پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,362
وێنە 106,561
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,043
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
قادر ڕەسوڵ مەحمود
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
ڕێنووسی زمانی کوردی
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێنووسی زمانی کوردی

ڕێنووسی زمانی کوردی
$ئەلفبێ$
ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی کوردی 34 دانەن و بریتین لە:
ئ - ا - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ڕ - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - ۆ - وو - ه - ە - ی - ێ

$ بزوێنەکان $
بزوێنەکان لەڕاستیدا 8 دەنگن، بەڵام بە ئەلفبێی سۆرانی (بە نووسەی عەرەبی) تەنها 7 دەنگیان نووسەیان بۆ دانراوە و دەنووسرێن؛ کە بریتین لە:
ا - و - ۆ - وو - ە - ی - ێ
=KTML_Bold= یاسا: =KTML_End=
هەر وشەیەکی کوردی لانیکەم یەک پیتی بزوێنی تێدایە: ناو؛ کورد؛ کۆمار؛ سوور؛ بەرد؛ کوردی؛ سێ.

$ بزرۆکە $
هەندێ وشەی کوردی هەن کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێت وەکوو: بردن، من، ژن، مردن، بزن، خستن.
بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە. ئەو بزوێنە لە ئەلفبێی کوردیی لاتیندا بە پیتی (i) دیاری کراوە، بەڵام لە ئەلفبێی بە نووسەی عەرەبیدا، هیچ پێتێکی بۆ دانەنراوە؛ دیار نییە و بزر بووە، بۆیە ناوی نراوە (بزرۆکە). نموونە:
(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستنxistin)
وشەی (مشک) لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) دەوترێت، بەڵام کاتی نووسین هەردوو بە یەک شێوە و بە (مشک) دەنووسرێن.
کەوا بێت هەشتەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی کوردی نانووسرێت و (بزرۆکە)یە.

$ئەلفبێی کوردی بە لاتینی$
لاتان سەیر نەبێت ئەگەر بڵێین بۆ ئەوەی لە ئەلفبێی کوردی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، باشتر تێ بگەن، زۆر گرنگە ئەلفبێی کوردیی لاتینی بناسن. ئەم ئەلبێیە بریتیە لە:
A – B – C – Ç – D – E – Ê – F – G – H – I – Î – J – K – L – M – N – O – P – Q – R – S – Ş – T – U – Û – V – W – X – Y – Z
بزوێنەکانی بریتین لە 8 دەنگی و هەموویان دەنووسرێن: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û)
پاشکۆ: لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll)، لە:
(پەڕۆ = perro)، (کەڕ = kerr) یان (کەڵک = kellk)، (ساڵ = sall)
پێویست ناکات لە سەرەتای وشە بە ئەلفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) کەڵک لە (rr) وەرگرین، چونکوو زۆر ناشیرین دێتە پێش چاو، بۆیە هەر (r) بەسە. وەکوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). بەڵام لە سۆرانیدا ئەوها نییە.

$پیتی یاریدەر$
بۆ ئەوەی دوو بزوێن بەدوای یەکتردا نەنووسین، کەڵک لە پیتێکی نەبزوێن وەردەگرین کە یارمەتی دەدات دوو بزوێن پێکەوە نەنووسرێن. بەو پیتانە دەوترێ (یاریدەر). کە بریتین لە (ی y) و (و w) :
نیە ---> نییە

$بزوێن و نەبزوێن$
لە ئەلفبێی سۆرانی عەرەبیدا پیتێکی تایبەت نییە کە بۆ (پیتی یاریدەر) بەکاربێت. بۆ ئەو مەبەستە هەر کەڵک لە پیتەکانی (ی) و (و) وەردەگیرێ کە وەک بزوێنیش بەکار دەچن. واتە ئەو دوو پیتە هەم بزوێنن هەم نەبزوێن:
بزوێن: سلێمانی، تیر
نەبزوێن: کەی، بەیت

