لەئاشی ئەلەکتریکەکەوە بۆترومپاکانی سەرچنار، لەنێوان ئاو وکارەبادا
میرزا نەوروز کە لە عەشیرەتی سمایل عوزیری جافە، دێتە #سلێمانی# و حەفسەی شیخ محەمەدی بەرزنجی بۆ عەزیزی کوڕی دەخوازێ، ئەودەمە حەفسە لای حەلاوی خوشکی دەبێ، کە خێزانی وەستا فەرەجی زیندروو بووە.
حەفسە و عەزیز لە گەڕەکی کانێسکان نیشتەجێ دەبن و دوکوڕ و کچێکیان دەبێت، حسێن و عەبدولڕەحمان و ئەختەر.
عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1934 دێتە دنیاوە، هەر لە منداڵییەوە خواستی نوێخوازی تیایدا سەرهەڵدەدات، بەتایبەت کە گوێ بۆ ئەو خەرمانی چیرۆک و بەسەرهاتانە دەگرێت، کەحەفسەی دایکی تا دواساڵەکانی ژیانی بۆ هەمووانی دەگێرایەوە، بە زمانێکی پاراو.
لە دوای سەربازی لە شارەوانی سلێمانی دادەمزرێت وە لەو موەلیدە D.C. یەی کە بەئاشی ئەلەکتریکەکە ناسرابوو لەنێوان سەرکارێز و سابوونکەراندا لای مزگەوتی هەمزەئاغا دەست بەکار دەبێت. هە ڕلە و ماوەیەدا لەگەڵ گەلاوێژ سلێمان کە دانیشتووی سەرشەقام دەبێت هاوسەرگیری دەکات، پاش ماوەیەک لە 11-10-1958داکوڕێکیان دەبێت، چەند مانگێک دوای بەناوشۆڕشی 14 تەموزی ئێراق وناوی دەنێن سەربەست، پاشماوەیەک دوو مووەلیدەی گەورەی A.C. دەهێنرێت، سەروو پارکی دایکی ئێستا پشت ئاساییش لە هۆڵێکی گەورە کە بۆی درووستکرابوو دادەنرێت، بەهۆی سەلیقە و شارەزاییەوە، عەبدولڕەحمان هەرلەکاتی دامەزراندنی موەلیدەکاندا دەگوێزرێتەوە بۆئەوێ و چەند بەردەستێکی بۆ دادەمەزرێنن دوای ماوەیە لەکارکردنی موەلیدەکان، پڕۆژەی هێنانی ئاوی سەرچنار بۆ سلێمانی دادەمەزرێت کە کۆمەلێ ترومپای بۆ دادەنێن، جا عەبدولڕەحمان دەگوێزنەوە بۆ سەرچنار. و خانویەکی کارگەی چیمەنتۆی دەدەنێ تا خێزانەکەی بەرێتە ئەوێ لەوێش لە1961 دا کچێکیان بە ناوی سروە دەبێت.
پاش ماوەیەک موەلیدەیەکی کارەبا، دەبرێت بۆ پێنجوین جابۆ کارپێکردن وسەرپەرشتی ئەو موەلیدەیە دەگوێزرێتەوە بۆ پێنجوین، پاشماوەیەک خێزانەکەشی دەباتە ئەوێ، سەرەتا لەخانوی کرێدا دەبێت، لەو ماوەیەدا بەهۆی چالاکی پێشمەرگەوە پینجوون بە فڕۆکە بۆمباران دەکرێت، بۆیە خەڵکەکە ڕەودەکەن بۆ ئاسناوە و بایەوە لە دیوی ئێران خێزانەکەی ڕەودەکەن و خۆی دەمێنێتەوە، دواتر خانویەک نزیک مەخفەری پۆلیس بۆ قائیم قام درووست دەکەن، جا خانوی پێشووی قائیمقام کەنزیک موەلیدەکەش دەبێت دەدرێت بە عەبدولڕەحمان.
پاشماوەیەک لە هێور بوونەوەی پێنجوین، خێزانەکەی بۆ سەردان دێنەوە یۆ سلێمانی، زۆرنابات پێنجوین لەلایەن پیشمەرگەوە کۆنترۆڵ دەکرێ و دواتریش مەخفەری پۆلیسەکانیش خۆدەدات بەدەستەوە و چەکەکانیان و پارەی قاسەکەیان دەبەن. عەبدولڕەحمان وەک دەست بەسەر دەبەن دواتر ڕێی دەدەن بگڕێتەوە بۆ سلێمانی بێگومان زۆربەی ڕێگاکە بەپێ دەبڕێ.
کەدەگاتەوە سلێمانی دەچێت بەسەر پرسەی خەزوریا کەلەوڕۆژانەدا مردووە. بۆڕۆژی دواتریش پۆلیس دێن و لەماڵەوە دەیگرن گوایە کارەبای کوژانوەتەوە، یارمەتیی پێشمەرگەی داوە بۆ گرتنی پێنجوین، بۆ ماوەی سێ مانگ لە بەندیخانەی سەرەوەی سلێمانی بەند دەکرێت، لەوبارە ناهەموارەی خێزانەکەیدا، دواتر بەمەرج بەڕەڵای دەکەن.
