جۆری وشە: گرێی ناوی
زاراوە: زاراوەی سیاسی
کوردی: ئاغاواتی- کوێخایی- دەربەگایەتی
عەرەبی: أرستقراطية
فارسی: ارستوکراسی
ئینگلیزی: Aristocarcy
واتا: لە زمانی یۆنانیدا بە واتای باشترین حکومەت، یا حکومەتی پیاوماقوڵات دێت. بەڵام لە ڕووی زاراوەوە جگە لەوەی هەڵگری پاساوێکی ئاکارییە، بە حکومەتی کەسانی لێهاتووش دەترێت کە بە پێی میرات، خوێن، شەرەف و ڕەگەز بە سەروەری گەیشتوون، کەواتە دەکرێ بە حکومەتی ڕەگەز مەزنایەتی یا پیاوسالاری دەسەڵات ناوببرێت. کەوایە بە حکومەتی تەواو گەشەسەندوو نادەبرێت.
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]