پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)

قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

بەسەر چەند پێبلقەیەک دەگەیشتیە ئەوکۆڵانەی قەیسەری، لەکۆمەڵێک دوکانی سەربەگومپەتی دیوار ئەستوری سەر بەکەپرۆکەی تەنەکە و تەختە گوشی بێ سەرو بەر.
چەند ڕێزێک ساقۆ هەڵواسرابوون، زیاتر پەتۆ بوون و هی کەونەی لەنگەی ئەوروپی شەرقی بوون زیاتر ڕەنگیان لە دەنکی برنجی چەڵتوکی دەچوو سپی و ڕەش و ئەستوور بوون لەناو شڵفی گەورەش لەسەرعاردی هەموو جۆرە بلوزەکی پیاوانەی لەنگەی تێدابو.

ساحێبەکەی کۆسە بوو، هەموکەس موشتەری بوون بەتایبەت خەڵکە هەژارەکە بۆخۆیان یان منداڵەکانیان. دیارە زووتر هەموو ئەوانەی عەسکەر یان شورتە بوون ساقۆی گەورەی ڕەنگ عەسکەری درێژی ئەستوری یاخە گەورەی بە پشتێن (قایش) بوون.
هەمو زستانان دەریان دەهێنایەوە و لەبەر خۆیان دەکرد، تا ڕادەک لەناو بازاڕی لەبەر ئیزیباتی مەمنوع بوو لەبەریان نەدەکرد.
کەونە تەقاویت (متقاعد)ەکان لەپێش سەکۆی مزگەفتێ لەبەریان بوو.
لەدەستی چەپی وان قتعەیەکی فراوانی سێ لا گیراوەی بەدیواری بەرزی دوکانەکانی دی قەیسەری لێ بوو زیاتر بە کەرپوچی تەنکی پانی دیواری لەچەشنی ئەوانەی گەڕەکی عارەبان و سەعدوناوە و خانەقا و قەڵاتێ بوون.

سەرتاپای دیوارەکە بە مێخ و بزماری گەورە ڕستەی لێ قایم کرابوو، کەهەر هەموی کراس و کەوێ و چارۆگ وچەفیە و عەباو قوماشی کەونەی ڕەنگاو ڕەنگی پێ هەڵواسرابوو.

لەبنەوانیش لەسەر عاردەکەی بەبوغچە کەونە جلی ژنان و منداڵان هەڵدرابۆوە، لۆ زستانانیش ئەو ناوە ئەگەر باران لێی کردبوایەوە ئەوە کەپرۆکەیان لۆخۆیان کردبوب لەگەرمەتاوی هاوینانیش دەیپاراستن.

ژنەکان زیاتر کۆست کەوتو ساحێب هێتیم و پیرەژن بوون لەتەکەوانیش چەند دانە ژنێکی تری سەربەقەزمە و چارۆگەی چاو بەکل و کەپو بەغەزێم هەبوون هەندەکیان بێوەژن بوون.

لەوانە پلکە گورێی لێ بو، هەندێک جار جلکی کەسی مردی و جوانەمەرگیشیان لێ دەفرۆشت ئەوانەی نەیاندەکردنە خێری مردوەکە.

لەگەڵ ئەوانەش چەند پیاوێکی سمێڵ بابڕی لێبو سمێڵەکانیان دایمەن ڕەش دەکردەوە، هەیان بو دەیانگۆت زوو زوو لەوژنانە دەینن هەتا تە...
تێدا مابی، دوایێ وازیان لێ دەینن!

ژنەکان هەر لەناو جلک و بەرگەکان دادەنیشتن بەردەوام سەودایان دەکرد و دەقیان دەکرد و هەڵگێڕ و وەرگێڕیان دەکردن.
هەندەکیان پێچەیان لە سەر ڕووی بو لۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، ژنە موشتەری یان فرۆشیارەکانیش لەبەرامبەریان هەر لەسەر چینچکان دادەنیشتن و شتەکانیان لەبن عەبای دەردەهیناو دەیان دانێ و سەودایان پێ دەکرد.

