ناوی تەواو : خالید سابیر عوسمان
ناسراو بە : نەبەز
تەمەن : 1955
عەشیرەت : گردوان
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : کافیە عەبدولقادر
ناوی مندالەکان : نازەنین هێمن
شوێنی لە دایک بوون : گەرەکی تەیراوە ی پارێزگای #هەولێر#
ئاستی خوێندن : سەرەتایی و ناوەندی هەر لە گەرەکی تەیراوە تەواو کردوە، دواتر ئامادەیی کشتوکاڵ لە قەزای کەلەک تەواو دەکات: کەدەبێتە پێشمەرگە قۆناغی یەکەمی کشتوکال بوە لە کۆلیژی بەغدا
لە دوای هەرەسی سالی 1975 بۆ ماوەیەک ئاوارەی ئێران بووە.
لە ساڵی 1976 لە بەرێوەبەرایەتی ڤێتەنەری هەولێر دامەزراوە.
لە ساڵی 1976 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
لە 13-05-1977 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەردەچێت لەگەل هاوریێانی (شەهید ڕێباز، شەهید شاخەوان، شەهید محەمەد عەجەم)
لە 16-05-1977 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.
بە بریاری شۆرش ئەرکی ڕێکخستنەکانی ناوشاری پێ سپێردراوە بەهۆی ئاشنا بوون و شارەزای لە کاری نهێنی ڕێکخستن.
ئێوارەی #10-04-1978# لەگەڵ هاورێ ی پێشمەرگایەتی و ڕێخستنە نهێنیەکانی شار (محەمەد عەجەم) کەوتنە ناو بۆسەی پیاوانی ڕژێم لە گۆرستانی سەید مەعروف شەهید کران.[1]