بابەت: دۆزی کورد
نووسین:
نەرمین عوسماننەرمین عوسمان
ساڵی 2016 وەک ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە، لە شاری
کفریکفری بۆنەیەکی جیاوازمان بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی
ئیبراهیم خانی دەلۆئیبراهیم خانی دەلۆسازکرد، چەندین وتار و بابەتی زانستیی گرنگی تیادا خرایەڕوو، شتێکی گرنگ سەرنجی لەسەر خرایەڕوو کە بۆ بەڵگەدارکردنی سنووری
کەرکوککەرکوک و کوردستان زۆر مانادارە و دەکرێ زیندووتری بکەینەوە.
شۆڕشی بیستی عیراق بە زنجیرە قۆناغێکدا تێپەڕی، لە کوردستانیش
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفید بەڕووی داگیرکەراندا چووەوە، لە سنووری کەرکوک و گەرمیانیش ئێبراهیم خانی دەلۆ لەسەر داوای خەڵک و وەکو کەسایەتییەکی کاریگەری ناوچەکە لە دەسەڵاتی ئینگلیزەکان ڕاپەڕی و کفری و زۆر ناوچەی دیکەی ئازادکرد و ئینگلیزەکانی تەنگەتاوکرد، ئەگەرچی سەرکەوتنەکە زۆری نەخایاند بە هۆکاری بەهێزی ئینگلیز و کەمی توانای لۆجستی شۆڕشگێڕانەوە، بەڵام بووە لاپەڕەیەکی پرشنگدار لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستاندا.
رووداوێکی سەیر لە کۆتایی شۆڕشەکەدا ڕوویدا کە بۆ مێژووی کورد، دیاریکردنی سنووری کەرکوک و کوردستان بایەخی زۆری هەیە کە ئەویش ئەمەیە: ئیبراهیم خانی دەلۆ بەهۆی زۆری تەمەن و ماندوێتی و نەخۆشی و نەبوونی چارەسەری پزیشکییەوە کۆچی دوایی دەکات، بۆ ئەوەی تەرمەکەی نەکەوێتە دەست ئینگلیز، شۆڕشگێڕەکان تەرمەکەی دەبەن و لە شوێنێکی پەنهانی سەر زنجیرە چیای
حەمرینحەمرین، ئەسپەردەی دەکەن بەبێدەنگی.
ئینگلیزەکان بە مردنی زۆر دڵخۆش دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا کەفوکوڵی دڵیان دانامرکێتەوە و بڕیاردەدەن تەرمەکەی لە گۆڕ دەربهێنن و بە مردووییش دادگایی بکەن، خۆشبەختانە لەو هەوڵەشیاندا سەرکەوتوو نابن، کاتێک شۆڕشگێڕەکان بەو نیازەی دوژمن دەزانن، دەمودەست خۆیان کۆدەکەنەوە و دەچن خۆیان تەرمی پیرۆزی سەرکردەکەیان لە گۆڕەکەی دەردەهێنن و هێندەی تر ئینگلیز لە بەدیهاتنی ئامانجەکەیان بێهیوا دەکەن.
ئەسپەردەکردنی تەرمی ئیبراهیم خانی دەلۆ لەسەر چیای حەمرین، لە دوا هێڵەکانی سنووری کوردستان هێما بووە بۆ ئەوەی ئەوێ سنووری کوردستانە، بۆیە تەرمەکەیان گۆڕ غەریب نەکردووە و ویستوویانە بڵێن بە گیان و ڕۆح و خوێنی سەرکردەکەیان سنووری کەرکوک و کوردستان دیاری دەکەن.
ئەو تەرم و گۆڕ و مردن و ئەسپەردەکردنە لە ساڵانی بیستی سەدەی بیست و لە سەروەختی ئەوپەڕی بەهێزی داگیرکاری ئینگلیزەکاندا، بەڵگەیەکی مێژووی تەواوە بۆ ئەوەی زیندووەکانی ئێستا، دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکیی کورد و کەرکوک بزانن کەرکوک خاک و شارێکی کوردستانییە و نکۆڵی لێ کردنی هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێ.
دەرفەتێکی باشە ئەو ڕووداوە بکرێتە بابەتێکی قسە لەسەرکراو بۆ ئەوەی هەم بیرەوەرییەکە زیندوو ڕابگیرێت، هەروەها بۆ ئەوەش بیری دوژمنانی کەرکوک و کوردستانی بخەینەوە، کەرکوک کوردستانییە، سنوورەکەیشی چیای حەمرینە و ڕۆحی ئیبراهیم خانی دەلۆش شاهیدە.
[1]