بێجگە لەو جلکانە بەرگە بالیف و دەسترازەی دەست و نەخشی کیژ و ژنی گەڕەکانیش هەبوو زیاتر نیگاری یەک دوو گوڵی سێ چار پەڕی بە ئۆیە چنراو و یان تەیر و ئەژدیهای ڕەنگاو ڕەنگ بون بەرگە بالیفەکان زیاتر عارد سپی بوون و لێوارەکانیشیان چنراو بوو.

دۆخین و لیفکە و شیشکە و بەنی چنین و ئەنگوستە دەرزی و کلو کلچوک و حەتۆتە و قەنەفڵ و دەرمانی سوتانی حەڵەب شامیشیان دەفرۆشت.

لەبەرامبەر وانیش پیاوەکان هەر هەمو شتەکی ورەدەوارەی پێویست ماڵێ بوو هەیان بوو لە چەرخ و کیلۆن و قوفل و زنجیری هەڵواسینی بەر بەڕک و گیرفان و سەدان کلیلی جۆراو جۆر و بگرە قەڵەم حوبری پارکەری شکاو و بەکارهاتو نوک و نەینۆک و چەقو و قەڵەم بڕ و شوژن و درێشە و کەونە پێڵاو و کڵاشیشیان دەفرۆشت.

پاقلاوە فرۆشی لێ بوو ژەمێکی هەرزان و فرێش و پڕ وزەی هەمو خەڵکەکە بوو لەگەل لەوزینە گەزۆ و کێکی کوبە و بەعەینەک و تۆخم و کرێمستیش بە هاوینان بەدامچەی سوریش زیاتر لەپێش سینەمایەکان دەفرۆشرا لەناو زەرفی گچکەی پەڕی کیتابی بە سمغ دروست کرا دەفرۆشرا.
ئاودەستی مزگەفتەکان بۆ پیاوەکان کراوە بوون، بەڵام لۆ ژنەکان هیچ ڕەچاو نەکرابوو.

پیرەژنە تورکمانە #هەولێر#یەکانیش دەهاتن پێچەی وان فەرقی هەبو دەڕاب و ڕەق بوو لە شێوەی تولێکی بە چوار چیوە بوو.
زەمبیلی حەسیری پردێ و یان نایلۆنی عێراقیان لەبن عەبایەکان لە باسکی هەڵدەکێشا هەشبو زەمبیلی دروستکراوی سەدان ئەڵقەی سۆندەی بڕراوی ڕەنگاو ڕەنگی خۆماڵیان پێ بوو.
هی ژنە کرمانجەکان زیاتر جۆڕک و تورەگەی لە گونیە دروستکراو بون.

ئەو بازاڕەی ژنان لەتەیراوەش لە نێزیک قەبرستانی شێخ ڕەشیدی هەبوو.
گێسکی گەز و قەسەر و دواتریش وەک پێشکەوتنێک لەهونەری پیشەکە جێ دەست گرتنی گێسکەکەیان بەسوفی ڕەنگاو ڕەنگ لەدەسکەکەیان هەڵدەکێشا.
نەریت بو هەمو کەس و خەڵکێک فەڕەیەکیان لێ دەداو هەمو دەمێ قەڵەباڵغ بوو. زۆرجاران لە دوای نیوەی دووەمی هەشتایەکان مەفرەزەی ئیزیبات پێشەوەیان لە خەڵکی دەگرت و بەدوای فیرار و موتەخەلەیف دادەگەڕان.

دواتر لەبەرامبەر مەرکەز شورتەی خانەقا و بن دیواری باغی شار کۆمەڵێک عارەبانەی دوو تایەی داری لێ بوو کەزیاتر لە دوای ساڵی حەفتاو پێنج پانتۆڕی چارلسی کاوبۆی جینس و قەدیفەی لەنگەی لێ دەفرۆشراو لەسەر سیاجی شیشەکانیش لێفەی لۆکەی ماڵان تازە و کەونەی لێ دەفرۆشرا.

