ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,474
画像 106,577
書籍 19,270
関連ファイル 97,131
Video 1,391
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
گفتگؤیەک لەگەڵ پرۆفیسؤر: جەلیلێ جەلیل، دەربارەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail1
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتگؤیەک لەگەڵ پرۆفیسؤر: جەلیلێ جەلیل، دەربارەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان

گفتگؤیەک لەگەڵ پرۆفیسؤر: جەلیلێ جەلیل، دەربارەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان
لە جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکاندا کورد تاوانی نییە، بەڵکوو دەوڵەتی عوسمانی تاوانبارە
گفتوگۆیەک لەگەڵ پڕۆفیسۆر: #جەلیلێ جەلیل#
#شوان ئەحمەد#
بەهاری ساڵی 1999 مێژوونووسی ناسراوی کوردی-ئەرمەنی جەلیلی جەلیل سەردانی باشووری کوردستانی کرد. من و خاتوو کەژاڵ ئەحمەد لەگەڵیدا، لەئوتێل ئاشتی دانیشتنێکی سێ قۆڵیمان کرد و لەسەر چەند پرسێکی مێژووی و چەند بابەتێک کەتایبەتن بە ماڵباتی پڕۆفیسۆر (جەلیل جاسمێ جەلیل) ، گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلمان ئەنجامدا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 24-05-1999 دەقی تەواوی گفتوگۆکە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاوبووەوە.
ئێستا بیست و سێ ساڵ بەسەر ئەو بابەتەدا تێدەپەڕێت و تەمەنی ئەو مێژوونووسەش بە هەشتاو پێنچ ساڵ گەیشتووە. هاوکات هەر لەم ڕۆژانەی ڕابردودا ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز یەکەم قەڵەمی زێڕینیان پێبەخشی. ئەمەم بەدەرفەتێک زانی تا ئەو گفتوگۆیە بەرچاوی خوێنەرانێک بخەم کە لەکاتی خۆیدا بواری بینین و خوێندنەوەیان نەبووە.


سەرەتا گەر بەکوورتیش بێت باسی خۆت و ماڵباتەکەتمان بۆ بکەی. لەکەیەوە خولیای نووسینەوەی مێژوو بەشێوەیەکی ئەکادیمی لای ئێوە دەستی پێ کرد؟
- مێژووی ماڵباتی ئێمە تایبەتە، لەبەرئەوەی دایک و باوکم بە هەتیووی گەورەبوون. سەروەختی جەنگی یەکەمی جیهانی چل تا پەنجا کەسیان بەدەستی لەشکری عوسمانی کوژرابوون. بۆیە هەردووکیان لەهەتیوخانەدا گەورەبوون. پاشان دەچنە گوندێک. چارەنووس وابووە باوکم لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا، بووەتە سەرۆکی پەیمانگای کوردی و دایکیشم لەوێ خوێندکاربووە.
ژیانی ماڵباتەکەمان لەوێوە دەست پێدەکات. ئاشنای یەک دەبن و هاوسەرگیری دەکەن. دەبنە خاوەنی چوار منداڵ. ڕەچەڵەکی هەردووکیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری قارس و شارەدێی دیکۆر و گوندی قزڵقۆڵا.
وەک باسمکرد بابم لە تەمەنی بیست و دوو ساڵییەوە دەستی بەخزمەتکردنی کولتووری کوردی کردووە و دواتر بەچاپکردنی پەرتووکانەوە خەریک دەبێت. پەرتووکی خوێندنگە و ئەدەبیات و پڕوپاگەندە و بوارەکانی دیکە. ئیتر لەوێوە ژیانی ڕۆشنبیری لە ماڵی ئێمەدا دەست پێدەکات.
