پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە

کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە
کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە
چیرۆک
گابریل گارسیا مارکیز
وەرگێڕانی: ڕزگار عومەر


گوندێکی زۆر بچووک بێننە پێشچاوی خۆتان، ماڵێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە پێکدێت لە؛ ژنێکی بە تەمەن لەگەڵ کوڕە حەڤدە ساڵیەکەی و کچە چواردە ساڵیەکەی. ئەم بەیانیە مناڵەکان دڵتەنگی و ترسێکی قوڵیان لە دەم و چاوی دایکیان بەدی کرد کاتێ خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوو، ئەوان لە دایکیان پرسی ئەم ترسە چیە دایپۆشیوی؟
دایکەکە ووتی :
-نازانم، بەڵام لەبەیانیەوە کە لەخەو هەڵساوم دڵم پێم دەڵێ کارەساتێکی ترسناک بەسەر ئەم گوندە دێ.
مناڵەکانی بە دایکیان پێدەکەنن و دەڵێن وڕێنەی پیرەژن. کوڕەکە دەچێ بۆ یاری بلیارد، لەوێ لەسەروبەندی نیشانگرتنێکی زۆر ئاساندا ئەوەی یاری لە گەڵ دەکا پێ ی دەڵێ گرەوت لە گەڵ دەکەم ناتوانی بیپێکیی
ئەوانەی لەوێ بوون هەموو دایان لە قاقای پێکەنین، مناڵی ژنەکەش پێکەنی، نیشانەکەی ناو دەستی دەوەشێنیێ و بە تۆپەکە ناکەوێت، ئەوانەی لەوێن پێ ی دەڵێن ئەوە چیبوو! خۆ ئەوە زۆر ئاسان بوو بۆ نەتپێکا؟
ئەویش لە وەڵامدا ووتی:
- ڕاست دەکەن، بەڵام من هێشتا شڵەژان بەری نەداوم لە قسەیەک کە ئەم بەیانیە دایکم درکاندی، دایکم ووتی کارەساتێکی زۆر ترسناک لەم گوندە ڕوودەدات.
دیسان هەموویان دایان لە قاقای پێکەنین، ئەوەی پارەی گرەوەکەی بردەوە بە خۆشحاڵیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، لەوێ دایکی لەگەڵ کۆمەڵێک میوان دانیشتوون وەکو نەنکی، کچە مام و چەند خزمێکیتری نزیکی خۆیان، بە پێکەنینەوە ڕووی لە هەموویان کردو ووتی :
- ئەم پارەیەم لە داماسۆ بردەوە بە ڕێگایەکی زۆر ئاسان، چونکە گەمژەیە.
- پرسیان ؛ بۆ گەمژەیە؟
- لەبەرئەوەی لە یاری بلیارد دەرفەتێکی زۆر ئاسانی بۆ ڕێککەوت کەچی نەیپێکا، لە بەرئەوەی شڵەژابوو بە هۆی ترسێکەوە کە ئەم بەیانیە لە گەڵ لە خەو هەڵساندا لە دایکی نیشتبوو، گوایە کارەساتێکی ترسناک لەم گوندە ڕوودەدات.
دایکی پێی ووت:
- گاڵتە بە وەسوەسەی پیرەکان مەکە، چونکە زۆر جار ترسەکانیان دێتە دی.
دوای ماوەیەکی کەم لەم گفتوگۆیە خانمێک لە میوانەکان مالئاوایی دەکات و دەڕوا بۆ لای قەساب بۆ گۆشت کڕین، بە قەسابەکە دەڵێت :
-کیلۆیەک گۆشتم بدەرێ. کاتێ قەسابەکە خەریکی ئامادەکردنی گۆشتەکەیە، خانمەکە دەست بە قسە دەکاتەوەو دەڵێ :
- واباشتر بیکەی بە دوو کیلۆ، چونکە دەڵێن کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە وا باشترە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.
قەسابەکە دوو کیلۆی پێدەفرۆشێت، دوای ئەو خانمێکیتر دێت و داوای کیلۆیەک گۆشت دەکات، قەسابەکە دەڵێت:
- دوو کیلۆ ببە، چونکە خەڵک دێنە ئێرەو دەڵێن ڕووداوێکی ترسناک بەڕێوەیەو خەریکی کڕینی خواردمەنین.
خانمەکە لە وەڵامدا دەڵێت:
- من مناڵم زۆرە، باشترە چوار کیلۆ ببەم.
