جۆری وشە: ناو
واتا: قونچکەسیغار؛ بنکی جغارە: کاغەزێکە دەیپێچن و دەیخەنە بنی قامیشەسیغارەوە. [1]
ئەغزە/eẍize: ن: (تورکی : ئاغز: دەم) ئاغزە: کاغەزێکی لوولە دەخرێتە قنگی جگەرەوە.[2]
ئاغزە؛ ئاغزەجگەرە؛ ئەغزە؛ بنک؛ قونچکەجگەرە.
فارسی: فیلتر سیگار.[3]
فلتەری جگەر؛ فیلتەری جگەرە.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئێستە بە تووتن شەو ئەڕاوێنم
وەک دایک ڕۆڵەی خۆم ئەلاوێنم
کە جگەرەش ئەخۆم بە ڕێگا ئەڕۆم
لە جیاتی ئاغزەی ئاگرەکەی ئەخۆم
#موفتی پێنجوێنی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!