بەتەواوەتی ڕۆژێک یاخود ساڵێک نییە، سەرەتای ئەو پڕۆسەیەی پێ دیاری بکەم، چونکە خەڵکانێکی ڕۆشنبیر سەردانی ماڵی ئێمەیان دەکرد و لەنێو خۆیاندا قسە و گفتوگۆیدان دادەمەزراند. باوکم هەندێ جار دەیوت دە (ئۆردیخان) تۆش شتێکی ئاوا بنووسەو یارمەتیمان بدە. ئەوەی بە منیش دەووت و لەگەڵ خۆیدا دەیبردینە گوندان.
کاتێک خوێندنگەم تەواوکرد، بەرچاوم ڕوون بووەوە. من و ئۆردیخان خوێندنی فیلۆلۆژیا و مێژوومان هەڵبژارد. جەمیلەی خوشکم خۆی بە میوزیکی کوردی خەریککرد.
باوکتان لەدایک بووی چ ساڵێکە؟
-لەبەر ئەوەی بێ دایک و باب بووە، ساڵی لەدایکبوونی نەزانیووە. بەڵام بەپێی نووسراوی فەرمی هەتیوخانەبێت، ساڵی 1908 لەدایکبووەو لە تشرینی یەکەمی 1998 (واتە لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا) ، کۆچی دوایکردووە.
سەبارەت بەقۆناغەکانی خوێندنت و تێکەڵبوونت بە کایەی نووسین قسەمان بۆ بکە؟
-ساڵی 1954 خوێندنم تەواوکرد و ساڵی 1959 چوومە زانکۆ (ئەکادیمیای لینینگراد-بەشی کوردۆلۆژی) . لەوێ (دیسرتاتسیۆن) م تەواوکردووە. ساڵی 1964 چوومە یەریڤان لەئەکادیمیای ئەوێ بەشی کوردۆلۆژی کارمکرد و لەوێ مامۆستابووم.
چەند ساڵ مامۆستایت کردووە؟
-ئەوەندە نەبوو، چونکە جاری یەکەم دوای چەند ساڵێک بەشی کوردۆلۆژیان لە کۆلێژی خۆرهەڵاتناسی داخست. من ئەوسا لە یەریڤان نەبووم. پاشان لە زانکۆ بەشیکمان کردووە و لەوێدا وانەی ڕۆژنامەنووسی و ئیتنۆلۆژی و مێژووم دەوتەوە. پاشان لە 1992 چوومە ئەوروپاو لە 1993 تا ئێستا لە ڤییەننا نیشتەجێم. لەوێ لەدوو سێ کۆلێژدا وانەی کوردۆلۆژی دەڵێمەوە.
دەکرێ باسی ژیانی کوردەکانی سۆڤیەتمان بۆ بکەیت؟
-گەر بمەوێت بەدورودرێژی باسی کوردەکانی سۆڤیەت بکەم، ئەوا کات بەش ناکات. ئەوان پارچەیەکی میللەتی کوردن و ژیان و کولتووریان بە کوردستانەوە گرێداوە. بە بەرەوپێشچونی گەلی کورد ئێمە شاد دەبین و بەپاشەکشێشی دەگرین و گڕمان تێبەردەبێت و هەڵدەچین. پاشەڕۆژی ئێمە بە گەلی کوردەوە بەستراوەتەوە. گەر دەربارەی ژیانی خۆماڵی و کولتووریی تایبەتمەندییەکانمان بدوێم، تەواونابێت.
وەک دەزانین جەمیلە خانی خوشکتان میوزیسانێکی لێهاتووە، ئایا لەکارەکانیدا تەنیا سوودی لەفۆلکلۆری کوردی کوردستانی باکوور وەرگرتووە، یاخود باشووریش بۆ ئەو سەرچاوەیەکی تربووە؟
-ئێمە خۆمان خەڵکی باکوورین، پاشان کۆچمانکرد. کولتوورمان یەکبووە، بەڵام لەبەرئەوەی سنووریان داخستبوو، کوردی ئێمە چ ئیمکانیاتێکیان هەبوو، جەمیلە لەوانە سوودی وەردەگرت.
