ئەمڕۆ نێوەندی ڕوناکبیری کوردی لەکۆمیدیایەکدا ژیان دەکات، بەدەست دەردێکەوە دەناڵێنێت کەدەتوانین بەپەتای نەخوێندنەوە ناوزەدی بکەین! دەیان ڕوژنامەی زەردو سەدان کتێبی هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەکەون، دەزگاگەلێکی چاپ و پەخش لەم هەرێمە بچووکەی ئێمەدا دەبینرێن کەبەزەحمەت لە بیۆگرافیاکانیاندا کتێبێک، تەنها یەک کتێبی چاک دەدۆزیتەوە، ئەگەر بەختت هەبێت.
رۆژنامەی هەرزان، نووسەرانی سادەگۆ و پیشەیی، ڕوشنبیری موزەیەف و بەناو ڕوناکبیری بێئاگا لەدونیا، دەسەڵاتێکی سیاسی بێخەم و بێخەبەر، لە زەمینە سازیەکانی ئەم نەخۆشیەن... ئەمڕۆ لەلای ئێمە تا ڕادەیەک هاوکێشەی نووسەر و خوێنەر لەپێچەوانەبونەوەدان، خوێنەرانێکمان لە ئاستێکدا هەن کەلێناگەڕێن هەموو شتێک بەسەریاندا تێپەڕێت، لەحاڵێکی وادا دەبێت نوسەری ئێمە حسابێکی جدی تر لەدەیەکانی پێشوو بۆ خوێنەر بکات.
ئێمە لێرەدا لەبارەی گرنگی خوێندنەوە و ئاشنابوون بە کتێب و کولتوور، وەک دەروازەیەک بۆ دۆزینەوەی پێگەی خۆمان جارێک وەک مرۆڤ و جارێک وەک نەتەوە، لەمەڕ بەهەند وەرگرتنی مەعریفە وەک مەرجی یەکەم لەپرۆسەی نووسیندا، ئیشی ئیلهام و ڕۆڵی مەعریفە لەبەرهەم هێنانی دەقدا، لەمەڕ ئەو پاشا گەردانیەی ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیری کوردی، دەستەیەک ڕوناکبیر و نوسەری جدیمان لەم تەوەرەدا کۆکردەوە و لەم پرسیارەدا پەیامی خۆمان کورتکردەوە:
لەکاتێکدا تێکستە گەورەکانی دونیا زادەی مەعریفەن نەک ئیلهام، کەچی نووسەری ئێمە کەم دەخوێنێتەوە و زۆر دەنووسێت! نووسینی دوای ئەم هەموو نەخوێندنەوەیە ڕۆشنبیریی کوردی و بەتایبەتیش ئەدەبیات بەرەو سادەگۆیی و هیچ نەوتن نابات؟
ئەحمەدی مەلا:
گەورە نووسەرانی کورد لە مزگەوت؟و حوجرە کاندا زمانیان پژاوە و دەبێ ئەو ڕاستییە تاڵەش بزانین کە مەعریفەی حوجرە پاشماوەی مەعریفەی چاخەکانی ناوەندە.
خوێندن و نووسین دوو دەستە خوشکی یەکگرتوون و پێکڕا چەمکێک لە بواری دیداکتیک واتە لە بواری فێربوون و پێداگۆژێ دا وەکوو چالاکییەکی گرنگ دەناسرێنەوە. پێش ئەوەی پرسیارەکە ئاراستەی نووسەرانی لای ئێمە بکرێت، بە پێویست دەزانرێت، هەمان پرسیار بە جۆرێکی دیکە، ئاراستەی وەزارەتە پەیوندیدارەکان بکرێت و هەڵوێستیەکی گرنگ لە سەرجەم ئەو بابەتانە بکرێت کە پەیوندییان بە خوێندن و نوسینەوە هەیە. بەڵکوو بە شێوەیەکی فراوانتر، پەیوەندییان بە سیستەمی پەروەردەوە هەیە.
خوێندنەوە چالاکییەکی فیکرییە دەکەوێتە پێشنووسین، واتە ئینسان زووتر فێری خوێندنەوە دەبێت تا نووسین، زووتر فێری تێگەیشتن دە بێت تا قسەکردن. ئە م ڕاستییە بۆ زمانی دایک و زمانی بییانیش دە شێت.
