ئاشتکردنەوە
ئەمڕۆ هێندەی ڕقی پەپوولەیەک
منیش ڕقم لە ڕەشەبایەکی خوێری بۆوە
کاتێ لەبناری گۆیژە
دەستی لەقژی درەختێ نابوو
خەریکبوو بەدوای خۆیا ڕایئەکێشا
بۆ ئەوەی ئاشتم کاتەوە
هەر ئەو (با)یە لەکانێسکان
تەنوورەیەکی لەبەردەمما هەڵدایەوەو
دووگمەی سینەی ژنێکی بۆ ترازاندم
بەهەولێرییانەش پێی وتم :
(ها کوومە لۆت... !!!)
عیسا حوسێن
سلێمانی[1]