حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید
تاوێرەتاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی مکایڵیە، لەساڵی 800 کان لەگەڵ وەسمان پاشای جاف لە گەرمیانەوە کۆچ دەکات دێتە شاری هەڵەبجە، سەرکاری وەسمان پاشای جاف دەبێت، دواتر لە گوندی عەبابەیلی هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ خاتوو زوڵەیخا، ماوەیەک لەو گوندە جێنشین دەبێت، دواتر وەسمان پاشا باخێکی پێ دەدات لەگوندی تاوێرە بەناوی ؛باخی میری؛ ئیتر دەچێتە گوندی تاوێرە و خەریکی باخداری دەبێت. دەگێرنەوە دەڵێن کەس وکارەکەی لەرێگەی کاروان چیەوە هەواڵی دەپرسن و داوا دەکەن بگەڕێتەوە گەرمیان.بەڵام ناگەڕێتەوەو وەسمان پاش لەنزیکی خۆیەوە دەیهێڵێتەوە، ئیتر لە ناوچەی هەڵەبجە دەمێنێتەوە لەگوندی تاوێرە تا کۆچی دوایی. حەمەسەعید کە کورێ حەمەی خەسرەوە ئەویش دوای کۆچی دوایی باوکی لەگوندی تاوێرە جێنشین دەبێت و خەریکی خزمەتی باخەکە دەبێت و لە شێخانی بەرزنجە هاوسەرێک دەخوازێت بەناوی؛حەنیفە شێخ محەمەد کاکە شێخ؛ حسێن کوری دوەمی دەبێت، بەهەمان شێوە ئەویش بەردەوامی بە ژیان لەگوندی تاوێرەو کاری باخداری دەدات. 3 ژن دەخوازێت بەناوەکانی 'حەیات و فەزیلەو خاڵێ' دەبێتە خاوەنی 13 کورو کچ لەژنەکانی. گەرچی چەند جۆرێک کاسبی و ئیش وکاری لەژیانیدا تاقی دەکاتەوە وەک فەرش فرۆشتن و ئاژەڵ فرۆشتن، بەڵام باخداری کاری سەرەکی دەبێت و، ماوەی چەند ساڵێکیش لەگەڵ ڕێکخراوێکی ئەڵمانی لە تونێلی دەربەندیخان کار دەکات لەدروست کردنی تونێلەکە. خەباتی کوردایەتی بەردەوام لە تەمەنی گەنجیەوە پەیوەندی دەبێت و پێشمەرگەی ئەیلول دەبێت و لەگوندی تاوێرە بەرپرسی بنکە دەبێت وئەرکی سەرپەرشتی ئەو پێشمەرگانە دەبێت کە روودەکەنە ئەوگوندەو لەوێ دەبن. رەفتارەکانی گەورەترین دەست کەوت و شانازی منداڵ ونەوەکایتی، کە لەسەرزاری هاوڕی و ناسراوەکانی باسی ئازایەتی، سەخاوەت، پیاوەتی، خانەدانی، دەستگیرۆی هەژار و ئەوانەی پێویستیان بەهاوکاری بوە بەتایبەتی بۆ ژن هێنان و کاسپی هاوکاری چەندین هاورێ و نزیکەکانی دەکات. جگە لە کەسایەتیەکی پێکەوتەو جوان و بێدەنگی هەبوە.