دەوروبەرمان زۆر دەوڵەمەندبوو، چونکە خەڵکەکە نەتوابوونەوە و کوردەواری لەگوندەکاندا بەهێزبوو. کاتێ گوێتان لە میوزیکی ڕادیۆی کوردی (یەریڤان) دەبێت، هەست بەوە دەکەن.
پاشان بوارمان بۆ ڕەخسا ئەو کوردانەی ئەرمینیا کە ئەرمەنییان نەدەزانی و بە کوردی قسەیان دەکرد، خەڵکی تورکیا بوون و لەسووریا گیرسابوونەوە و ئەرمەنیشیان نەدەزانی، زمان و گۆرانییەکانیان و هەموو شتێکیان هیی کوردستان بوو.
ئەوانە سەروەختێک ساڵانی چل و پەنجاکان گەڕانەوە ئەرمەنستان، ئێمە لەزاری ئەوانەوە گۆرانییەکانمان نووسیەوە. دواتر کە یەکیەتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە و ڕێگا کرایەوە، توانیمان بێینە کوردستان. ئەوەبوو لەگەڵ جەمیلە هاتینە سووریاو ماوەی سێ مانگمان لەوێ بەسەربرد. سوودمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەرگرتووە.
لەو کۆڕەی پێشکەشتانکرد و تایبەت بوو بە ژنە دیارەکانی لای خۆتان، هیچ باست لە جەمیلەی خوشکت نەکرد؟
-مەسەلەکە ئەوە نییە جەمیلە خوشکی منە، لەوێ خوشکی زۆرمان هەیە. خزمەتەکەی جەمیلە لەوەدا گرنگە کە لە بواری فۆلکلۆردا کاردەکات و ئەوەش زۆر گرنگە. سەردەمانێک گوندییەکانمان پێیان دەوتم: (تۆ کوڕی جاسمێ جەلیلی، باوکت بەنابانگە. بۆچی هاتوویت ئەم چیرۆک و حەکایەتانە دەنووسیتەوە؟ ئاخر کەسی وەک تۆ دەبوایە وەزیر و پارێزەربێ) .
پاشان کەچوومە سووریا برادەرێکی کۆمۆنیست وتی: (ئێستا کاتی چیرۆک و ئەو شتانە نییە، شتی سیاسی بنووسە) . لە ڕۆژاوا کە کارم دەکرد خەڵکی پێیان وابوو جەلیل لە سۆڤیەت هاتۆتەوە، مادامەکی فۆلکلۆر و چیرۆک و ستران دەنووسێتەوە، کەواتە شتێک هەیە.
ئەوان ئەوە لێکدانەوەیان بوو، بەڵام من بۆم ڕونکردنەوە ئەو فۆلکلۆرەی ئەمڕۆ دەینووسینەوە، پڕبایەخە. ساڵانی پەنجا و شەستەکان ئەو شتانەمان دەنووسیەوەو ئەمڕۆ ناتوانی ئەو فۆلکلۆرە ببینی.
خەڵکی ئێمە کە دەچنە تەمەنەوە ئەوشتانەیان بیردەچێتەوە، یان کە تەندرووستی خراپبێت و کۆچی دوایی بکات، ئیتر هەرچی دەزانێت لەگەڵ خۆیدا دەیبات. جا بۆیە فۆلکلۆر گەنجینەی خەسڵەتەکانی میللەتی ئێمەیە و پاسەپۆرتی گەلی کوردە. ئەوشتانە گەر مرۆڤ بەبیریان نەهێنێتەوەو تۆماریان نەکات، ئەوا دواتر بیردەچنەوەو دەفەوتێن. لەوەها حاڵەتێکدا گەنجینەکە نامێنێ.