پاشماوەیەک لە بەربوونی، ئاگاداری دەکەن کە دەبێت لەگەڵ ئەو هێزە سەربازیەی کە بەرەو پێنجون دەچێت، لەگەڵ فەرمانبەرانی تری حکومەتدا لە پێنجوین بەڕێبکەون، لەڕێگادا سوپاکەی حکومەت لای ملەکەوە تووشی بەرگریەکی زۆر دەبن وزیانی زۆریان بەردەکەوێ. دواتر ئەو پۆلە پێشمەرگەیە کەبە سەرپەرشتی مەلاڕەسوڵ دەبن (باوکی حاکم فەرهاد) هەموویان شەهید دەبن. بەتایبەت کە دەبابەکان پێشدەکەون و ئەوانیش چەکی وایان پێنابێت.
کە عەبدولڕەحمان دەگاتە پێنجوین دەبینێ بەتەواوی ماڵەکەی تاڵانکراوە و، هەروا لەلایەن سەرکردەیەکی هێزە سەربازیەکەوە کراوە بە بارەگا. مووە لیدەکەش بەجۆرێ زیانی پێگەیوە کە بێ کەرەستە چاکناکرێ.
دوای گەڕانەوەبەدەستی بەتاڵ، کاربەدەستانی شارەوانی بڕیاری گواستنەوەی بۆ سەرچنار دەردەکەنەوە، بەڵام ئەم جارە خانوو نابێت بۆی. ئیتر چەند هۆدەیەک بەکرێ دەگرێ لە گەڕەکی قەزازەکان و دەکەوێتە کڕینی شتومەکی ماڵ. هەرلەودەمەدا سلێمانی تووشی هێرش و مەنعەتەجەولەکەی 1963 بوو، کە زۆربەی پایاوانی سلێمانی تیایدا ڕەش بگیر کران. زستانی ساڵی داهاتوو زۆر ساردوو قات و قڕبوو، یەک تەنەکە نەوت بە 1، 750دینار بوو هەرلە و ساڵەدا 1964 ساماڵ کوڕی دووەمی لەدایک بوو. ئیتر کەمێ هێمنی بەسەر ژیاندا هات ئەگەرچی کرێچی هەر ماوەیە لە گەڕەکێکە لەوماوەیەدا کوڕێک بەناوی سامان 1969 و کچێک بەناوی سەناریا 1971 لەدایک بوون. کارکردنی لە ترومپاکانی سەرچنار بەردەوام بوو. هاوکات وەک هاوکار بۆ هاوەلێکی کریستیانی کە ناوی وەستا شەمعون بوو، لە دامەزراندنی چەندین ئاش و کارگەی سەهۆڵ و ترومپای پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەکان دا کاری دەکرد، تا ساڵی 1973 توانی لە تویمەلیک خانویەکی زۆر سادە بکرێ وکەمێ باری ژیان سوک تربوو پاش ماوەیەک کامەران موکری دەبێتە دراوسێی ئەمەش زۆر خۆش دەبێت بۆی چونکە هۆگری هۆنراوە بوو.
لە 1979 دا حسێنی برای کۆچی دوایدەکات وە 1983 دایکی و 1986 باوکی کۆچی دوای دەکەن.
لە ساڵی 1987 دا بە کارەساتێک ئەختەری خوشکی و خوشکەزا ئەندازیارەکەی کۆچی دوایی دەکەن، هەمان ساڵ بەهۆی ئەوەی ساماڵ بووبووە پێشمەرگە، عەبدولڕەحمان و گەلاوێژی خێزانی و سامانی کوڕی لەگەڵ چەندین خێزانی تردا گیران و برانە بنکەی هێزە تەواریەکان، تا 20ڕۆژ مانەوە دواتر عەبداڕەحمان و گەلاوێژ ئازاد دەکەن لەنزیک سوورداش، ئیتر ناتوانن بچنەوە ماڵی خۆیان و جاشێکی هێزی تایبەت دەست بەسەر ماڵەکەدا دەگرێ.دواتریش خانوەکە بە مەزاد حکومەت فرۆشتی، ناچار جارێکیتر دەبنەوە کرێچی، پاش ماوەیەک سامان لە ڕێگای #کەرکووک# جا بەغدا بۆ فەلوجە دەنێڕدرێت، پاش چەند سەردانێکی لەگەڵ دەکەسی تردا بۆ حەدیسەیان دەنێرن. دواتر لە لێبوردنێکی گشتیدا پاش نزیکەی ساڵێک لەبەندی بەرەڵایانکردن.
عەبدولڕەحمان لە 21-11-1989 دا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە. لەودەمەدا کورێک و خوشکەزاکانی و برازاکەی پێشمەرگەبوون لە دوای ئەنفال لەسەر سنوور.
عەبدولڕەحمان نەچووە قوتابخانە، بەڵام لای نەجەمەدین مەلا فێری خوێندەواری بوو بوو، زۆرێک لە هۆنراوەەکانی زیوەرو مەولەوی و پەندەکانی پیرەمێردی لەبەر بوو. کۆمەڵێ دەست نووسی هەبوو لە خانوەکەی تویمەلیکدا فەوتا. هەروەها دەست ڕەنگین بوو لە درووستکردنی پەیکەری دار و شتی ئاسن دا. شارەزایەکی باشبوو لە ئامێرەکارەباییە سێ فێزەکاندا.