ناونیشانی پەرتووک: سۆفیا لۆرین بە هەوێداری
نووسەر: #عەباس عەبدوڵڵا یوسف#
شوێنی چاپ: شاری #هەولێر#
دەزگای چاپ و پەخش: یەکێتی نووسەرانی کورد-لقی هەولێر
$کوورتەیەک$
ئەم پەرتووکە لە 45 کورتە چیرۆک پێکهاتووە و لە بڵاوکراوەکانی یەکیتی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر
لەم چیرۆکانە نووسەر زمانێکی پاراوی شێوازی هەولێری بەکار هێناوە و کۆمەڵێک وشە و زاراوەی درووستکردووە یا بڵێن داتاشیوە، زۆربەی چیرۆکەکان لە هەشتاکان بگرە زووتریش نووسراون، بەڵام بابەتەکانی زۆر نوێ و سەردەمیانەن، باسی ژیانی ڕۆژانە و کێشەی تایبەتیی تاکەکانی ئەو کات دەکات و بابەتی سیاسی و کۆمەڵەیەتی و ئابووری تێکەڵاوکردووە و لە زۆر جێگەدا ناچاربووە پەنا بۆ ڕەمز و سیمبول ببات تا ڕەخنەکانی بەئاسانی کەشف نەکرێن و لە هەمان کاتیش پەیامی خۆی بە خوێنەران بگێنێ. عەباس عەبدوڵڵا یوسف وەکوو شاعیر ناسراوە، بەڵام توانایەکی زۆری هەیە لە نووسینی چیرۆک.[1]