$پیتە ئاڵۆزەکان$
هەمزە (ئ)
هەمزە، لە زمانی عەرەبی و فارسیدا، بە چەند شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەچێت، وەکوو: أ إ لأ لإ ؤ ء ئ، بەڵام لە زمانی کوردیدا تەنیا شێوازی ئ بەکار دەبرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی نەهێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا بنووسرێن.
هەندێ لە زمانزانان هەمزە بە بزوێن دادەنێن و لای هەندێکیش بە نەبزوێن دەناسرێت، بەڵام لەڕاستیدا کورد، هەمزەی بە شێوازی (ئ) بەکار هێنا و بڕیاری دا وەکوو نەبزوێنێک چاوی لێ بکات، بۆ ئەوەی نەهێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا، یان هەندێ بزوێن لە سەرەتای وشەدا بنووسرێن، نموونە:
ناازاد = نائازاد
او = ئاو
ەو = ئەو
ۆخەی = ئۆخەی
ورووپا = ئورووپا
ێجگار = ئێجگار

$قرتاندنی (ئ)$
هەندێ جار ڕوو دەدات کە وشەیەک وا بە پیتێکی نەبزوێن کۆتاییی هاتووە، وەکوو: (شەو)، لەگەڵ وشەیەک کە بە (ئ) دەستی پێ کردووە، وەکوو (ئاهەنگ)، پێکەوە کۆدەبنەوە و وشەیکی نوێ پێک دەهێنن کە واتایەکی نوێتری هەیە وەکوو: شەو + ئاهەنگ = شەوئاهەنگ.
لێرەدا پێویست ناکات (ئ) بمێنێتەوە و دەتوانین بیقرتێنین، چونکوو پیتی پێش ئەو بزوێن نییە تا کێشە بێت. دەنووسین: (شەواهەنگ). هەروەها:
کارئاسانی = کاراسانی.
ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
بانئەفشار = بانەفشار (ناوی گەڕەکێکە لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان).
کارئەندامزانی = کارەندامزانی (physiology).
تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، کەرەستە = tool).
هەروەها: کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.

$ کێشەی بزوێنی (وو)$
وو (û) دەنگێکی بزوێنە و هەرگیز نابێ لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت.
زۆر هەڵەیە بنووسی: ووشە ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد. بەڵکوو دەبێ بە (و)ی نەبزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئەو پیتە، بزرۆکە هەیە، کەوا بێت دوو بزوێن پێکەوە نانووسرێن و دەبێ وا بنووسرێن :
وشە wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد.
بەڵام لە ناوەڕاست و کۆتاییدا دەنووسرێ: سوور sûr، نوور nûr، چوو çû، توو tû.
زۆر کەس بە هەڵە دەنووسن: کەرکووک، مەحمود، حوکومەت و هتد. کە ڕاستییەکەی ئاوایە: کەرکووک، مەحموود، حوکوومەت و هتد.

$کێشەی بزوێنی (ە e)$
ە (e) سەرەڕای ئەوەی کە دەنگێکی بزوێنە، کردارێکیشە (فعل verb) کە لە (سێیەم کەسی تاک)دا، واتای (is)ی ئینگلیزی دەدات: (It is cold = هەوا ساردە).
لە ئەلفبێی لاتیندا، کرداری ە (e) بەجیا دەنووسرێت: (Hewa sard e)، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا، دەلکێت بە وشەکەی پێشیەوە: (هەوا ساردە).
نموونەی تر:
برامە، هاوڕێمە، کوڕە، کچە، پێنووسە، دەستە، ڕێزمانە، کوردە، بەردە.

$کێشەی (یە)$
جاری وایە وشەکەی پێش (ە) بە پیتێکی بزوێن (ا و ۆ وو ە ی ێ)، کۆتاییی هاتووە، وەکوو: (مامۆستا)؛ ئەو کاتە ئیتر لە جیاتیی (ە) دەنووسین (یە): (مامۆستایە mamosta ye).
تێبینی: کرداری (یە)ش هەر وەکوو (ە) دەبێ بلکێنرێ بە وشەکەی پێشیەوە: (مامۆستایە)، نەک (مامۆستا_یە). تەنانەت ئەگەر وشەکە بە (یی)ش کۆتاییی هات هەر پێکەوە دەنووسێنرێت. هەروەها:
(سپییە)، نەک (سپیە، سپییە، سپی یە)
(چییە)، نەک (چیە، چییە، چی یە)
(نییە)، نەک (نیە، نییە، نی یە)
(کوردییە)، نەک (کوردییە، کوردی یە)
(کۆیەیەیییە)، نەک (کۆیەیە، کۆیەییە، کۆیەیییە، کۆیەیی یە)
(سنەیییە) نەک (سنەیی یە، سنەییە)

