پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,418
Wêne 105,688
Pertk PDF 19,152
Faylî peywendîdar 96,430
Video 1,307
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە وەرگێڕاوی خوێندووەتەوە؟
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە...

ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە...
ئایا تا ئێستا مێژووی (کێلەشین)ت زانیوە؟ ئایا تا ئێستا واتای سەر بەردەکەت بە وەرگێڕاوی خوێندووەتەوە؟

ئەو کێلە بەردە ناوی (کێلەشین)ە و دەکەوێتە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سنووری نێوان شاری #هەولێر# شارەدێی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان و شاری #ورمێ# شارەدێی #شنۆ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو کێلە بەردە ناوی (کێلەشین)ە و دەکەوێتە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سنووری نێوان شاری هەولێر شارەدێی سیدەکان لە باشووری کوردستان و شاری ورمێ ناحیەی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەو بەشە چیایەی زاگرۆس هەر بەناوی ئەو بەردەوە پێ دەڵێن (کێلەشین).
زۆر کەس وا تێگەیشتوون ئەو کێلە بۆ دەستنیشان کردنی سنووری هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری عێڕاق و ئێران دانراوە!
لە ڕاستیدا ئەو کێلە بۆ پێش دوو هەزار ساڵ زیاتری پ.ز دەگەڕێتەوە کە ئەو دەم هیچ سنوورێک لەو شوێنە بوونی نەبووە.

دەقی وەرگێڕدراوی سەر بەردی کێلەشین:
کاتێک “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور”
پاشای گەورە، پاشای بەهێز،
پاشای جیهان،
پاشای وڵاتی “نایری”
سەروەری گەورەی شاری “تووشیباشار” و “مەنوا”ی کوڕی،
بۆلای خودای “خالیدی” لە شاری “مووساسیر” و
بۆ ئەم پەرستگە بەرزەی کە بۆ خودای “خالیدی” بینا کرابوو هاتن،
“ئیشپوینی” کوڕی “ساردور” ئامرازی بە نرخی شەڕ و ڕەوەی جوانی هێناون،
“ئیشپوینی” کەل و پەلی مەفرەغی و دەفری مەفرەغی هێناون.
“ئیشپوینی “ڕەوەی زۆری هێناون،
هەمووی ئەم دیارییانەی دووبارە بۆ پەرستگە داناون.
“ئیشپوینی” تەواوی ئەم دیارییانەی لە بەرامبەر دوازدە “خالیدی”
بۆ بەردەوامی ژیانی خۆی، پێشکەش بە خودای “خالیدی” دەکا…
“ئیشپوینی” بە نیشانەی خێر، 1112 مانگا،
9120 مەڕی قەڵەو و 12480 بزنی قەڵەوی بۆ بەخشین هێناوە.
کاتێک “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور”
پاشای گەورە، پاشای بەهێز،
پاشای جیهان،
پاشای وڵاتی “نایری”
سەروەری گەورەی شاری “تووشیباشار” لە بەر خودای “خالیدی” پاڕایەوە،
بۆ بەزەیی خودای “خالیدی”
ئەم…
دواتر “ئیشپوینی” ئەم ئاژەڵ و کەلوپەلانەی لە ڕێگای دەروازەکانی پەرستگەی خودای “خالیدی” دانا.
لە “مووساسیر”، پاسەوانەکان ڕەوەکانیان بەردابوون یان لە پاراستنیان کۆتاییان کردبوو،
لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” دزیان و فرۆشتیان.
ئەوەیکە لەم کاتەدا کە “ئیشپوینی” کوڕی “ساردور” و “منوا” کوڕی “ئیشپوینی” بۆ پاڕانەوە هاتنە شاری “مووساسیر”
ڕەوەیەکیان پێشکەش بە خودای “خالیدی” کردو ئاوایان گوت:
هەر کەس ئەو ڕەوانە لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” بدزێ، هەر کەس ببینێ کە دەیاندزن و خۆیان لە تاریکیدا ون دەکەن،
هەرکەس کە لە ناو شاری “مووساسیر” دەژی و دەبیسێ کە ئەو ڕەوانە لە بەر دەرگای خودای “خالیدی” دەدزرێن و لەگەڵ خۆیانیان دەبەن و پێی ناڕەحەت نابێ، خودای “خالیدی” هیچ بەزەییەکی بۆ ئەو کەسانە نییە و وەچەی لە سەر زەوی هەڵدەگرێ.
هەر کەس ئەم نووسراوەیە لێرە هەڵگرێ، هەرکەس ئەم نووسراوەیە بشکێنێ، هەرکەس کە بە کەسێکی تر بڵێ: بچۆ ئەم نووسراوەیە بشکێنە، تەواوی خوداکانی شاری “مووساسیر”، خودای “خالیدی”، خودای “هەوا” و خودای “هەتاو” وەچەی لەسەر زەوی ناهێڵن.

