سینەمای جاران لە هەولێر
جاران لە #هەولێر# کاتێک فلیمێکی نوێ دەهات پێش ئەوەی لە سینەما پەخش بکرێ دوو نەفەر تەختە دارێکیان لەسەر شانی دادەناو و دەگەڕان تاوەکوو خەڵک بزانێ..
پیاوێک کە بە پێش دعایەکە دەکەوت ویەکێکی تر لەدوای تەختە دارەکەی هەڵدەگرت وێنەی فلیمەکەی لەسەر دەدرا.
جا پێشتر دوو سینەمای گەورە هەبوو لەشاری #هەولێر# یەکیان سینەما صلاح الدین، دووەم سینەما حمراء.
ئەو پیاوەی دعایەی دەکرد لۆ سینما صلاح الدین ناوی (مام ڕەسوڵ) بوو لەپێش قطعەکە دەرۆیشت وهاواری دەکرد ودەیگوت (لاول مرە فلم طرزان یان هرقل یان فرید الاطرش)......[سکۆپ ملون] وەئەوەی بۆ سینەما حمراء ئەوکارەی دەکرد ناوی (قادر) بوو یادیان بەخێر، وەئەوەی سەرپەرشتی سینەما صلاح الدینی دەکرد ناوی (مام ڕەفیق) بوو.
ئەوەی سەرپەرشتی سینما حمرای دەکرد ناوی سەید مستەفا بوو پێیان دەگۆت (قەمبور) بوو و غازی پیرداود ناسراو بوو غازی تخطیط تەختەدارەکەی هەڵدەگرت و کەمال عیشی هەبوو لەگەریان بوو.
سەرپەرشتیاری سینەما سیروانیش ناوی عادل بوو
یادی هەموویان بەخێر بێت.
سینەماکانی #هەولێر#: سینەما سیروان، سینەما الحمراء، سینما صلاح الدین، سینەما جوندیانی صیفي (هاوینان)، ئەمەیان لە هاوینان و بەس بە شەو کاری دەکرد، چونکە لە دەرەوەی هۆڵ فیلمەکانی نمایش دەکرد لە باخچەیەک بوو..[1]