پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,459
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا
#سوداد ڕەسووڵ#

مەم و زین وەک شاکارێکی ئەدەبی کوردیی سەدەی حەڤدەیەم لە زۆر ڕووەوە لەسەری نووسراوە و بە زمانی جیاواز توێژینەوەی لەسەر کراوە. دەکرێ بڵێم تا ئێستا هیچ دەقێکی ئەدەبی کوردی ئەوەندەی مەم و زینی ئەحمەدی خانی چ لە ناوەخۆ و چ لە دەرەوەش لەسەری نەنووسراوە و بایەخی پێ نەدراوە. ئەوەی زیاتر وای کردووە کە ئەم داستانە جێگەی سەرنجی نووسەران و توێژەران بێت، هەر بە تەنیا بابەتی داستانەکە نییە کە داستانێکی دڵدارییە، بەڵکو چەندین ڕەهەندی دیکەی گرنگ لەم داستانەدا هەن کە هەر لە زووەوە سەرنجی نووسەرانی بۆ خۆی کێش کردووە.

ئەم داستانە لە ڕووی زمانەوە، ئەو زمانەی کە پێی نووسراوە دەقێکی گرنگی سەدەی حەڤدەمی زمانی کوردییە، مێژوویەکی گرنگە بۆ گەشەکردنی ئەدەبی کوردی لەو سەدەیە، هەروەها دەکرێ لە ڕووی زمانەوانیی مێژووییەوە بایەخی پێ بدرێت کە چۆنیەتی گەشەکردنی زمانی کوردی نیشان دەدات، لە لایەکی دیکەوە ئەو ڕووداوانەی کە ئەم داستانە ئاماژەی پێ داوە، ژینگەی کۆمەڵاتی و سیاسی و ئەو سەردەمەی کوردستان وێنا دەکات، کە دەکرێ لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە لێی بڕوانین، وێنەیەکی ژیانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی دەخاتە بەر چاو.

لە سەرووی هەموو ئەمانەوە یەکێک لە بابەتە هەر گرنگەکانی ئەم داستانە دیباچەکەیەتی کە ئەحمەدی خانی تێیدا مەبەست و ئامانجی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆچی و لەبەر چی ئەم داستانەی نووسیوە:

شەرحا غەمێ دل بکم فەسانە

زینێ و مەمی بکم بەهانە

لەم دیباچەیە خانی بە شێوەیەکی سروشتی و خۆڕسکانە بیری کوردانەی دەبزوێ و باس لە چەوسانەوەی گەلی کورد دەکات لە ژێردەستی ڕۆم و عەجەم و داخ و حەسرەت هەڵدەکێشی کە بۆچی گەلی کورد هەر بە ژێردەستەیی ماوەتەوە و نەیتوانیوە وەک نەتەوە گەورەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات ببێت بە خاوەن پاشا و خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ بە زمان و کولتووری خۆی.

ئەز مامە د حیکمەتا خودێدا

کورمانج د دەولەتا دنێدا

ئایا ب چ وەجهی مانە مەحرووم؟

بیلجوملە ژ بۆ چی بوونە مەحکووم؟

ئەم هەستە ناسیۆنالیستییەی کە لەم دیباچەیەدا هاتووە هەر لە زووەوە بووە بە جێگەی بایەخدانی نووسەرانی کورد و کوردناسە ڕۆژئاواییەکان. ئایا ئەمە دەکرێ بە ناسیۆنالیزم دابنرێت یان هەستێکی ئاسایی هەموو شاعیرێکی ئەو سەردەمە بووە بۆ وڵات و گەلەکەی؟ بۆیە ئەم باسە لە نێو توێژەران وەک باسێکی پرسهەڵگر جێگەی مشتومڕ بووە. هەندێک پێیان وایە ئەمە سەرەتای سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردییە کە بە پێش شۆڕشی فەرەنسی کەوتووە واتە پێش ئەوەی ناسیۆنالیزم لە ئەوروپا بڵاو ببێتەوە ئەم هەستە لای خانی هەبووە.

لەم کتێبەدا فەرهاد شاکەلی هەوڵی داوە تیشک بخاتە سەر ئەم لایەنەی داستانی مەم و زین. ئەم کتێبە کە نامەی ماستەرە لە ساڵی 1983 لە سوێد بە ئینگلیزی نووسراوە و پێشکەش بە زانکۆی ئوپسالا کراوە. بێگومان نووسینی ئەم توێژینەوەیە بۆ ئەوسا هەنگاوێکی گرنگ و بەرچاو بوو بۆ شیکردنەوەی دیوە ناسیۆنالیزمەکەی مەم و زینی خانی. ناوبراو بەوردی پێدا هاتووە ئەو شیعرانەی کە باس لە ناسیۆنالیزمی کوردی دەکات ڕوونی دەکاتەوە و شرۆڤەیان دەکات. لە هەمان کاتدا دەقە شیعرییەکان بە سەردەمی خۆی گرێ دەدات، کە ئەوسا کوردستان لە نێوان هەردوو ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی دابەش بووە، و کوردستان بووە بە مەیدانی شەڕەکانی ئەم دوو زلهێزە ناوچەییە. هەر ئەم ڕووداوانەش لەو سەردەمە شاعیرێکی وەک خانییان هان داوە کە داستانی مەمی ئالان کە داستانێکی فۆلکلۆری بووە بە ئاگاییەوە بکات بە هەوێنی شاکارە ئەدەبییەکەی و داستانێکی دڵداری وەک مەم و زین بە شیعر بهۆنێتەوە و لەگەڵیدا هەستی نەتەوایەتی و کوردانەی خۆی دەرببڕێت.

هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەم توێژینەوەیە لە لایەن چەندین نووسەر و توێژەری کورد و ئەوروپییەوە ئاوڕی لێ دراوەتەوە و چەندین توێژەر لەسەریان نووسیوە وەک مایکڵ شایەت، ئەمیر حەسەنپوور، جۆیس بڵۆ، مایکڵ ئێپەڵ، مارتین ڤان بروننەسێن، محەمەد ئەمین بۆزئارسلان، هاشم ئەحمەدزادە، .. تاد.

بێگومان کتێبێکی لەم جۆرە و سەبارەت بە بابەتێکی وەها گرنگ، دەبوایە هەر لە زووەوە بە کوردی لەبەر دەستی خوێنەری کورددا ببوایە، کەچی تەرجەمەی بۆ زمانانی ئەوروپی و زمانانی دەوروبەر بە پێش تەرجەمە کوردییەکەی کەوتووە. هەر دوای دەرچوونی وەک نامەی ماستەر لە ساڵی 1983 چەند ساڵێک دواتر تەرجەمەی زمانی سوێدی کراوە. لە ساڵی 1992 دەقە ئینگلییزییەکە وەک کتێب لە لایەن ئینستیتوتی کوردیی برۆکسێلەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، چەند ساڵێک دواتریش بۆ تورکی تەرجەمە کراوە. لە ساڵی 1995 تەرجەمەی عەرەبی کرا و لە بەیرووت بڵاو کرایەوە. هەرچەندە نووسەر خۆی لە نەوەدەکان بەشێک لەم کتێبەی لە گۆڤاری هێڤی کە لە پاریس دەردەچوو بڵاو کردووەتەوە و دواتریش لە گۆڤاری مامۆستای کورد لە سوێد بڵاوی کردووەتەوە، بەڵام هەموو کتێبەکە نەکرابوو بە کوردی.

ئەوە بوو داوام لە نووسەر خۆی کرد کە ڕێگەم بدات ئەم کتێبە تەرجەمەی کوردی بکەم، چونکە زۆر پێم گرنگ بوو وەک کتێب لە کتێبخانەی کوردیدا هەبێت، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە ڕازی بوونی خۆی دەربڕی. منیش بە تاسەوە دەستم پێ کرد و سەرجەم کتێبەکەم تەرجەمەی کوردی کرد. ئەم کتێبە سێ ساڵ پێش ئێستا تەرجەمەی تەواو بووە، بەڵام بە هۆی هەندێک کاری تەکنیکی و چاپەوە بڵاوبوونەوەی دوا کەوت.

ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک دێت، بەشی یەکەمی تەرخان کراوە بۆ ژیانی ئەحمەدی خانی، بەشی دووەمی باسی بەرهەمەکانی خانی دەکات، چونکە لە پاڵ ئەم داستانە خانی چەند بەرهەمێکی دیکەی بە کوردی هەیە وەک فەرهەنگۆکی نووبارا بچووکان و عەقیدا ئیمان. بەشی سێهەمی کە سەبارەت بە ئەسڵی بابەتەکەیە و درێژترین بەشە، تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوەی ئەو شیعرانەی مەم و زین کە باس لە ناسیۆنالیزمی کوردی دەکەن.

لەبارەی چۆنیەتیی تەرجەمەکردنەوە، خۆم وەک کەسێک کە پسپۆریم لە تەرجەمەیە، هەوڵم داوە لە تەرجەمەکردنی ئەم کتێبەدا پشت بە تەرجەمەی واتایی ببەستم و خۆم بە دوور بگرم لە تەرجەمەی حەرفی کە کوشتنی تەرجەمەیە. پێم وایە ئەم میتۆدە، تەرجەمەی واتایی، باشترین جۆری تەرجەمەیە، لەم میتۆدە، وەرگێڕ لە زمانی سەرچاوە، واتا و کولتوور دەدۆزێتەوە ئەوجا ئەو واتایە دادەڕێژێتەوە و بەبێ دەستکاری و بە ئەمانەتەوە دەیگوێزێتەوە بۆ زمانی بەرانبەر، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات شێواز و ڕەوانبێژیی دەقەکەش بپارێزێت، بۆیە هەوڵم داوە بە ڕادەیەک تەرجەمەکە ڕەوان و پاراو بێت و دەقەکە ئەوەندە کوردی بێت کە خوێنەری کورد دەیخوێنێتەوە هەست نەکات ئەو دەقە لە ئینگلیزییەوە تەرجەمە کراوە.[1]
ئەم بابەتە 1,711 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | کوردیش هاوس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 19-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,711 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,459
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!