$کێشەی (ی)$
سەیری ئەم وشانە بکەن: (مەی mey)، (بی bî).
لەو دوو نموونەیەدا، (ی y) نەبزوێنە و دەنگێکی کورتە، بەڵام (ی î) بزوێنە و دەنگێکی درێژە. گەر سەرنج بدەن دەبینن کە لە ئەلفبێی عەرەبیدا، هەر دوو دەنگی بزوێن و نەبزوێن، وەکوو یەکن: (ی)، بەڵام لە لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واتە لە ئەلفبێی عەرەبیدا جیاکردنەوەی بزوێن و نەبزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونەوەی دەوێ.

سەیری ئەم وشەیە بکەن:
(کوردی kurdî) + (ەکان ekan) = (کوردیەکان kurdîekan).
ئایا لەو نووسینەدا هەڵەیەکی گەورەمان نەکردووە؟ با؛ ئەویش ئەوەیە کە دوو بزوێنمان پێکەوە نووسیوە: یە (î-e). چار؟
دەبێ کەڵک لە پیتی یاریدەر وەرگرین و بنووسین: (کوردییەکان kurdîyekan). لە ئەلفبێی عەرەبیدا (یی) وەکوو یەکن، بەڵام لەڕاستیدا یەکەمیان بزوێنە و دووەمیان نەبزوێنە. ئەگەر سەیری لاتینییەکەی بکەین باشتر بۆمان ڕوونە: (îy). بۆیە گەر بزانین بە لاتینی چۆن دەنووسرێن، زۆر بەئاسانی لێک جیا دەکرێنەوە.

$کێشەی بزوێنی (یی î)$
(یی î) دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا هیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. هەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی (î) هەموو کاتێ کەڵکیان لە (یی) وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمەن çîmen)، (کوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (کفریی Kifrî).
بەڵام چونکوو ناشیرین بوو، لە ناو نووسەر و خوێنەری کورددا جێی نەگرت و بەناچاری هەر یەک (ی) بۆی بەکار هێنرا:
(تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمەن çîmen)، (کوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (کفری Kifrî).

$لەم شوێنانەدا کەڵک لە (یی yî) وەردەگیرێ:$
(ڕەشایی reşayî)، (بەرایی berayî)، (دوایی diwayî)، (کۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنەیی şêneyî)، (کۆیەیی Koyeyî)، (سنەیی Sineyî)، (هەڵەبجەیی Hellebceyî)، (ڕانیەیی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (تەنیایی tenyayî).

$(ی)ی پێوەندی$
(ی)ی پێوەندی ئەو دەنگی (ی)یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناو و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستای قوتابخانە، کچی شۆخ.
کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە (ی) کۆتاییی بێت، وەکوو: (کوردی، ئیسلامی، کرماشانی، سنەیی، کۆیەیی)، هەندێ کەس ئیتر (ی)ی پێوەندییەکەیان لەبیر دەچێ بینووسن، کە هەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێ بنووسرێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دەبێ وردبین بین و نەهێڵین (ی)ی پێوەندی بقرتێنرێت، لەم نموونانەی خوارەوەدا (ی)ی پێوەندی ڕەچاو کراون:
داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی هونەرمەند، کاکەییی کوردپەروەر، زاراوەی هەورامیی کۆن.

$(ی)ی سێیەم کەسی تاک$
هەندێ لە جێناوە لکاوەکان بریتین لە:
...م
...مان
...ت
...تان
...ی
...یان
وەکوو:
خواردم؛ خواردمان؛ خواردت؛ خواردتان؛ خواردی؛ خواردیان
جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاک، (ی)یە. لە کاتی گەردانکردنی ئەو دۆخەدا، ئەگەر بنەی کردارەکە خۆی بە (ی) کۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لکاو لەبیر مەکەن، نموونە:
پرسیم؛ پرسیمان؛ پرسیت؛ پرسیتان؛ پرسیی؛ پرسییان؛
دەبێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئەو پرسیی. نەک (ئەو پرسی).
نموونەی تر: (دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین)، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە (ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی).

