جۆری وشە: کردار
واتا: خنانەوە: جۆرە پێکەنینێکی نەرمە.[1]
خنینەوە: نەرمەخەنە، پێکەنینی لەسەرخۆ.[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
نیوەشەوی هاوینێ بوو
لەسەر سەرم، دوو ئەستێرەی
سەر هەڵەمووت
بۆ یەکتر ئەخنینەوە و
چەپک چەپک
جریوەیان ئەگرتە یەک.
ئەوەی ژوورتر
چاوم لێبوو، دەستی کەمێ تەتەڵەی کرد
جریوەیەکی کەوتە سەر جێگەکەم و
چاوی شیعرێکی من پشکووت!.
1987
شام
#شێرکۆ بێکەس#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!