پەیامێک لە مەسعود بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و کوردستان
پەیامێک لە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراق و کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
ئێمە هیواخوازین هەردوو حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانن لەسەر گرفتەکان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێککەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین کە هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات.
[1]
مەسعود بارزانی
15-02-202215-02-2022