$کێشەی پیتی (ڕ)$
ڕ دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:
ڕاز، هەڕا، مەڕ.
تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ لەگەڵ (ر)ی سادە تێکەڵ بکرێت.
یاسا: (هەموو دەنگێکی (ڕ) لە سەرەتای وشەدا گڕە و دەبێ بە (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نەک بە (ر)ی سادە.
هەندێ کەس لە سەرەتادا بەشێوەی (ر) دەینووسن و هێماکەی بۆ دانانێن. (ر) دەنگێکی سادەیە و زۆر جیاوازە لە (ڕ). لە سەرەتای وشەدا هەموو دەنگی (ڕ)ی زمانی کوردی، گڕە، دەبێ هەموو کاتێ بە هێماکەیەوە بنووسرێت. نابێ بوترێت:
ئێمە دەزانین هەموو دەنگێکی سەرەتا گڕە، کەوا بێت با بە (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی دەگەین کە گڕە.
تەنانەت لەناو تەختەکلیلی کوردیشدا دوگمەیەک بۆ (ڕ) دیاری کراوە، زۆر سەیرە بێین دوگمەیەکی تر لەباتیی ئەو دوگمەیە بەکار بهێنین کە دەنگێکی ترە!
ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕەنج، ڕزگار، ڕەش، ڕەنگ، ڕۆڵە.

$کێشە جۆربەجۆرەکان$
کێشەی پێشگرەکانی (هەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر)
ئەم پێشگرانە کاتێ دەچنە سەر چاوگ یان فەرمان یان هەر شێوازێکی تر، پێیانەوە دەلکێن بەمەرجێ جێناوی لکاو نەکەوتبێتە نێوان پێشگر و وشەکەی دوای خۆی. وەک:

$چاوگ:$
هەڵ: هەڵکردن، هەڵگرتن، هەڵکورمان، هەڵکێشان، هەڵبڕین، هەڵخستن
دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داکردن، دابەزین، داخورپان
ڕا: ڕ اگرتن، ڕ اکێشان، ڕاپەڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن
وەر: وەرگرتن، وەرسووڕان، وەرگەڕان
دەر: دەرکردن، دەرهێنان، دەربڕین، دەرخستن، دەرپەڕاندن

$فەرمان:$
هەڵ: هەڵگرە، هەڵخە، هەڵمەخە، هەڵکشێ
دا: دانێ، دامەبڕە، دابەزێنە، داگرە
ڕا: ڕاکێشە، ڕاپەڕێنە، ڕامەپەڕێنە. ڕاگرە
وەر: وەرگرە، وەرسووڕێنە، وەرگەڕێ، وەرچەرخێ
دەر: دەربێنە، دەرخە، دەرکە، دەرچۆ
دۆخی تر: هەڵکشاو، هەڵخراو، هەڵنەکشاو، هەڵخزێنراو؛ دانراو، داسەپاو، دابڕاو؛ ڕاپەڕێنراو، ڕاپەڕیو، ڕ اگوێزراو، ڕ اکشاو؛ وەرگیراو، وەرگرتوو، وەرگرتە، وەرسووڕاو، وەرگێڕاو؛ دەرهێنراو، دەرخراو، دەرکراو، دەرچوو.

$پێشگر و جێناوی لکاو$
ئەگەر جێناوی لکاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) کەوتە نێوان پێشگر و فرمانەکەی دوای خۆی، ئەوا بەجیا دەنووسرێن و جێناوەکە بە پێشگرەوە دەلکێنرێ:
هەڵ: هەڵم گرن، هەڵت گرن، هەڵیان کێشن، هەڵمان مەواسن، هەڵتان بڕن.
دا: دامان نەنایە، دایان خەن، دای بڕە.
ڕا: ڕایان دەگرن، ڕام کێشە، ڕاتان پەڕێنن، ڕاشیان پەڕێنن.
وەر: وەرمان گرتایە، وەری نەگری، وەریان سووڕێنە، وەرمان گەڕێنە.
دەر: دەریان پەڕاندین، دەری خە.

