەگزادەی جافن وەنەوەی (وەڵەدبەگن)خەڵکانی ڕۆشنبیروناوداری بەگزادەی جافن، زۆربەیان لە دەرەوەی کوردوستان دەژین.
وەڵە د بەگی تیرەی وەڵە د بەگی لە تیرە ناسراو و مەزنەکانی جافی
جوانڕۆجوانڕۆیە، لە نێو جافی مورادیی کوردستانی باشووریشدا چەند لق و پۆیەکی هەیە.
وەڵە بەگییەکان لە چەندین ناوچە و گوندی کوردستانی ئێراندا نیشتەجێن وەک: کرە، کرە قەلعە سفید، ڕەئیس، بناوجکو، کزازی، دەسرخ، حەسەن ئاباد، شەش بید، شاینگان، مامان، گراب دولت اباد علیا، نهر اب، علی اباد، بان شلە، خانم ئاباد، هلول، گمشتر، تیلەکۆ، باویسێ، شێخ ڕوزبهان، تەپە ڕەش، پشت کیلە، جیگران، چوتە.
سنووری باکووریان ناوچەی جوانڕۆیە، سنووری ڕۆژهەڵاتیان ناوچەی ڕوانسەرە، سنووری ڕۆژئاوایان ناوچەی قوبادییەکانە، سنووری باشووریان ناوچەکانی عەشیرەتەکانی گۆران و سنجاوییە. ئەم تیرەیە چەند هۆزێک دەگرێتە خۆ: بەگزادەی وەڵە بەگی ناوی بەگزادەکانی وەڵەبەگی لە ناوی باپیرە گەورەیانەوە وەڵەد بەگ کوڕی سەیید ئەحمەدی گەورەوە هاتووە و، ژمارەیان سەد خێزانە. هەردوو مێژوونووس شمیم و محسنی دەربارەی ئەم خێڵە گوتوویانە:
جاران لە دیارترین و بەهێزترین خێڵەکانی جافی جوانڕۆ بوون و دەسەڵاتیان بەسەر هەموویاندا هەبوو، هەرووەها هەردوو میرنشینی ئەردەڵان و گۆران نەیانتوانی ژێردەستەیان بکەن بۆیە هەمیشە لە شەڕ و ململانێدا بوون (کتێبی تحفە الناصری لا/ 460)..
لە سەرۆکەکانی تیرەی وەڵە بەگی وەڵەد بەگ: ئەم زاتە بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکانی وەک (تاریخ مستورە خان کوردستانی و حدیقە ناصری) یەکێک بووە لە سەرکردە مەزنەکانی سەردەمی خۆی. ناوبراو لەگەڵ کوڕەکانیدا لەلایەن ئەمانوڵڵا خانی میری ئەردەڵانەوە بەندکران.
خۆی لە شاری
سنەسنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیەکاندا بە زیندانی مایەوە، کوڕەکانیشی (ڕۆستەم بەگ و حەسەن بەگ) لە قەڵای قەسڵاندا زیندانی بوون، ئەوجا پاش ساڵێک ئازاد کران.
ئەوەبوو بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی وەڵە بەگییەکان و دڵدانەوەیان، حسێن قولی خان کوڕی میری ئەردەڵان کچی وەڵەد بەگی خواست. وەڵەد بەگ بە ماوەیەکی کورت لە پاش ئازاد کردنی، کۆچی دوایی کرد.
دواتر نەوە و کوڕەزاکانی لە شاری سنەدا بە نیشتەجێی مانەوە و، بە خانەوادەی (مستوفی) ناویان دەرکرد. بەگشتی وەڵەبەگییەکان تا ساڵی 1300ک لە ململانێ و ناکۆکیی بەردەوامدا بوون لەگەڵ میرەکانی ئەردەڵاندا.
لە بەگزادە ناودارەکانی وەڵەبەگی: یەعقوب بەگی یەکەم، بارام بەگی گەورە، سەعید بەگی یەکەم، ڕۆستەم بەگ، فەتاح بەگی یەکەم، سۆفی بەگ، حاجی یەعقوب بەگ، سەردار ئەمجەد،
فەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگفەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگ.
[1]