پرسەنامەی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ کۆچی دوایی
حەمید ڕەشاشحەمید ڕەشاش
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان، پێشمەرگەی دێرین و قارەمان مام حەمید ڕەشاش-م بیست.
مام حەمید ڕەشاش یەکێک بوو لە تێکۆشەرە گەورەکانی گەلەکەمان، ژیان و خەباتی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەمان و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی کۆڵی نەداو بەردەوام بوو لە خەبات و درێژەدان بەو کاروانەی تێکۆشەرانی کوردو یەکێتیی دەستیان پێکردوو و بەردەوامە.
بەداخەوە مام حەمید ڕەشاش دواماڵئاوایی لێکردین و هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەی گەلەکەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو و هاوڕێ و هەڤاڵانی مام حەمید ڕەشاش دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
[1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
21-01-202221-01-2022