کاتێک جەوهەری گرفتەکە دەگەڕێنینەوە سەرەتاکانی و لە پێکهاتەکانی ورد دەبینەوە، ئەوکات دەکرێ بە دوای ڕێگاچارەسەرەکان بگەڕێین. قوتابی کورد لە قۆناغی سەرتایی چ دەخوێنێتەوە و چۆن دەیخوێنیتوە ؟ خوێندنەوە تەنها گواستنەوەیەکی میکانیکی وشەکان نییە و لە سەرجەمی تێگەیشتنی وشەکاندا لە ڕستە تێبگەین و پاشانیش لە تێکێست. بەڵکوو هەموو نووسینێک لە نێوتەونێکی دیاریکراو ماناکانی دەخەمڵێن و ئەو تەونەش پەیوەندی بە مێژوو و سیاقەکانی کولتووری و کۆمەڵایەتیەوە زیاتر لەوەی کە دانەری ئەم ڕستەیە مەبەستی دووبارەکردنەوە پیتی دالە. واتە ڕستیەک لە خزمەتی پیتێکدا دروست بووە، بە بێ ئەوەی زانیارییەکی دی بۆ منداڵ پێبێت! ڕستە دەبێت دەوڵەمەند بێت. سە ڕەڕای ئەوەی کتێبی پۆلی یەکەمی سەرەتایی تەمەنی پەنجا ساڵە. هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە فێرکردنی منداڵ نەهاتۆتەدی.
لەم قۆناغە دا منداڵ دەبێ فێری خوێندنەوە و نوسینی ڕاستەقینە بکرێت، واتە فێری ئەوە بکرێت کە بیربکاتەوە. بیر لەو شتانە بکاتەوە کە دەیخوێنێتەوە.
هەموو دەقێک مێژووی خۆی هەیە چ لە دارشتندا، چ لە سەرجەم ئەو زانیارییانەی کە هەڵیگرتووە و ئەم ئاستەش لە پاڵ تەمەن و قۆناغەکانی پەروەردەیی قوتابیدا دەبێ بخوێندرێتەوە. ئێمە هەموومان دەیان دەقمان لەبەرکرد بەبێ ئەوەی واتای ئەو دەقانە فێرکرابێتین، دەیان بیردۆزەیان کردینە مێشکەوە بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو بیردۆزانە و ژیان بە مانا فراوانەکەیدا هەبووبێت، یا دروستکرابێت. بۆ نموونە وانەکانی مێژوو لە قۆناغی سەرەتایی، لە چاخەکانی بە ڕد و مرۆڤی نێەندرتاڵ دەستی پێدەکرد لە کاتێک ئەم زانیارییانە دەبێ درەنگتر فێری قوتابی بکرێن و پێویستە بخرێنە دوا قۆناغەکانی ئامادەیی. بە پێویست دە زانرێت لە گەشەکردنی مێشک و حەزو تواناکانی منداڵ ئاگاداربین و لەژێر ئەو ڕۆشناییانە کتێی پەروەردە دابرێژرێت. تا نووسەرانی کتێبی مناڵانیش ئاگاداری ئەم کەلێنانە نین، ئەوان تەنها لە سۆز و خۆشەویستییانە ئەم کارە ئەنجام دەدەن. پەروەردە لە پاڵ خۆشەویستی پێویستی بە کاری زانستیشی هەیە.
با بێینەوە سەر پرسیارەکە، زۆر قوتابی هەیە قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات بەبێ ئەوەی هێشتا لە خاڵبەندیی و دروستکردنی پەرەگراف تێگەیشتبێت، بە بێ ئەوەی بە شێوەیەکی لۆژیک ڕستەکان پێکەوە گرێ بدات و خاڵ لە دوای ڕستەکان دابنێت. قوتابی تایبەتمەندیی دەق ناناسێ، جوداوازیی لە نێوان دەقێک کە کاری وەسفی هەبێت و دەقێکی دی زانیاری ڕووت بگوازێتەوە، نادۆزێتەوە.