بۆ نموونە من مێژوونووسم، وەلێ ژیانی خۆم زیاتر بۆ فیلۆلۆژی و فۆلکلۆر تەرخانکردووە. جەمیلەش لەمەیدانی فۆلکلۆردا زیاتر ڕەنجی داوە و کۆششی کردووە. ئەمە زۆر گرنگە، چونکە ئەو شتەی بنووسرێتەوە یانژی بخرێتە سەر کاسێت و تۆماربکرێت، دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبێت.
پاشان بەدەیان کەس لەسووریا و ئەرمینیا هاتن و دەیانووت: (دەنگی باوکمان بدە ئێمە، تکایان دەکرد و دەپاڕانەوە) . لەکاتێکدا مەسەلەکە دەنگ نەبوو، بەڵکوو زانیاری ئەوان بوو.
خەڵکانێکی زۆر لەسەر کورد نووسیویانە، وەک ڕووس و ئەوروپییەکان. نووسینی ئەوانە کامیان زیاتر جێ متمانە و زانستی ترن؟
-ئەوە پەیوەندی بە وڵاتانەوە نییە و هەر زانا و نووسەرێک پێگەی خۆی هەیە. زانا گەلێکی زۆر بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ڕووسی نووسیویانە، هەروەها ئیتاڵییەکان زۆر شتیان کردووە. لەڕاستیدا شتێک زانستیانە نووسرابێت (ئیدی بەهەر زمانێک بێت) ، ناسراو و شوێن متمانە دەبێت، چونکە شێواز و کارەکەی بەزانستیانە کراوە.
لەئەوروپا زۆر نووسەر هەن میتۆدۆلۆژیانە نووسیویانەو مرۆڤ کاتێک دەیانخوێنێتەوە، باوەڕیان پێدەکات، لەبەرئەوەی ئەوەی دەیڵێن دەیسەلمێنن و بەڵگەکانی دەخەنە ڕوو، واتە سەرچاوە دێنێت و دەیسەلمێنێ. هەشیانە وەک چیرۆک دەنووسن (ڕەنگە ڕاستیش بنووسن) ، وەلێ ئەوە زمانی زانست نییە.
لە ئەوروپا و شوێنانی دیکەش هەن شتی باشیان نووسیوە. کاتێک بەو پێودانگە سەرنجیان بدەیت بۆت ساغ دەبێتەوە، باوەڕ بە کامیان بکەیت و کامیانت بۆ گرنگ بێت.
دکتۆر کاوس قەفتان بەرهەمێکی ئێوەی لەڕووسییەوە کردووە بە کوردی (کوردەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی) و بەشێکی تەرخانە بۆ میرنشینی بابانییەکان. ئەو بابانیانەی ئەم شارەیان (واتە #سلێمانی#ان درووستکرد) و هەنووکە جەنابت لێی میوانی. ئایا لەهیچ سەرچاوەیەکی دیکەداو لەبەرهەمەکانی تردا، باسی میرایەتی بابانت کردووە؟
-بە بۆچونی من سەرچاوەی زۆر لەسەر بابانەکان زیاتر لێرە هەن، من بۆ خۆم لەوانە کەمتر لە پێنچ سەرچاوەم بینیووە. لە دونیادا نییە نووسەرێک بێت لێکۆڵینەوە بکات و بڵێت من ئەوکارەم بەتەواوەتی و بێکەموکووڕی ئەنجامداوە و جگە لەخۆم کەسی تر ناتوانێت شتی دیکەی سەربار بخات. ئەڵبەتە لەبارەی بابانەکانەوە سەرچاوەی زۆر هەن.
وەکوو چی؟
-ئێوە زیاتر دەزانن، چونکە لەبارەی بابانەکانەوە وەک ئاگادارن ماڵباتی ساڵح قەفتان لەبارەی بابانەکانەوە دەنووسن. بەداخەوە من زۆر خۆم خەریک نەکردووە، تابزانم تایبەتمەندی ئەو نووسەرانە چییە. بەڵام بەپێی زانیارەکانی خۆم، سەبارەت بە مێژووی سلێمانی و بابانەکان زۆر شت هەن. ئێوە دەزانن مێژووی ئەوانە لێرەیە، بۆیە پێویستە ئێوە باسیان بکەن و لەبارەیانەوە بنووسن.