دواتر لە حیسارە سامناکەکەی دوای شەڕی کوێت کۆمەڵە پیندۆزەکەی سودانی لەوێ کەپرۆکەیان هەڵدا بە درێشە و داوی سامتی جگە لە داوڕێژ کردنی پێڵاوی تازە بەتایبەت ئەدیداس بگرە تایەی سەیارەشیان بەو ئەستوریەی دەدوریەوە.
دەرار خانە (دەڵاڵ خانەی) گەورەش زیاتر قازی بازاڕیان پئ دەگۆت هەر لە زووە وە لەپێش مزگەفتی خانەقای بوو.
لە گازینۆی کرێکاران ڕا تا نێزیک جادەی بن قەڵاتێ لەو بەینەی بوون.
لە زووەوە عەزە گورگە و جەماعەتەکەی لە دوای شێست و شەش بە پیکابەکەیانەوە لەوێ دادەنیشتن.
هەر لە تەسبێح و کورتەک و شەڵوار قۆندەرە و چەتر (سەیوان) و هەرشتێکی لێبوو.
لەدوای ساڵی 1975 هەمو تابلۆی ڕەسمە دەگمەنەکانی گۆرانی بێژە کچە فارسەکانی لێ دەفرۆشرا بە وێنەی نوش ئافرین و گوگوش و مەهستی و هایدە و حومەیرا و نەسرین و ستار و بەڵام داریوش زیاتر لە #سلێمانی# ڕەواجی هەبوو، زۆری قوتابیەکانی زانکۆ و پەیمانگا لیڤیکسێکی بەبەرگی وێنەی داریوشیان پێوە لکاند بو چاولێکەری ڕیش هێشتنەوەی داریوشیشیان هەبوو.

دواتر ئەوەبوو بازاڕی فەرهاد و حەنانیش کرایەوە کە هەر هەموی تەسجیلات و شریتی تەسجیل (کاسێت) بوو. ئەوێش دوایێ بەشێکی بووە شوێنی فرۆشتنی سۆبە و هیتەری یابانی سانیۆ و ناشیناڵ و دواتر بۆ دەمێک لە دوای ئینتیفازە تەلەڤزیۆنێکی ڕەش و سپی سینی ڕەنگ سۆر، ناوی (بێجینگ)بو کەوتە بازاڕی بە ئاریێلەکەی خۆی کاری دەکردکەوتە بازاڕی جێی تەلەڤزیۆنی ئەمپاسیدۆری یۆغوسلاڤی گرتەوە.

لەبۆ کۆڵانی خانەقاش هەموی کۆنە وایەر فرۆش و تێل فرۆش و کەونە سۆبە و پانکە فرۆش بوون.
لەدەرێش بەدەگمەن ڕێ بەبەردەکەت پێیدا بڕۆی بەزۆری عارەبانەی سەعات و شریتی تەسجیلی تۆمارکراوی هەرزانتری لەژوورەوەی لێ بوو، ئەودەم لەکاتی مردنی قادر زیرەک دوا گۆرانی لە شێوەی شیوەن بڵاو بۆوە و ئەگەر چی شەو درەنگە و شەنگە بێری و لەدەستم دێی حەمە جەزا لە لوتکە بوون لای گوێگرەکانی.

جگە لەوانەش کاسێتی گۆرانی هیندی و وێنەی ئەکتەرەکانی وەک ڕاجیش کنا (خانا) و دارامەندەر و سنجای و فەیرۆزخان و کچە ئەکتەری شاجوانی هیندی (هیمامالینی) مومتاز و زیبات ئامانیشی لێبو، بۆ دەمێکیش گەنجانێک چاولێکەری ستایلی پرچ بڕینی ڕاجش کنای ئەکتەری هیندی بوون لە هەولێرێ.