ئەم گرفتانە تەنها پەیوەندی بە مامۆستاوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو کەسانەشەوە هەیە کە دەقی کتێبەکان دەنووسن و ئامادەیان دەکەن، پەیوەندی بە سەرجەم ئەو زانستە نوێیانەوە هەیە کە لەبواری پەروەردەدا پەیدا دەبن. باڵەخانەی پەروەردە لە وڵاتی ئێمە دەبێ دەستکاری بناغە تەمەڵەکەی بکرێت. بەبێ دەستکارییەکی تەواو کۆمەڵگای ئێمە مومکین نییە بتوانێ بکەوێتە سەرپێی خۆی. جگە لەوەی کە بەپێویست دەزانرێت زمانانی ئینگلیزی یا فەرەنسی لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە بوترێنەوە. لە ڕووی زانستییەوە، منداڵ ئەو قودرەتە شک دەبات کە سێ زمان یا زیاتر فێر بێت.
کەواتە نووسەری کورد بەرهەمی ئەم سیستەمە سەقەتەیە. جگە لە سەرجەم ئەو گۆڤارو ڕۆژنامانەی کە جاپ دەکرێن هەندەی لە باوەشی سیاسەت و حیزبەوە دێنە خوارێ هەندە بەرهەمی کەسانێک نین کە خەمی دەرکردنی گۆڤاریان هەبێت و شتێکی تایبەتیان هەبێت و بیانەوێ لە ڕێگای گۆڤارێکەوە بیگەیەننە خوێنەر. دامەزراوی سیاسی بە مانا فراوانەکەی گۆڤاری ئەدەبی دەردەکات!! لە کۆتایی دا دەبێتە جۆرە ڕزق پەیاکردنێک.
ئێمە لە نێو گەرداوێکی تەواودا دەست بە خوێندن و نووسین دەکەین. کەواتە ئەگەر ڕۆشنبیرێکی کوردی ئیمڕۆ تەنها هەر زمانی کوردی بزانێت لە توانای دا نابێت بەرهەمێکی تەندروست بەرهەم بهێنێ، لە توانای دا نابێت جگە لە دەربڕینی هەندێ هەست و هەندێ دڵە ڕاوکێ بتوانێ بەرهەمێکی مەعریفی کۆک پەیدا بکات. چونکە بە ڕای من، ئەم ڕاستییە بۆ بەشێکی هەرە زۆری نووسەرانی عەرەبیش ڕاستە، بۆ کۆکردنەوەی زمانی ئەدەبی، بۆ خەمڵاندنی زمانێکی زانستی، ئیمڕۆ پێویستیمان بە زمانە زیندووەکانی جیهان هەیە تا لە ڕێگای ئە و زمانانەوە فێری خوێندنەوە و نووسین بین. چونکە بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی بەو زمانانە دەکرێن. وەک چۆن زمانی عەرەبی لە سەدەی دەوە بۆ سەدەی سیانزە زمانی بیرکردنەوە و داهێنان بوو نەک تەنها بۆ عەرەبان، بە ڵکو بۆ فارس و کورد و جوولەکە و مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات. وەکوو زمانی لاتینی بۆ ئەوروپای سەدەکانی ناوەند بوو.
بەڵام ئیمرۆ پێوەرەکان تووشی گۆڕان هاتوون و دەبێ لە نێو ئەم گۆڕانکارییانە پێناسەی کولتوور و شارستانی و زمانمان بکەین. ئەمە بۆ کەموکوڕی زمان وەکو پێکهاتەیەکی ماددی ناگەڕێتەوە، خەتا لە زمانەکان نیە، بەڵکو لە چەمک و بۆچوونەکانن، لە پێناسە و زاراوەکانن، لە سەرجەم ئە و تێگەیشتنانەن لە هاوتریب لە گەڵ زماندا لە ڕەوت داین. گرفتێکی ئالۆزە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر و قسەی زیاتر هەیە!
با گریمانی ئەوە بکەین کە قۆناغی ئیمڕۆمان (بۆ کوردستانی باشوور) بە قۆناغی ڕاپەڕین نێوزەد بکەین، ئەوە دەبێ لەشکرێک پێکبهێنین کاری تەرجەمەکردن بێت، هەر تەرجەمەیە وەک دەسپێک زمانی کوردی دە دۆزێتەوە و لە سەر پێی خۆی ڕایدەگرێت.
