ئەو ئاوەی بە بەفری پێنجوێنەوەیە نزیکە لە 5% ی توانای بەنداوی دەربەندیخان
رێبوار کەمال دانیشتووی
پێنجوێنپێنجوێن دەڵێت: هەستام بە کێشانە و پێوانەی یەک مەتر چوارگۆشە بەفر ئەم ئەنجامانەم بۆ دەرچوو:
لەیەک مەتر چوارگۆشە بەنزیکەی 34 لتر ئاو هەیە.
ئەگەر تەنها روبەری شارۆچکەی پێنجوێن وەربگرین بەم شێوە دەبێت.
رووبەری پێنجوێن 1129 کم2 کە ئەم رووبەرە تەنها (x,y)یە واتە ئەم رووبەرە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە پێوراوە. ئەگەر گرد و دۆڵ و بەرزی و نزمیەکان پێوانە بکرێت مەزەندە دەکرێت بە زیاد لە دوو ئەوەندە روبەری تەختی کە ئەمەیان کەسانی زانستی زیاتر پێی ئاشنان.
کەواتە 1کم2 =1000000م2 واتە هەر اکم2 یەکسانە بە یەک ملیۆن متر جوارگۆشە.
1129 کم2 روبەری گشتی پێنجوێن کەڕەتی یەک ملیۆن دەکەین واتە روبەری گشتی پێنجوێن یەکسانە بە
1129کم2 1000000= 1129000000 بە یەک ملیار و سەد و بیست و نۆ ملیۆن مەتر چوارگۆشە پێوانەی روبەری (gis) مانگی دەستکردی.
روبەری 1129000000 کەڕەتی34 لتر ئاوی بۆ هەر یەک مەتر چوارگۆشە دەکەین دەکاتە.
112900000034= 38386000000 سی و هەشت ملیار و سێ سەد و هەشتا و شەش ملیۆن لیتر ئاو.
با ئەم ڕێژە بکەینە (م3)واتە (متر مکعب) وە بەراوردی بکەین بە ئاوی گلدراوەی بەنداوی
دەربەندیخاندەربەندیخان.
(1م3 دەکاتە 1000 لتر)
38386000000÷1000=38386000 دەکاتە سی و هەشت ملیۆن و سێ سەد و هەشتا و شەش هەزار متر سێجا ئاو.
توانای گڵدانەوەی ئاوی بەنداوی دەربندیخان تا ئاستی پڕبوون نزیکەی دوو ملیار و نیو مەتر سێجایە (2500000000م3)
38386000÷2500000000100=1.543 واتە 1.5% لەسەدا یەک و نیوی توانای ئاو گلدانەوەی بەنداوی دەربەندیخان کە ئەگەر روبەری رووپێوی پێنجوێن بکەین بە (x,y,z) مەزەندە دەکرێت بە بەرز بوونەوەی لە سەدا پێنج ئاو.
واتە ئەو ئاوەی کە بە بەفری پێنجوێنەوەیە لە ئێستادا نزیک دەبێتەوە بە لە سەدا پێنجی ئاوی توانای بەنداوی دەربەندیخان.
هەرچەندە رێژەی خەزنکردنی ئاو لە خاکدا پەیوەستە بە جۆر و جوگرافیای خاک و ڕێژەی دارستان و... وە دەستنیشانکردنی رێژەی خەزنکردن کارێکی ئەستەمە.
قسە هەزارە و دووی بەکارە ئایا ئەو ڕێژەی کە لە خەزنی ئاو لە پێنجوێن دەری دەهێنین بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و خواردنەوە هەمان رێژە دەردەچێت کە ساڵانە بەهۆی بەفر و بارانەوە خەزن دەبێتەوە ؟
ئەم پرسیارە بەدوو جۆر وەڵام دەدرێتەوە
ئەگەر ساڵانە بیر و کانیا و کارێزەکان وشک بکەن ئەوە بێگومان وەڵامەکەی نەخێرە و هەمان ڕێژەمان بۆ خەزن نابێتەوە.
خۆ ئەگەر ساڵانە بیر و کانیاوەکانمان وەک پێویست بژێنەوە ئەوا جەژنی دەوێت جێی دڵخۆشی دەبێت.
هەرچەندە بە بۆچوونی خۆم بە دووری دەبینم هەمان رێژەی بەکارهێنانمان بۆ خەزن ببێتەوە مەترسیم هەیە چەند ساڵی ئایندە توشی قەیرانی ئاو ببین بەتایبەت لە هەندێک ناوچە.
بابەتێک کە زۆر جێگای سەرنج و تێڕامانە و زۆربەمان لامان بۆتە پرسیار کە هەندێک جار ڕێژەیەکی کەم و دیاری کراو باران باریوە کەچی دەبینیت کانیاوێک دەتەقێت و ئاوەکەی زیاد دەکات بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی کە من کردوومە ئەم حاڵەتە پێدەچێت پەیوەندی بە هێزی پاڵنان و کێشی زەویەوە هەبێت کە لەکاتی باران و هەورەبروسکە ئەو هێزە نادیارانەی زەوی کە خالق دروستی کردوون بجوڵێن کاریگەر ببن و هێزی پاڵنان زیاد بکات و ئاوی کانیاوەکان زیاد بکەنەوە.
[1]🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
جودى نيوز