لە ساڵی هەشتاو سێ وەش ساڵانە گۆ#ڕانیە# نوێیەکانی ئیبراهیم تاتڵیساس دەهاتن و لەناو خەڵک برەوی خۆی هەبو، ساڵی هەشتاو پێنج یاڵڵە شۆفێر و ماڤی و لەیلم لای و دواتر گۆرانی خان سەرخۆشیش لە هەشتاو شەش بەکاسێتی ئۆرجینال لە تەسجیلاتەکانی وەک نەغم دەفرۆشران.

جگە لەوانە ساڵی هەشتاو چوار گۆرانی بەهارە بولبولی نەجمەدین غولامی و زووتریش گۆرانی لە #قەندیل#ی سەربەرزەوە نامەت بۆ دەنێرمەوە و شیرین شیرین شیرین گیانی شیرینی سەعیدی قەندی و کاسێتە گۆرانیەکانی ناسری ڕەزازیش لە پرەو دابوون.

عەمۆ جەلیل و عارەبانەی لەفەی عەبدولخالق تەلعەت و برای و کەوکەو و کوبەی برنج فرۆش لێ بوو.
لەفەی هێلکەو تەڕەپیاز و جامیلکەکی باغەی تورشی سۆر بە دەفلوس و نیوەشی بە پێنج فلوس بو. قەت جارەکی دی لەو تام و لەزەتەی بەدەست ناکەویتەوە دەبێ زیاتر پەیوەندی بە سەمونە حەجەریەکەی وەبی ئەودەم پێش خستنە ناو فڕنیەکە بە شفرە یان مەعەیەک هەویری سەمونەکان دوو خەت دەکراو و بە فڵچەیەک دەبێ ئاوی هەویرەکە بێ تەڕ دەکراو تۆزێ کونجی خۆمانەشی پێوە وەردەکرا!

لەسەر قەڵاتێش بازاڕێکی دی کرایەوە زیاتر خەڵکی خۆشناوەتی نیشتەجێی قەڵاتێ بوون. خەریکی فرۆشتنی سەعاتی ئەلیکترۆنی یابانی و سینی بون هەیان بو شاشەکەی تاریک بوو دەبوا دوگمەکەی دابخەی جا بەدیار دەکەوت هەیان بو حاسیبە و سەعات بو هەبو سیتیزنی بە میل و ئەلیکترۆنی بوو.
زیاتر لە بەستەستێنێ دەهات بە کیلۆ بوو. جگە لە پارچە قوماشی جەرسە و ئەنگۆرە بۆ ماکسی ژنان لە دوای قوماشی حەفتاکانی دایلۆن داهات و سەماوەری کارەبا و ڕەژو هەمو جۆرە ڕادیۆنێکیش.
مایۆ و پێداویستی ژنان و خەنە لەوێوە لە ڕێگای جوندی ئەبوخەلیلی عارەب لۆ هەمو عێراق دەچوو.
ئیتر بازاڕی تاقمی پلاسکۆ پەیدا بو سی و شەش پارچە شەست پارچە و سەماوەری کارەباو نەفت و تاقمی پەردەی پەنجەرە و بەتانی گوڵدار و پڵینگی یەک نەفەری و دوو نەفەری و قاتی ئەفسەری و پێڵاوی شەوڕۆ بەقاچاغ دەهات.

