پرسەنامەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی زوبێدە سەعید، دایکی کۆسرەت رە...
دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی خاتوو(زوبێدە سەعید ئۆمەر)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئه و غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم، لەڕێی ئێوەشەوە هاوخەمیم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەدەستدانی خاتوو زوبێدە کە وەک ژنێکی نموونەیی و ئازا لە بەرامبەر نارەحەتی و ئازار و ئالەنگارییەکانی رۆژگار، سەربەرزانە ژیا و کۆڵی نەدا، هەمووانی نیگەران کرد.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی
سلێمانیسلێمانی(ی.ن.ک)
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!