کابرای قەساب چوار کیلۆی پێدەدا، هەرم بەم شێوەیە تەنیا لە نیو کاتژمێردا هەموو گۆشتی نێو دوکانەکەی دەفرۆشێت، دواتر مانگایەکیتریش سەر دەبڕێ ئەوەش هەر هەمووی تەواو دەبێ. قسەکە بە خێرایی بڵاودەبیتەوە، تا هەموو خەڵکی دێ دەگەنە حاڵەتێک هەر هەمووی چاوەڕوانی ڕوودانی کارەساتێکی ترسناکن. هەموو جموجۆڵێک وچالاکیەک بزێویەک لە گوندەکە دەوەستێت.
لە پڕدا لە کاتژمێری 12 ی نیوەڕۆ، کە هەروەکو هەموو ڕۆژانێکیتر ئاوهەوا لەم کاتەدا زۆر گەرم دەبێت، یەکێک لە خەڵکی گوندەکە بە یەکێکیتر دەڵێ :
- ئاگات لێیە چەند گەرمی کردووە؟
- ڕاستە، بەڵام ئاو و هەوای ئەم گوندە هەمیشە هەروا گەرم بووە.
ئەم گوندە بە جۆرێک گەرمە کە سازو عود ژەنەکان تەل و بەشەکانی ئامێرەکانیان بە چەسپی قەتران دەبەستن و هەرگیزیش لەبەردەم هەتاوا مۆسیقا ناژەنن، چونکە ئامێرەکانیان ڕەنگە بە گەرما تەواو پارچەکانی بترازێ. سەرەڕای ئەم ڕاستیە زانراوەش هێشتا یەکێک لە خەڵکی دێ ووتی؛
- هەرگیز ڕووی نەداوە گەرما بەو تینە بێت لەم کاتانەدا
- بەڵام لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ هەروا گەرم دەبێت
- گەرم دەبوو بەڵام بەو ئاستە نا!
لە نێو ئەم گوندە تەریکەدا، گۆڕەپانێکی چۆڵ هەیە، کە لە ناکاو چۆلەکەیەک لەم گۆڕەپانەدا دەنیشێ، ئەمە دەبێتە هەواڵێکی بە پەلەی بروسک ئاسا باڵندیەک لە گۆڕەپانەکە نیشتەوە دانیشتوانی گوندەکە هەر هەموو بە ترس و تۆقینێکی زۆرەوە ڕادەکەن بۆ بینینی چۆلەکەکە. یەکێک بەرامبەر حەشامەتەکە هاواری کرد:
- ئێ خۆ باڵندە پێشووترو ڕۆژانیتریش هەر لێرە دەنیشنەوە
وەڵام درایەوە ووتیان:
- ڕاستە؛ بەڵام هەرگیز لەم کاتانە لێرە نانیشنەوە!
ئەم پەشۆکاویە قوڵە دەگاتە چرکەساتێک کەهەرهەموو پەرۆشی ڕاکردن و بەجیهێشتنی گوندەکەن بێ ئەوەی کەسیان جورئەتی دەستپێشخەری هەبێ. لەم دۆخەدا یەکێک هاوار دەکا:
- من پیاوێکی خاوەن پیاوەتیم، من دەڕۆم.
شتومەکی ماڵەکەی هەمووی لە عارەبانەیەک دەپێچێتەوە، مناڵەکانی، ئاژەڵەکانی هەرهەمووی بە پێش خۆی دەداو لە ڕێگای سەرەکی بەڕێدەکەوی بەبەرچاوی شڵەژاوی هەمووان گوندەکە بە جێدەهێڵێ!
دۆخەکە گەرمتر دەبێت دەگاتە ئاستێک کە هەندێک هاوار دەکەن مادام ئەم پیاوە جورئەتی بەجێهێشتنی هەبوو، ئێمەش هەموو دەڕۆین هەرهەموو دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی مەڕوماڵاتیان و ماڵەکانیان و دەست دەکەن بە کۆچی بە کۆمەڵ.
یەکێک لەوانەی گوندەکە چۆڵ دەکا هاوار دەکا نەوەک ئەم لەعنەتە بدات لەو شتانەی کە لە خانوەکەم بەجێماوە ماڵەکەی خۆم دەسوتێنم ئەو ماڵەکەی خۆی دەسوتێنێ، لە دوای ئەوە چەندین کەسیتر دەست دەکەن بە ماڵ سوتاندن. هەرهەمووی بە ترس ولەرزو تۆقینێکی زۆرەوە ڕادەکەن گوندەکە چۆڵ دەکەن، وەک بڵێت لە ترسی جەنگێکی ڕاستەقینە ڕادەکەن، لە نێو ئەوانەی ڕایان دەکرد ئەو ژنەش بوو کە ئەم بەیانیە هەستی خۆی بۆ دوومناڵەکەی خۆی باس کردبوو، لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد و دیووت :
- ئەم بەیانیە کە ووتم کارەساتێکی ترسناک بەڕێوەیە، پێیان ووتم تۆ شێتی![1]
ئەم بابەتە 245 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 245 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1125 KB 21-12-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!