دوای ئیتیفازە و داکەوتنی دۆلار قەمسەڵەی ئۆرجینالی عەسکەری ئەمێریکیش هاتە ئارا بۆ حەفت هەشت هەزار دیناری ئەودەم دەچوو، سەد دۆلار زیاتر دەوەستا. هەمو مەسئولەکان بە #مام جەلال# و #مەسعود بارزانی#ەوەش لەبەریان بوو.
هەر لەوێ لەحیم فەوری دوو قڵۆ و بۆ یەکەم جاریش لەحیمی قەترەی یابانی جێی سیکۆتینی عێراقی گرتەوە.
کامیرای فەوری کۆداک و پۆڵارویدی یابانی و فیلمەکانی دەفرۆشران و دەیان کەس لە بن دیواری باغی شار و بن دیواری قەڵاتێ ڕەسمی دوو دەور و یان بە تابلۆی جیداری ڕەنگاو ڕەنگیان هەبو بۆ ڕەسم لێ گرتن.
دوای ئینتیفازە دەرار خانەی قەیسەری ووردە ووردە لەوێ نەما و عاردە چۆڵەکەی کرا دوکانی زێڕینگر و مەخزەن، ئیتر لەوێوەگواستیانەوە بازاڕی شێخەڵای سەرەوەی مەرکەز شورتەی خانەقا و لەوێ کەپرێکی زۆری بەدار و نایلۆنی شینی تەحالوفیان لێ دروست کردن لای گەراجی مورتکە و کەردز و کەرزۆڕی کەون.
بە بازاڕی پیرەژنان ناسرا.
لەجێی بن لەیلوگانیش بەهەمان شێوە بازاڕێکی دی لەنگەی بەکەپرۆکە دروست کرا کە جل و ستیان و پێداویستی ژێرەوەی ژنانیشی لێ دەفرۆشرا و دوکانەکان تا دەهات زۆر دەبوون هەتا ڕۆخی بەستەکە و سەر قەبرەکانیش چووبوون.
لەگەڵ ئەو جۆرە دەڵاڵ خانە تەقلیدیانە لۆ یەکەم جاریش لەدوای ساڵی هەشتا دوو بازاڕی (بازاڕگە)! ی سیروان لەبەرامبەر مزگەفتی گەورە کرایەوە کە ڕێزە دوکانێک بو جگە لەیەک دوو دوکانی یەکەم زووتر هەموی چۆڵ بوون تەڕ و تاریک و شێداربو حەمەشێت و دارای حەمەی سابیری لەوێ دەمانەوە ئەو بازاڕە مۆدێرن بو جمەی لێوە دەهات لەژن و کچ و جلکی تازەی ژنانەی لێ دەفرۆشرا و کوڕگەل و تەکسیەکی زۆریش لەو ناوەی لە جادەی چەپان بەرە و ژوان دەبوونەوە..

دواتر ئەسواق ئەربیلیش لۆ جلکی پیاوان کرایەوە و گازینۆی مشوار و فاست فودی(2000)ی عومەر دزەییش کرایەوە و دواتر زوو داخراو مشواریش لە سەرەتای ئیتیفازە ئێوارەیەکیان بەسەیارەیەکی لوغم ڕێژی پڕ قوربانی بەخەڵکی سادە تەقیەوە و چاڵێکی گەورەی لە جادەکە دروست کرد و هەموو بۆڕیە ئاوەکانی بن عاردی شکاند.

سەرەڕای هەمو ئەوانەش شاری هەولێر وەک ستایلی جل و بەرگی مەدەنی کەشخە، کۆگای زۆر ڕاقی لێ بوو بۆ فرۆشتنی ساقۆ و ڕەینکۆت و قات و قۆندەرە و ڕیبات (بۆینباغ) وبۆنی فەرەنسزاوی وبیانی و هەروەها دروست کراوی خۆماڵی بەرگدروە هەولێریەکانیش لەناو قەیسەری خەیاتە ئاراکسی هەردو برا مەجید و ساڵحیش بەشێوەیەکی دانسقە کراسی قەمیص و کراس و بێجامەشیان دەدوری جگە لەوانە بەرگ دروی ژنان پەیدابون لە قاتی سەرەوەی ئەسواق سیروانی کە بەرگدروی پیاو بوون بە شێوازی سەرنج ڕاکێش پانتڕۆن و کراس و عەزیەی دوا مۆدێلەکانی موجەلەی بوردەیان هەڵدەگرتەوە.

یوسف عوسمان عەزیز[1]
ئەم بابەتە 2,493 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | هەولێری جاران
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 14-05-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 15-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 15-05-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,493 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1106 KB 14-05-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.25 چرکە!