کوردۆ عومەر، گوتەبێژی #وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار# ڕاگەیاند، دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دروستکردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، ئێستا لە #هەولێر# ئەنجوومەنەکە دروستکراوە و لە شارەکانی دیکەش سەرقاڵی دروست کردنین.
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا، ئەو ئەنجوومەنە ئاگاداری سەرجەم بڕیار و گرێبەستەکانی شارەکە دەبێت.
بەپێی پەیڕەوی نوێی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، 75%ی ئەندامانی ئەنجوومەنەکان لە سەرۆکی فەرمانگە حکومییەکانی شار و شارۆچکەکان پێک دێن و 25%یشی لە نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییە تایبەتمەندەکان دەبن. هاوکات لە هەرێمی کوردستاندا 157 شارەوانی هەن.