کارزان سپراشۆ، گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئەو بەشێوەیەکی جیاواز لە ڕێگەی سپڕا و ئاگر لە ماوەی 5 خولەک تاوەکو 15 خولەک تابلۆیەک دروست دەکات.
کارزان تائێستا خاوەنی 200 تابلۆی جۆراو جۆرە، ماوەی 10 ساڵە خەریکی دروستکردنی تابلۆیە لە ژوورێکی ماڵەکەی دا. تابلۆکانی لە بەشێکی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان گرنگیان پێدەدرێت.
تابلۆکانی بە بڕی هەزار دۆلار تاوەکوو 10 هەزار دۆلار فرۆشراون.[1]