جۆری وشە: ناو
واتا: نەخۆشیەکی چاوە: تەراخوم.[1]
تەراخومە: جۆرە دەردێکی پەرەسێنە دەگا بە چاو.[2]
تەراخوما/teraxuma: ن: (فەرەنسی : trachome) باسمە، بەتری، بۆخۆیی، بێخوێیی، تەراخوومە، بیرۆڤاچاڤێ، وەردێنە، چاوئێشەی گرێ گرێ: گرێ و دوگمەیەکە لە کاتی چاوئێشاندا لە پێڵوی سەرەوەی چاو پەیدادەبێت و ئەستوورتری دەکات. ئەگەر چارەنەکرێت مرۆڤ کوێردەکات.
تەراخوومە/teraxûme: ن: باسمە، جۆشی چاو، تەراخوما.[3]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!