$گیروگرفتی فرمانی لێکدراو (فعل مرکب) یا (compound verb)$
فرمانی لێکدراو بەو فرمانانە دەوترێن کە لە دوو یان چەند وشە پێک هاتوون. وەک: (ڕێک + کەوتن = ڕێککەوتن)، (پێک + هێنان = پێکهێنان).

$ئەم فرمانانە:$
ئەگەر لە دۆخی چاوگدا بن پێکەوە دەنووسرێن، وەک: ڕێکخستن، شەڕکردن، کۆڵنەدان، خەباتکردن، تاڵانکردن، تێکدان، سەربڕین.
ئەگەر لە دۆخە جۆربەجۆرەکانی فرمان (ئێستە، ڕابردووی سادە، ڕابردووی گێڕاوەیی، ڕابردووی دوور) بەکار ببرێن بەجیا دەنووسرێن:
ئێستە: ڕێک دەخەم ڕێک دەخەی ڕێک دەخات ڕێک دەخەین ڕێک دەخەن ڕێک دەخەن
ڕابردووی سادە: ڕێکم خست، ڕێکت خست ڕێکی خست ڕێکمان خست ڕێکتان خست ڕێکیان خست
ڕابردووی گێڕاوەیی: ڕێکم خستووە ڕێکت خستووە ڕێکی خستووە ڕێکمان خستووە ڕێکتان خستووە ڕێکیان خستووە
ڕابردووی دوور: ڕێکم خستبوو ڕێکت خستبوو ڕێکی خستبوو ڕێکمان خستبوو ڕێکتان خستبوو ڕێکیان خستبوو
ئەگەر لە دۆخەکانی تردا بن هەروەکوو دۆخی چاوگ پێکەوە دەنووسرێن: پێکهاتن، پێکهاتوو، پێکهاتە، پێکهێنراو؛ سەرکەوتن، سەرکەوتوو.
نموونەی تری گەردانی فەرمان: فرمان (verb) لە دۆخی چاوگدا پێکەوە دەنووسرێت: (ڕوونکردنەوە). بەڵام لە دۆخەکانی تردا جیا دەکرێنەوە:
تاک، دۆخی ئێستە: ڕوونی دەکەمەوە، ڕوونی دەکەیتەوە، ڕوونی دەکاتەوە
کۆ، دۆخی ئێستە: ڕوونی دەکەینەوە، ڕوونی دەکەنەوە، ڕوونی دەکەنەوە
تاک، ڕابردووی سادە: ڕوونم کردەوە، ڕوونت کردەوە، ڕوونی کردەوە
کۆ، ڕابردووی سادە: ڕوونمان کردەوە، ڕوونتان کردەوە، ڕوونیان کردەوە
تاک، ڕابردووی گێڕاوەیی (نقلی): ڕوونم کردبووەوە، ڕوونت کردبووەوە، ڕوونی کردبووەوە
کۆ، ڕابردووی گێڕاوەیی: ڕوونمان کردبووەوە، ڕوونتان کردبووەوە، ڕوونیان کردبووەوە
تاک، ڕابردووی دوور: ڕوونم کردبوو، ڕوونت کردبوو، ڕوونی کردبوو
کۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان کردبوو، ڕوونتان کردبوو، ڕوونیان کردبوو

$کێشەی (و)ی پێوەندی$
پیتی (و) (and) وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ سەربەخۆ هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێ و نەڵکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی. بۆ نموون دەبێ بنووسرێ:
(من و تۆ) نەک (منو تۆ) یان نەک (من و تۆ).
(سەر و ماڵ) نەک (سەرو ماڵ) یان نەک (سەروو ماڵ).
(هیوا و ئاوات) نەک (هیواو ئاوات).
سەرنج: نموونەکانی سەرەوە هەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوە مانایەکی نوێ پێک ناهێنن و هەر بەتەنیا مانای خۆیان پاراستووە و جیاوازییان هەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو کە لە خوارەوە باسیان دەکرێ.
وشەی لێکدراو (مرکب)
هەندێ جار دوو یان چەند وشە، کە هەر کامەیان بۆ خۆی واتایەکی هەیە، پێکەوە کۆ دەبنەوە و سەرجەم واتایەکی نوێتر پێک دەهێنن، بەم متوربەبوونە دەڵێن (وشەی لێکدراو). وشەی لێکدراو دەبێ بلکێن بە یەکەوە و نابێ بەجیا بنووسرێن؛ بە چەند شێوە پێک دێن:

$1. بێ هیچ یارمەتییەک:$
جاری وایە وشەی لێکدراو، بێ هیچ یارمەتییەک دروست دەبێت و تەنیا وشەکان پێکەوە دەلکێن:
ڕەش + ماڵ = ڕەش ماڵ، کە پێکەوە واتایەکی تر پێک دەهێنن و ئەو کاتە دەبێ پێکەوە بنووسرێن: ڕەشماڵ.
خوێندن + گە = خوێندنگە.
زانست + پەروەر = زانستپەروەر.
پاش + بنەما = پاشبنەما.
کتێب + خانە = کتێبخانە.
مەلە + گە = مەلەگە.

$2. بە یارمەتیی پیتی (و):$
جاری وایە وشەی لێکدراو، بە یارمەتیی پیتی (و) پێکەوە دەلکێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشتومڕ.
ئەلف + و + بێ = ئەلفوبێ.
دەنگ + و + باس = دەنگوباس.

3. $بە یارمەتیی پیتی (ە):$
جاری وایە وشەی لێکدراو، بە یارمەتیی پیتەبزوێنی (ە) پێکەوە دەلکێن:
بەرد + ە + قارەمان = بەردەقارەمان.
گوڵ + ە + گەنم = گوڵەگەنم.
بەرز + ە + فڕ = بەرزەفڕ.
ئاگر + ە + دیوار = ئاگرەدیوار.
نموونەی تری وشەی لێکدراو: خۆترنجێنەر، خۆکوژ، بەردباران، کاروبار، ئەلفوبێ، هاتوچۆ، زانستپەروەر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشەممه، ڕاستەوخۆ، نیشتمانپەروەر، گوڵەگەنم، ڕێنووس، باوکمردوو، یەکگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامەنووس، هەواڵنێر، پەیامنێر، بەرزەفڕ، جەرگبڕ، مناڵپارێز، چەمچەماڵ، بێکەس، جێبەجێ، دەستبەجێ، کانیکەوه، هەڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، تەختەکلیل، پاشبنەما، بنکەدراوە (database)، بەستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)

$پیتی (ت) لە کۆتاییی فەرماندا$
پیتی (ت) لە کۆتاییی فەرماندا هەم دەتوانرێ بنووسرێ و هەمیش دەتوانرێ نەنووسرێت، وەکوو:
(دێ و دەڕوا) یان (دێت و دەڕوات)
(نان دەکا) یان (نان دەکات)

$وشەی بیانی$
هەر وشەیەکی بیانی هاتبێتە ناو کوردییەوە دەبێ بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێت یان ئەگەر پێویست بوو وەکوو خۆی بنووسرێتەوە دەبێ بخرێتە ناو دوو کەوانەوە.
ئەڵڵا، قەڵەم، ئەکبەر.
لە زمانی کوردیدا بە (مذهب) دەڵێن ڕێباز.

$ئامرازی (تر) و وشەی (تر)$
(تر، ترین) وەک ئامرازی بەراوردکردن، دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:
جوان، جوانتر، جوانترین
گەرم، گەرمتر، گەرمترین
وشەی (تر) بە واتای (دی، دیکە)، وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ بەجیا بنووسرێت:
کابرایەکی تر، شەوێکی تر، نووسەرێکی تر.