بەداخەوە زۆر شوێنی ئەو ئەو کێلە بەردە بەفیشەک زیانی پێ گەیشتبوو ئەویش لەلاین ئەرتەشی ئێرانەوە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ئێران کە ڕێگای هاتووچۆی سوپای ئێران بوو وە بارەگایان لە نزیکی دانابوو دیارە بۆ نیشانشکێنی تەقەیان لێ دەکرد.
دواتر دوای کۆتای شەڕەکە ساڵانی 1989 1990 دەوڵەتی داگیرکەری ئێران (کێلەشین)ی بەتاڵان برد و لە مۆزەخانەی شاری (ورمێ)ی دانا و کردی بە موڵکی خۆی.
بەڕاستی پێویستە بە هەر شێوەیەک بێ ئێرانی داگیرکەر ناچار بکرێ ئەو کێلەبەردە بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆی چونکە موڵکی ئەو نیە و دزیویەتی ئەگەر بە دادگای نێودەوڵەتیش بێ.
لە ڕاستیدا هەر بەشێکی ئەم کوردستانە پڕە لە مێژوو و فەرهەنگی دێرین، هەندێک جار ئەو دێرینیە لە چیرۆک و داستانەکان و جاری تر لە ناوی شوێنەکاندا دەردەکەوێت. جا بابزانین باوباپیرانمان کەی ناوی ئەو شوێنەیان ناوە (کێلەشین) و بۆ ئەو ناوەیان پێ بەخشیوە؟

یەکەم جار لە مێژوودا کە باسی ئەو شوێنە کرابێت، زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن جوگرافیناسی گەورە، سترابۆوە بووە. سترابۆ ناوی (کێلەشین) ی وەک خۆی هێناوە و دوایی نزیکی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر پلینی و هەزار و نۆسەد ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پتۆڵمی و چەند سەرچاوەیەکی تری یۆنانیەوە باسکراوە.

ئەوەی کە دڵنیای دەکات کە مەبەست لە هەمان (کێلەشین) ی ئەمڕۆیە، یۆنانیەکان ئاماژە بەو شوێنە دەکەن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و لە هەمان کاتدا سەرچاوەکان وەک شوێنێکی نزیک لە شارۆچکەی (سیدەکان) باسی دەکەن، کە ئەوە دووپاتی دەکاتەوە مەبەستیان هەمان کێلەشینی ئەمڕۆیە.

زەینەفۆن نزیکی دووهەزار و چوار سەد ساڵ لەمەوبەر ئاماژەی بە شارۆچکەی (سیدەکان) ی نزیک کێلەشین کردووە، وەک شارۆچکەیەکی مەزن و قەرەباڵەغ. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو نەشارەزا بووە بە ناوچەکە، زیاتر ناوی ئەو شارۆچکانەی هێناوە کە پێیاندا تێپەڕیوە، بۆیە ئاماژەی بە (کێلەشین) نەکردووە، دەنا دڵنیام ئەو کاتەش هەر هەمان ناوی هەبووە.

واتە وەک دەرکەوت زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاماژە بە ناوچەی (کێلەشین) کراوە و بە دڵنیایی مێژووی ئەو ناوە زۆر دێرینتر بووە و دەشێت هاوسەردەمی کێلە بەناوبانگەکەی بێت کە تەمەنی نزیکی دوو هەزار و هەشت سەد ساڵە. بەڵام وەک بەڵگە زیاتر لە دووهەزار ساڵە ناوەکەی وەک ناوێکی کوردی ڕەسەن تۆمار کراوە و ئەمڕۆش نەگۆڕاوە. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بۆ کورد لەو سەردەمە دێرینەوە ناوی ناوە کێلەشین؟

لە ڕاستیدا هەتاوەکوو جەنگی عێراق- ئێران کێلێکی نایاب لەو ناوچەیەدا هەبوو، کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ نزیکی 2800 ساڵ لەمەوبەر. ئەو کێلە نووسراوێکی لەسەر بوو کە باسی ئیشپونی کوڕی ساردوری پاشا و خودای خالدی پەرستگەی (موساسیر) ی کردووە کە ئەمڕۆ پاشماوەکانی ئەو پەرستگە گرنگە لە گوندی (مجێسەر) ماون و لەم دواییەدا ئەو پەرستگەیە دۆزرایەوە. نووسینی سەر کێلەکە لەسەر هەردوو دیویەتی و لە دێوێکی 41 دێڕ و لە دیوەکەی تری 42 دێڕە. ئەورووپیەکان لە سەدەی هەژدەیەمەوە ئاماژەیان بە کێلەکە کردووە، بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا چەند دێڕی کۆتایی کێلەکەیە کە هەڕەشەیەکی زۆری ئاینی دەکات لە دەستکاریکردنی ئەو کێلە و لەبەشێکی هەڕەشەکاندا دەڵێت:

“هەر کەس ئەم کێلە نووسراوە لە شوێنەکەی لابەرێت یان بیشکێنێت یان هەر کەس هاوکاری کەسێک بکات کە ئەو کارە بکات، ئەوا خودای خالدی وەچەکانی لەناودەبەن”.

