ناوی کتێب: ئەخلاقی باڵا
پەیوەندی بە ئەخلاقی پێغەمبەرانەوە.
نوسینی: مودریک عەلی عارف.
لە کتێبەکەوە:
ڕوون و ئاشکرایە کە ئەخلاقی باڵا، کاڵای پڕ بەبەری باڵای بەرز و بڵندی هەموو پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێبێت، ئەخلاقی باڵا باشترین و جوانترین کاڵایەکە کە پێغەمبەران پۆشیویانە و خۆیانیان پێ ڕازاندووەتەوە و دواتر بە میرات بۆ گەل و شوێنکەوتووەکانیان بەجێیان هێشتووە، بەشێکی گەورە و گرنگ و فراوان لە بەرپرسیارێتی و ئەرکی پێغەمبەران، بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی ئەخلاقییە، ئەخلاقێکی (خوا سەنتەر) کە ببێتە مایەی خوڵقاندنی ژیانێکی (ئەخلاقمەدارانە)ی شکۆمەندانە بۆ مرۆڤەکان، ئەوان بەشێکی زۆر لە هەوڵ و جیهاد و تێکۆشانیان تێکۆشانی ئەخلاقی بووە و شه و و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک بۆ جێگیرکردن و برەودان بە ڕەوشتە جوانەکان و بەها باڵاکان و ئەخلاق و ئاکاره پەسەند و خواپەسەندانەکان.[1]