هەر بۆ ئەوەی لەبابەتەکە دوورنەکەوینەوە، دکتۆر کاوس قەفتان ئەو پەرتووکەو پەرتووکێکی دیکەشتانی بەناوی (ڕاپەڕینی 1918) و پەرتووکێکی لازاریفی کردووە بە کوردی. دەتوانین بزانین ڕاتان لەسەر شێوازی وەرگێڕانەکانی ناوبراو چۆنەو لێی ڕازین؟
-دکتۆر کاوس قەفتان زانایەکە شێوە زاری #سۆران#ی زۆر باش دەزانێ و بۆخۆیشی شتی باش دەنووسێ، زمانی ڕووسیەکەی باشەو هەرکەس دەتوانێت بڵێ وەرگێڕانەکانی تێر و پڕن. ئەمە بۆچونی منەو ئێوەش خوێندەوارن و دەتوانن بڵێن وەرگێڕانەکانی چۆنن.
من دەزانم کاوس قەفتان خزمەتێکی گەورەی کردووە. ئەگەر ئێوە من دەناسن، ئەوا ڕەنگە زۆربەی لە ڕێگەی وەرگێڕانەکانی ئەوەوە بێت. واتە لێرەوە من سوپاسگوزاری خۆمی پێ ڕادەگەیەنم کە وەک برایەک و هاوڕێ و هاوکارێکم ئەو کارانەی کردووە. ئاخر پڕۆسەی وەرگێڕان پردێکە، زانست و زانایان بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
تێزەی دکتۆراکەت تایبەتە بە شۆڕشی 1880 و (شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری) . بۆچی ئەو شۆڕشەت وەک بابەتی توێژینەوە هەڵبژارد؟
-نا، با من پێت بڵێم. بابەتی دیبلۆمی من لە زانکۆ لەسەر عوبەیدوڵڵا بووە. بە زمانی ئەرمەنی و ڕووسی چەندین وتار لەبارەی ئەوەوە بەردەستم کەوتن. دکتۆراکەم بەشێکی لەسەر شێخ عوبەیدوڵڵایە، نەک هەمووی.

سەبارەت بە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لەئێستادا لەئەوروپا گفتوگۆیەکی گەرم هەیە. مامۆستا جەمال نەبەز و کەسانێکی دیکە بەشدارییان تێداکردووە. هەندێک لە ئیسلامیستەکان (ئەوانەی سەر بە بزاڤە ئیسلامییەکانی کوردستانن) ، پێیان وایە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران شۆڕشێکی ئایینی بووە و شۆڕشێک نەتەوەیی نەبووە، بەبەڵگەی ئەوەی یەکێ لە خواستەکانی شێخ سەعیدی پیران ئەوەبووە، کوڕی سوڵتان عەبدولحەمید جارێکی تر ببێتەوە بە خەلیفەی موسڵمانان. ئەم پێشنیارەی ئەویش دەکەنە بیانووی ئەوەی شۆڕشەکەی مۆرکێکی نەتەوەیی نەبووە، بەڵکوو شۆڕشێکی ئایینی بووە؟

- با من پێت بڵێم. بزووتنەوەی ئازادیخوازی دەتوانێت بە گەلێک ڕەنگ سەرهەڵبدات و پەیداببێت. دەتوانێت بزاڤی هەژاران بێت و بەڕەنگی کۆمەڵایەتی سەرهەڵبدات. بۆ نموونە بەر لە جەنگی جیهانی یەکەم لەبەدلیس ساڵی 1914 ڕاپەڕینێک لەوێ بەرپابوو، وەک بۆمبایەک تەقییەوە.