$پاشگرەکانی (دا، ڕا، وە، ەوە)$
دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:
دا: لە ماڵدا چاوم پێ کەوت.
ڕا: لە کوێڕا هاتی؟
وە: لە کوێوە بۆ کوێ؟
وە: لە هەوەڵەوە بیگێڕەوە.
فرمانی (دا): وشەی (دا) کە ڕابردووی (دان، دایین)ە جیاوازیی هەیە لەگەڵ پاشگری (دا) و، دەبێ بەجیا بنووسرێت:
لە ماڵدا نامەکەم پێ دا. (نەک پێدا).
لە کوردستاندا لاوان گوێیان لە دوژمن نەدا. (نەک دوژمننەدا، نەک دوژمن نە دا).
بەڵێنم دا سبەی بیبینم. (نەک بەڵێمندا).
ئاخری وەڵامی دایەوە. (نەک وەڵامیدایەوە).
کێشەی (لە)
(لە)، هەندێ جار سەربەخۆ دەنووسرێت: شۆڕش لە کوردستاندا گەرمە.
هەندێ جار دەلکێ بە وشەکەی پاشیەوە و وشەیەکی لێکدراو پێک دێنێ: (لەگەڵ with)، (لەسەر on)، (لەژێر under). لەو دۆخانەدا نابێ بە دوو وشە جیا کرێنەوە و بنووسرێ: (لە گەڵ، لە سەر، لە ژێر).
(لە)، هەندێ جار لەگەڵ (ئەوێ) و (ئێرە) کۆ دەبێتەوە و ئەو کاتە، (ە) و (ئ) دەقرتێنرێن:
لە ئەوێ = لەوێ
لە ئێرە = لێرە
بەراوردکاری
(بێ) یان (بەبێ)؟
لێرەدا دەمانەوێ بەراوردکارییەک لەگەڵ زمانە ئەورووپییەکاندا بکەین، بۆ ئەو مەبەستە باشترە بە نموونەیەک دەست پێ بکەین:
جیاوازیی (بێکار) لەگەڵ (بێ کار) لە چیدایە؟ لکاندن یان نەلکاندنی (بێ) بە وشەکەی پاشی خۆیەوە بەتەواوی واتای وشەکە دەگۆڕێ:
ئەو پیاوە دوو ساڵ بێکار بوو.
بێ کار ژیان ئەستەمە. (دەکرێ ئاواش بینووسینەوە: بەبێ کار ژیان ئەستەمە.)
هەر کاتێ ناوێکت هەبوو و خاوەنێتییەکی لێ سەندرابێتەوە (بێ) دەلکێنین بە سەرەتای وشەکەوە:
بێباوک، بێخانوو، بێکەس، بێوڵات، بێنیشتمان، بێپارە، بێتام.
واتە: کەسێ کە باوکی نییە. کەسێ کە خانووی نییە و هتد.
ئەم مەبەستە، لە زمانە ئەورووپییەکاندا، زۆر جار بە پاشکۆیەک کە دەلکێ بە وشەکەوە دیاری دەکرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ = tasteless
کە جیاوازیی هەیە لەگەڵ (without):
بێ تۆ ناچم بۆ ئەوێ = I do not go there without you
پوختەی باسەکە:
(بێ...) = (less...)
(بێ، بەبێ) = (without)

$ئاوەڵکار (قید)$
کاتێ وشەیەک چۆنێتیی فرمان یان کردارێک (verb)، ڕوون کاتەوە پێی دەوترێ ئاوەڵکار (adverb). نموونە:
ئاسۆ بەخێرایی قسەی دەکرد. (چۆن قسەی کرد؟ بەخێرایی)
سۆما بەتووڕەیی وەڵامی دایەوە. (چۆن وەڵامی دایەوە؟ بەتووڕەیی)
لانە بەئەسپایی هاتەوە. (چۆن هاتەوە؟ بەئەسپایی).
ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجڕاکێشانە، ئەوەیە کە بە دەلکێ بە ئاوەڵناوەکەی پاشیەوە و، نابێ لێک دوور خرێنەوە. نموونەی تر:
بەجوانی، بەشادی، بەبەرزی، بەهێواشی، بەتوندی.
ئەم شێوازە لە زمانی ئینگلیزیدا (ly) دەگرێت و دەلکێ بە ئاوەڵناوەکەوە: (بەهێواشی slowly).[1]
ئەم بابەتە 691 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | زانستپەروەرانی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 691 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1122 KB 11-02-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
قادر ڕەسوڵ مەحمود
28-04-2018
هاوڕێ باخەوان
قادر ڕەسوڵ مەحمود
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,362
وێنە 106,561
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,043
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!