لە ڕاستیدا کورد تا سەدەی بیستەم ئەو کێلەی پاراستبوو و دەستکاری نەدەکرد، بە دڵنیایی ئەو هەڕەشە ئاینیەی سەرەوە کاریگەری هەبووە و جگە لەوە وا دەردەکەوێت کە لە ڕابردوودا خەڵک دەستکاری ئاسەوارەکانی نەکردبێت و جۆرێک لە ڕێز بەرامبەریان هەبووبێت.

وا دەردەکەوێت کە زیاتر لە سەدەی بیستمەوە زۆر لە وێرانکاریەکان دەستیپێکردبێت، بە تایبەت لەگەڵ ئاسان دەستکەوتنی چەکی نوێ و گولەدا. ئەوەتا لە ساڵی 1952 دا کاتێک کە کارتەر زێڵزینک وێنە لەگەڵ کێلەکەدا دەگرێت (بڕوانە وێنەکەی لای ڕاست)، ئاماژە بە جێی گولەکانی سەر بەردەکە دەکات و دەڵێت خەڵک بۆ نیشانەگرتنەوە بەکاریدەهێنن.

لە کاتی جەنگی ئێران وئێراقدا ئەو کاتەی سوپاسی ئێران دەستیان بەو ناچەیە گەیشت، چیتر هەڕەشەی ئاینی سەر کێلەکە کاریگەری لەسەر ئەو سوپایە نەبوو، بۆیە بەردەکەیان لە شوێنەکەی هەڵکەند و بردیانە مۆزەخانەی ورمێ و ئێستاکە لەوێ پارێزراوە. لە ڕاستیدا کێلەبەردێکی تری نووسراویش هەبووە لە نزیک دێی “تۆپزاوا” کە هاوسەردەمی کێلە بەردەکەی کێلەشینە و ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی هەولێر پارێزراوە.

واتە ئەو ناوچەیە بە ناوی ئەو کێلە مێژووییەوە ناو نراوە و دڵنیام کە دوو هەزار و هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی دانانی ئەو کێلەدا، باوباپیرانمان وەک بۆنەیەکی گەورە لەو ناوچەیەدا گردبوونەتەوە و ئەو بەردە بەجۆرێک کاریگەری لەسەر باوباپیرانمان بەجێهێشتووە، وایلێکردوون کە ناوی کێلەکە ببەخشنە هەموو ناوچەکە.

ئەوەی کە ڕوونە، کورد بۆ هەزاران ساڵە هەندێک لە ناوەکانی وڵاتی خۆی پاراستووە و هەندێک لە ناوەکانمان بە هەمان مانا هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نەهاتووە. لە هەمان کاتدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە شارۆچکەیەکی وەک سیدەکان، دوو هەزار و چوار سەد ساڵ لەمەوبەر بە شارێکی گەورە و قەرەباڵەغ باسکراوە. ئەمڕۆ لەسەر ئەو خاکەدا، دوای هەزاران ساڵ نەمانتوانیوە لە باوباپیرانمان بگەین و ئەو ئاسەوارانە بپارێزین و دەریان بهێنین.[1]

سەرچاوەکان:
نووسینی: زیرەک حەمەد
نووسینی: #سۆران# حەمەڕەش

-Hamawandy, A. J. H (undated) Musasir in Cuneiform Sources, University of Saladin, Kurdistan.
– The Religious Tract Society (1841) History of the Egyptians: From Rollin and Other Authentic Sources, Both Ancient and Modern, Oxford University, UK.
-Maspero (1903) History of Egypt, Chaldea, Syria, Babylonia, and Assyria, Grolier Society, London.
– Sale et al. (1747) An Universal History, from the Earliest Account of Time, Volume 4, University of Michigan, USA.
-Brill, E.J.(1913) First Encyclopedia of Islam, Brill, Leiden.
– Solecki, R.S. (1971) Shanidar: The First Flower People, Alfred A. Knopf Incorporated, USA.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,037 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,037 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,418
Wêne 105,688
Pertk PDF 19,152
Faylî peywendîdar 96,430
Video 1,307
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.422 çirke!