وەک ئەوەی من بەدواداچونم بۆکردووە بینیم ئەنجامدەرانی هەموویان خەڵکی پێپەتی و ڕەشوو ڕووت و برسی بوون. ئەرمەنییەکان دەنووسن ئێمە نان و ئاومان بەو خەڵکانە دەدا. ئەوەی شێخ سەعیدیش لەو کاتەدابوو کە ئەتاتورک سیاسەتێکی نوێی دژە دینی دەست پێکردبوو.
ئەوەش پڕۆسەیەک بوو میللەت لەگەڵیدا نەبوو. نەک تەنیا تورک، بەڵکوو کوردەکانیش. وەلێ کوردەکان ژێر دەستی نەتەوەییشیان سەرباری ئەوەخست و ئەوە وایکرد ئەو دوانە بە یەکەوە یەکبگرن و بەڕەنگی ئایینەوە تەعبیر لەخۆی بکات، بەڵام بناغەی شۆڕشەکە ئازادیخوازانە بوو.
کاتێک ئێمە باس لە ماکی کۆمەڵایەتی و ئایینی ئەو شۆڕشانە دەکەین، دەبێت ڕوونی بکەینەوە کە ژیانی میللی کوردان لە کوردستان وەک نەتەوە بەگشتی، وەک پێویست نەبووە. ئەوەش وادەکات ئایین و شتی تر جێیبگرنەوە.
با لێرەدا کەمێک باس لە کوردۆلۆژی بکەم. مێژووی دوو سەد ساڵی ڕابردووی ئێمە نیشانی دەدات، کاتی خۆی ژیانی سیاسی بەدەستی میرەکان بەڕێوەچووە. لە ساڵانی سی و چلەکاندا ئەوانە لابران و کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی چۆڵ و بەتاڵ مایەوە. ئەو بۆشاییە شێخەکان پڕیانکردەوە.
شێخ سەعید دژی سوڵتان بوو، هەستا کوردایەتی لە ڕێی ئایینەوە پەیڕەوکرد. دەوترێت شێخ عوبەیدوڵڵاش هەمان کاری کردووە. ئەو لەبەرنامەی کاری خۆیدا هەمیشە جەختی لەسەر ئازادی کوردستان کردۆتەوە، شێخ سەعیدیش بە هەمان شێوە.
شێخ سەعید پتر ڕەهەندە ئایینییەکەی تۆخدەکردەوە، لەبەرئەوەی سەروەختێک دەوڵەتی نوێی تورکیای بوونیادنا و سیاسەتی خۆی بەرەو خۆراوا گۆڕی، بەیەکجار ڕۆڵی ئایینی لە تورکیادا نەهێشت. ئەوە بووە هۆکارێک تا کورد ناڕەزایی خۆی بەرانبەر دەسەڵاتدارانی تورک لە ڕێی ئایینەوە بخاتەڕوو. ئەوە مەسەلەیەکی سیاسییە. ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا ڕاپەڕینی ئازادیخوازی بووە.
هەر سەبارەت بە شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و لە کۆنگرەی شەمدینیان (1880) ، سەرۆکی هۆزە کوردەکان ڕۆحی مەزهەبگەراییان بەسەر ڕۆحی نەتەوایەتیدا زاڵکرد. دەکرێت بوترێت ئەوە هۆکارێکی سەرەکەی شکستهێنانی شۆڕشەکە بووە؟
- بەڵێ هەموو ئەو شتانە ڕۆڵیان هەبووە. ئایینیش هەندێ جار ڕۆڵی نەرێنی دەگێڕێت، وەک چۆن هۆزەکانیش ئەو ڕۆڵە وازی دەکەن. لەو سەردەمەدا هەستی نەتەوایەتی و ڕۆشنبیریی لەنێو کورددا نەبوو. بیروباوەڕی نەتەوەیی لە دەورانی دەرچوواندنی ڕۆژنامەی (کوردستان) دا دەردەکەوێت. لەو دەمەدا ڕۆڵی ڕۆشنبیرانمان مکۆم دەبێت و ڕەنگو بۆیەکی ئەوروپیانە دەگرێت. واتە لەو کاتەوە دەبینین بە نووسین و بە چاپەمەنی و بە بیروباوەڕ و بەبەرنامە، کوردایەتی دەست پێدەکات.