جاران زمانی عارەبی بۆ نووسەرانی کورد، بە تایبەت تا ناوەندی پەنجای سەدەی ڕابوردوو وەکوو باگراوند سە یر دەکرا. چونکە گەورە نووسەرانی کورد لە مزگەوت و حوجرەکاندا زمانیان پژاوە و دەبێ ئەو ڕاستییە تاڵەش بزانین کە مەعریفەی حوجرە پاشماوەی مەعریفەی چاخەکانی ناوەندە. زۆربەی هەرەزۆری ئەو زانیارییانە لە ساتەوە ختێکی مێژوویدا هاتنە بەرهەم، بەرەە می شارستانییەتێکی گرنگ بوو، بەڵام تووشی مەنگ بوون و لە قسەکەوتن هاتوون. هەر وەکوو بیریاری جەزائیری ئە ڕکوون دە ڵێت زمانی عە ڕەبی لە دوای سەدەی سیانزەوە تووشی لە گۆچوون هاتووە. بۆیە ئەو زانیارییانە مەگەر بەشێکی یەکجار کەمی نەبێت، ئەگینا وەکوو ئەرشیف دەبێ سەیر بکرێن.
خاڵێکی دیکە هەیە دەبێ بە جەختەوە ئاوڕی لێبدرێتەوە ئەویش : کاتێک بە تەواوی فێری خوێندنەوە نابین، واتە خوێندنەوە کانمان بە نیوەچڵی دەمێننەوە. ئەم نیوەچڵییە پەیوەند بە چە ندایەتییەوە نییە، بە لکو پەیوەندی بە چلۆنایەتییەوە هەیە. مە ڕج نییە هەموو کتێبەکانی دونیات خوێندبێتەوە تا بەرهەمی چاک پێشکەش بکەیت، بەڵکو چۆن ئەو کتێبانەت خوێندبیتەوە.
ئێمە شاعیر و نووسەری وامان هەیە زۆریان خوێندۆتەوە، بەڵام سەرجەم ئەو خوێندنەوانە فریای نەکەوتوون تا دەقێکی زۆر جوان بنووسێت. کەواتە مەسە ەی نووسین تەنها پەیوەندی بە سەرجەم ئەو کتێبانەوە نییە کە خوێندوومانەتەوە، بەڵکو پەیوەندی بە و گۆڕەپانەشەوە هەیە کە تیایا ژیاوین.
کۆمەڵگەی کوردی تە قلیدییە. گۆڕانکاری لە مەنتالیتێ واتە لە عەقڵییەتدا زۆر سستە، پەیوەندیمان بە شارەوە نییە، کوردستان لە تەکەتوولاتی گوندیی پێکهاتوون، گوندی گەورە گەورە دروست دەبن. سەرجەم پەیوەندییەکان لە سەر ئاستی خزمایەتی و خێڵایەتی و هاوشاری و حیزبایەتی بەرقەرار بوونە، چەمک و تێگەیشتنمان بۆ ژیانی شارستانی هیشتا نەخەمڵاوە. کولتوور ئیمڕۆ بە بەشێکی نەبڕاوە ی دونیای شار دەناسڕێتەوە. (هەرچەندە بۆچوونی شاری نوێش دەکرێ ڕەخنەی ئارستە بکرێت، بەڵام ئە م خوێندنە وە یە بابەتێکی دییە. هەروەکوو ئەدگار مۆران سۆسیۆلۆژیی فەرەنسا لەم ڕووەوە کتێبێکی نوێی نووسییە وە و باس لە دامەزراندنەوەیەکی دیکە لە مەڕ پەیوەندییەکانی نێوان شار و گوند دەکات.)
لە لایەکی دیش، لە کۆمەڵگای کوردیدا، تاک عاجباتییە کە دەبێ گوند بە دەربکرێت تا گروپ و کۆمەڵ بە کەمالی ئیسراحەت پاڵبداتەوە. دروست نەبوونی چەمکی تاک و پاراستنی تاک لە لایەن کۆمەڵگەوە، لە لایەن یاساوە، یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانە کە بەرهەمی ئەدەبی و بەرهەمی زانستی و بەرهەمەکانی دی بە تەواوی پەکخستووە.
لە کۆتایی دا، ئێمە پێداچوونە وەیەکی سەرتاپەگەریی و هەمەلایەنیمان گەرەکە تا هەنگاوی دروست بۆ گۆمەڵگایەکی تەندروست بهاوێژین کەتیایدا خوێندنەوە و نووسین ببنەوە بە دوو چالاکی تەندروستی زیهنیمان.
ئەم تەوەرە لە ڕۆژنامەی چاودێردا بڵاوکراوەتەوە
بەناونیشانی: ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا..