ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەوەیە و تا هەموو کایەکە نەسوتێنێت ناکوژێتەوە، ئەوە بووە بەئیدیۆم بەکەسێکی فێڵباز و تەڵەکەباز کە دەستی هەبێت لە ئاگرخۆشکردن و فیتنەبازی دا، کەچی لە ڕواڵەت و لەڕووشدا بەکەسێکی باش و دۆست خۆی نیشان دەدات به و جۆرە کەسانە دەوترێت(ئاگری بن کا).[1]