مامۆستا ئەبوبەکری گەرەکی سلێمانی تازە
ناوی تەوای : ئەبوبەکر حسین حسن ماوەتیە کوڕی دەرویش حسینی خاڵ بەکری ماوەتە. دوەمین کوڕی دەروێش حسێنە لەساڵی 1936 لەماوەت لەدایک بوە ساڵی 1945 دەچێتە قوتابخانەی سەرەتایی ماوەت بەڕێوەبەری قوتابخانە ناوی(اسماعیل سعید کۆیی)بوە لەماوەت ژنی هێناوە.
ساڵی 1951 دەچیتە سانەوی سلێمانی ساڵی1954_1955 سێی ناوەندی تەوادەکات کەپولی سێی ئەوکات هەر سێ ساڵەکانی خوێندن 1و 2 و 3 داخڵ دەبێت بۆ بەکەلۆری.
پاشان دەچێتە ئامادەیی و مانگێک دەوام دەکات لەوکاتەدا دارمعلمینی بەعقوبە داوای 10 خوێندکارلەشاری سلێمانی دەکات بۆخانەی مامۆستایان وەختێک مامۆستا دەزانێت 7 خوێنکار وەردەگیرێن تەنها جێگەی 3 کەس دەمێنێتەوە بۆیە مامۆستاش (لەگەڵ مسعو محمدو سدیق تۆفیق)ئەو سیانە دەبن کە لەخانەی مامۆستایانی بەعقوبە وەر دەگیرێت.ساڵی 1957_1958 لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتی خانەی مامۆستایان تەواو دەکات.
پاشان حیلمی علی شریف پێی ڕادەگەیەنێت کە دامەزاوە بەمامۆستا بەرواری 18_10_1958 لەگوندی قەشانی ماوەت بەمامۆستا دادەمەزرێت مامۆستا ابوبکر حسین دەبێتە یەکەمین کەس کە دەبێتە مامۆستا لەناوچەی ماوەت.
هەرلەوکاتەشدا داوای لێدەکرێ کە ڕێخراوی ماوەتی پارتی بەڕێوە بباو دەبێتە بەرپرسی ڕێخراوی پ د ک ی ماوەت.پاش ساڵێک هەریەک لە م.عبدالعزیم محمد امین و م.عبدالمجید حسین و ڕەوف کویخا حسن دەبنە
مامۆستا بەهۆی چالاکیە سیاسیەکەیەوە نەفی دەکرێت بۆ شاری کوتی باشوری عێراق ماوەی ساڵێک لە زرباتیە دەوام دەکات پاشان دەگوازرێتەوە ناوچەی شروق لەنزیک شاری کوت.دوو ساڵیش لەوێ دەمێنێتەوە. لەکاتی پشوی هاوینەیدا لەلایەن زەعیم سدیقە وەڕۆژی 10_6_1963 دەگیرێت 45 شەو لەناو حامیەی سلێمانی دەیهێڵنەوە و ئینجا ڕەوانەی سجنی سلێمانی دەکەن لەوێش ماوەی 5مانگ دەیهێڵنەوە پاشان بەفەرمانی پارێزگاری ئەوکاتی سلێمانی 11کەس ئازاد دەکرێن مامۆستاش یەکێک دەبێت لەو ئازاد کراوانە. لەگەڕانەویدا بۆ کوت نقلی شاری عمارە دەکرێت ماوەساڵێکیشی بە (سحب الید) بۆ حساب دەکەن.
لەعمارە لەناخۆشترین جێگا لە ناو هۆڕەکان ساڵێک مامۆستایەتی دەکات دواتر دەگوازرێتەوە بۆ عەلی غەربی پێویستە ئاماژە بەوەبدەین مامۆستا لەخواروی عێراقیش هەر خەریکی چالکی سیاسی و کوردایەتیەکی پاک و دڵسۆزانە بوە پاش ڕیکەوتنی حکومەتی عیراق لەگەڵ شوڕش نەفی کراوان دەگەڕێنەوە کوردستان لەگەڵ هەڤاڵان مستەفانەریمان و عەبدوڵا زێباری و هورمز نیسان ومحمد ناوێک کەخەڵکی کفری بوە گەڕاونەتەوە بو شارەکانی خۆیان دواتر ساڵی 1966 لەقوتابخانەی ڕەفیق حیلمی دەبیتەوە ماموستا
لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ پەیوەندی دەکات بە یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوە لەکۆمیتەی مامۆستایان فەرمان بەران وخوێندکاران بەردەوام چالاکانە کاری ڕێخراوەی بەڕێوە بردوە. 48 ساڵی تەواو وەک چرایەکی ڕوشن بۆ مییلەتەکەی کاری مامۆستایی کردوە 9 ساڵ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بوە ساڵی 2006 خانە نشین بوە ئیستاش سوپاس بۆخوا تەندروستی باشە بەم تەمەنەشەوە هەمیشە کە کەدەیچتە ماڵیان مامۆستا بەعەینەکێکەوە خەریکی کتێب خوێندنەوەیە.
بەهیوای تەندروستی یەکی باش بۆ مامۆستای خۆشەویست
لەژیانیدا دوو ژنی هێناوە
فەتمەخان و جەمیلە خان
چوار کور و دوو کچی هەبووە
گۆنا و کاوان و ڕۆشناو بۆتان و مەریوان و ئالان