جگە لە هەوڵەکانی جاسمێ جەلیلی باوکت و عەرەبی شەمۆ، ئێوە چ شتێکی نوێتان سەرباری (قەڵای دمدم) خستووە؟
-ئەوانەی ئەوان نموونەی ئەدەب و نووسینی جوانن. ئەوانە لێکۆڵینەوەی مێژوویی نین، بەڵکوو یەکێکیان بەشێوازی ڕۆمانە و ئەوی دیکەیان بەشێوازێکی هۆنراوەئامێزە.
نامەی دکتۆراکەی (ئۆردیخان) کە لەسەر (قەڵای دمدم) ە، وەک سەربوردەیەکی مێژوویی لە خانی چنگ زێڕین (لەپ زێڕین) دەکۆڵێتەوە. واتە لەڕووی مێژوویەوە چۆن بووە و بەهای ئەدەبی و فۆلکلۆریی دیاریدەکات. ئەم کارەی ئۆردیخان لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە، لێ ئەوەی عەرەبی شەمۆ و جاسمێ جەلیل نووسیویانە، هەردووکیان دوو نموونەی ئەدەبیاتن.
ڕۆمانی مێژوویی هەمیشە لەسەر بناغەی لێکۆڵینەوەی مێژوویی دەنووسرێت، بەڵام ئەوەی عەرەبی شەمۆ چونکە بابەتی فۆلکلۆری بیستووە و فانتازیای بەهێزبووە و زمانەکەشی پاراوبووە، ڕۆمانی نووسیووە.
دەتوانم بڵێم ڕۆمانێکی بەپێزە، لێ ڕۆمانێکی مێژوویی نییە. باوکیشم کارەکەی لەسەر بنەمای مێژوو نەنووسیوە، بەڵکوو زیاتر لەسەر بنەمای فۆلکلۆر ئەوەیکردووە. ئەوان هەردووکیان ویستوویانە چەند نموونەیەکی مێژوویی قارەمانێتی و ڕاپەڕینەکانی ئێمە دژی زۆرداران و حوکمداران نیشان بدەن. بەهای ئەوانە وەک نموونەی ئەدەبیات بەرز دەنرخێنین.
دەکرێت پێمان بڵێیت هەستی نەتەوەیی لای کوردەکانی سۆڤیەت، لە چ ئاستێکدایەو چی ڕێگرە لە بەردەم بەرەوپێشچوونی ئەو هەستە نەتەوەییەدا؟
-هەستی نەتەوایەتی لای ئێمە گەلێک بەهێزە، لەبەرئەوەی هەمیشە سەیری دەوروبەری خۆمان دەکرد و دەمانبینی هەموو میللەتێک لەسەر خاکی خۆی مافی هەیە. ئێمە چاومان بڕیوەتە کوردستان و کێشەی ئێمە ئەوەیە لە سۆڤیەت خاکمان نییە، بۆیە هەستی کوردایەتی لای ئێمە وەک خەیاڵ وابووە و ئامانج ئەوەبووە، هەست و زانین و خزمەتمان بۆ کوردستان بێت. لای ئێمەش ناتەبایی هەبووە، وەلێ کوردایەتی ئێمە بەزانیاری زۆر بەهێزە.
لە سەردەمی یەکیەتی سۆڤیەتدا (بەتایبەت سەردەمی حوکمڕانی جۆزێف ستالین) ، کەمە نەتەوایەتییەکانی ئەوێ ڕووبەڕووی قڕان و جینۆساید بوونەوە (لەنێویشیاندا کوردەکانی ئەوێ) . ئێوە وەک خۆتان هەوڵتان نەداوە ئەو مێژووە بنوو#سنە#وە؟
-بیرۆکەیەکم هەبوو بۆ نووسینەوەی مێژووی کوردانی سۆڤیەت، بەڵام هێشتا بەڵگەنامەکانی ئەو قۆناغە وەک پێویست بەردەست نین. گەر لەداهاتوودا بوار ڕەخسا ئەوا دەتوانین ئەو مێژووە بنووسینەوە. ئەمڕۆ هەمووان دەتوانن بنووسن و گەلێک کەس هەن بتوانن بەو کارە هەستن، نەک تەنیا داوا لەمن بکرێت ئەو کارە بکەم.
با سەبارەت بە پەیوەندی کورد و ئەرمەن قسە بکەین. ئەو قەتڵ و عامانەی لە دژی ئەرمەن ئەنجامدراون، کوردەکان ڕاستەوخۆ کردویانە یاخود لەژێر فشاری دەوڵەتی عوسمانیدا ئەنجامدراوە و کوردیان بۆ دژایەتی ئەرمەن بەکارهێناوە؟
-جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی بوو. ئەوان ئەو سیاسەتەیان لە ڕێی سەربازەکانی خۆیانەوە بەڕێوەدەبرد. هەندێ هۆزی کوردی سەر بە دەوڵەت هەبوون و بەشداربوون، لێ ناتوانین بڵێین هەموو کورد بەشداربوون، ئەوە گوناهێکە.
لە مێژووی ئێمەدا کورد هەبووە لە دژی کورد هەستاوە و ئەوەش شتێکی سەیر نییە. دەتوانین بڵێین عەشرەت هەبوون لەو قەتڵ و عامەدا بەشداربوون، بەڵام وەک گەلی کورد بەگشتی تاوانی نییە. ئەوە تاوانی دەوڵەتی عوسمانییە. دەشزانین زۆر جار (ئەوەش لە ئەرشیفی ڕووسەکاندا هەیە) کە تورکەکان جلی کوردیان لەبەر سەربازەکانیان کردووە و ڕەوانەی شەڕی ئەرمەنەکانیان کردوون.
بەرهەمی نوێتان کە ئامادەی چاپ بێت چییە؟
-بەرهەمێکە دەربارەی (تورکە لاوەکان و دەسەڵات، لەنێوەن ساڵانی 1908 بۆ 1918-کورد لە سەردەمی حوکمداری تورکە لاوەکان) دا.
ڕۆڵی باوکت لە دامەزراندنی ڕادیۆی (یەریڤان) دا چی بووە؟
-ڕۆڵی باوکم لە درووستکردنی بنەمایەک بۆ میوزیکی فۆلکلۆری (کەباوکم پێی دەووت بنەمای زێڕین) ، دیار و بەرچاوەو خۆی زۆر دڵی پێخۆشبوو. پاشان جەمیلەی خوشکم سی چل ساڵ بەرپرسی بەشی میوزیک بوو لە ڕادیۆ.
ئەدی ڕۆڵی ئێوە لەو ڕادیۆیەدا چی بوو؟
-منیش وەک ڕۆشنبیرێک بەردەوام دەمنووسی.
[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,111表示された回数
HashTag
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 16
グループ: 記事
Publication date: 24-05-1999 (25 年)
Princedom: Baban
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 履歴
プロヴァンス: トルコ
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕاپەر عوسمان عوزێری 11-12-2021上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 11-12-2021
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 18-05-2024
URL
このアイテムは2,111表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.231 KB 11-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
写真ファイル 1.0.136 KB 11-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,474
画像 106,577
書籍 19,270
関連ファイル 97,131
Video 1,391
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.5 秒(秒) !