راگەیەندراوی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان لە باشووری کوردستان لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەل
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی راگەیەندراوەکە:
لە 24مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا؛
کات کاتی ئازادیی رێبەر ئۆجەلانە
23 ساڵ لەمەوبەر پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی، بەبەشداریی دەیان دەوڵەت، دژ بە رێبەری تێکۆشانی ئازادی بەڕێز
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە بەڕێوەچوو. ئه و پیلانگێڕییە نەگریسە، کە بە بەدیلکردنی رێبەر ئۆجەلان لە 15ی شوباتی 1999دا گەیشتە لوتکەی دڕندەیی خۆی، تا رۆژی ئەمڕۆش بە چەندین شێواز بەردەوامە و پیلانگێڕەکان سوورن لە گەیشتن بەئامانجە نەگریسەکانیان.
پێش ئەوەی شۆڕشی ئازادیی بە رێبەرایەتی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەست بە کاروانی تێکۆشانی خۆی بکات، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ لەرێککەوتنامە شوومەکەی لۆزان لە ساڵی 1923وە، نکۆڵیکردن، قڕکردن، تواندنەوە، پارچەکردن، کۆچبەرکردن و برسیکردن بەسەر گەلی کورددا سەپێندرا. ئەمەش وەک بڕیارێکی نێودەوڵەتی پێشکەشی دەوڵەت- نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان کرا، گەلی کوردیش لەماوەی سەد ساڵی تێکۆشانی خۆیدا ئەم رێککەوتننامە شوومەی هەرگیز پەسند نەکرد و دژی وەستایەوە، بەڵام بەدەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی پەکەکە، ئیدی گەلی کورد ژیایەوە، گەل بە فیکر و فەلسەفەی ئازادیی، خۆی هۆشیار و بەرێکخستن کرد و لۆزانی بێواتا کرد و لەهەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵاتدا تاهاتووە خەباتی هاوبەش و رێکخستنی نەتەوەیی و دامودەزگای نەتەوەیی خۆی بونیادناوە. ئەمەش دەوڵەتانی داگیرکار و سیستەمی سەرمایەی جیهانی تەنگەتاو کردووە. بۆ ئەوەی بە ئامانجی خۆیان بگەن کە لەناوبردنی گەلی کوردستان و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەیەتی، دەستیان بەچنینی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی کرد.
لەراستیدا ئەم پیلانگێڕییە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادییدا دەستیپێکرد، هەر جارەی کە بێ ئەنجام دەبوون، قۆناخێکی تری پیلانگێڕییان دەستپێدەکرد، لە ساڵی 1992شدا ئاستی پیلانگێڕییەکەیان گەیشتە قۆناخێکی مەترسیدار، ئەویش جێبەجێکردنی سیاسەتی شەڕی کورد بە کورد بەکوشتدان بوو. ئەمەش لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا چەندین جەولەی شەڕ و پێکدادانی لێکەوتەوە. بەڵام لوتکەی ئەم سیاسەتە پیلانگێڕییە لە 9ی ئۆکتۆبەری 1998دا بەڕێوەچوو، کە تێیدا لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانی کردە ئامانج و لەمیانەیدا لە15ی شوباتی 1999دا بیرمەندیی ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان رادەستی رژێمی تورکیا کرایەوە.
لە 23 ساڵی رابردوودا؛ لە ئیمڕاڵیدا دژ به و پیلانگێڕییە، رێبەر ئۆجەلان مەزنترین و مێژووییترین بەرخۆدانی بەڕێوەبردووە. بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلە وڵاتپارێزە کەشمان، بەپێشە نگایەتی ژنان و گەنجان، لەدەوری ئه و بەرخۆدانەدا، بەدرووشمی کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات بوونە پەرژینێکی ئاگرین و خاوەندارێتیان لە رێبەرەکەی خۆیان کرد و لەسەر فیکر و فەلسەفەکەیدا برەویان بە تێکۆشانی ئازادیی خۆیان دا و بەرخۆدانیان گەیاندە بەرزترین ئاست. گەریلای ئازادییش لەم 23 ساڵەدا بوونە پێشەنگی ئه و بەرخۆدانە و گەلێک داستانی مێژووییان ئافراند، ئەمڕۆ لە چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا لەنێو بەرخۆدانێکی مەزن دان و زەبری کوشندەیان لە سوپای داگیرکار داوە و هەموو حیساباتی داگیرکارییان سەروبن کردووە.
ئەمڕۆ کە بەنەفرەتەوە یادی ئه و پیلانگێڕییە دەکەینەوە، دەبینین کە هێشتا ئه و پیلانگێڕییە بەردەوامە و دەخوازن گەلی کوردستان و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەی لەناو ببەن، ئەمەش لەمیانەی سێکوچکەیفاشیزم، داگیرکاریی و گۆشەگیریی بەڕێوەدەبەن. دەیانەوێت لەڕێی توندترکردنی گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی و شکاندنی ئیرادەی گەل لەباکووری کوردستاندا، هەروەها لەرێگەی داگیرکردنی باشوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوامیی بە پیلانگێڕیی بدەن. بەڵام ئەمڕۆ رێبەر ئۆجەلان، بزووتنەوەی ئازادیی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان هەم زەبری کوشندەیان لە فاشیزم، داگیرکاریی و گۆشەگیریی داوە، هەمیش بوونەتە کارەکتەرێکی سەرەکی خۆرهەڵاتی ناوین و جیهان. ئەمڕۆ داگیرکاریی و فاشیزم لەلاوازترین دۆخی خۆیدا دەژیت و بەره و هەڵوەشانەوەی یەکجارەکی دەچێت، بۆیە ئیدی کات کاتی ئازادییە، کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادیی گەلی کوردستانە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە گەلی کوردیش دەستکەوتەکانی خۆی بپارێزێت و ببێتە خاوەن پێگە و قەوارەی خۆی و بە ئازادی و کەڕامەت و سەربەرزانە بژیت. کاتی ئەوە هاتووە بەرهەمی دەیان ساڵەی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆی بچنێتەوە و سیستەمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتی لە کوردستان و ناوچەکەدا بونیاد بنێت و بە ئازادی، ئاشتی و ئارامی لەگەڵ گەلانی تر بژیت.
ئێمە وەک کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان – لە باشووری کوردستان جەخت لەسەر ئه و راستییە دەکەینەوە کە تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، نە پرسی کورد چارەسەر دەبێت و نە کوردستانیش ئازاد دەبێت، نە خۆرهەڵاتی ناوینیش سەقامگیر و ئاشتەوا دەبێت. هەروەها دەرک به و راستییەش دەکەین کە ئازادی بەڕێز ئۆجەلان و تێکشاندنی فاشیزم و داگیرکاری و گۆشەگیریی بەیەوەکەوە پەیوەستن. چونکە لەبنچینەدا دۆزی بەڕێز ئۆجەلان و دۆزی گەلی کورد و کوردستان یەک دۆزە و بەیەکەوەش چارەسەر دەبن. لەکۆتاییدا؛ لەیادی ئەم رۆژە رەشەدا، بانگەوازیی لە تەواوی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بەتایبەتی دەکەین کەوا بەیەکەوە و بەرۆحی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیرکاریی، فاشیزم و گۆشەگیری تێکبشکێنین، رێبەر ئۆجەلان ئازاد بکەین، کوردستان بپارێزین.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!