پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,371
وێنە 105,655
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,362
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە چاوی زریاندا
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە چاوی زریاندا

لە چاوی زریاندا
لە چاوی زریاندا پەرتووکێکە کە چەندین کەس بە چەندقۆڵی ئامادەیان کردبوو و بەچاپگەییشت. ئەم پێگەیە سەبارەت بە هەندێک تێبینیی لەسەر ئەو پەرتووکە کراوەتەوە.
چەند تێبینییەک لەسەر تێکستی حاجی ئاکمان

ساڵی 2013ی زایینی پەرتووکێک بە ناوی (لە چاوی زریاندا) لە وڵاتی نەروێژ بەچاپگەییشت.[1] لەم پەرتووکە 111 لاپەڕەییەدا کە بە هاوکاری پێنج کەسان ئامادە کراوە، هەوڵدراوە وێڕای وەرگێڕانی چەند شێعرێکی فرە ساکاری شێرکۆ بێکەس، زانیارییەکی مێژووییش لەسەر کورد و کوردستان بڵاو بێتەوە کە لە 27 لاپەڕەی کۆتایی کتێبەکە چاپکراوە. کۆمەڵێک زانیاری هەڵە لەم بەشەدا بڵاو بۆتەوە بەڵام بەهۆی ئەوە کە نووسەرەکەی دانی بە نائاکادێمیبوونی تێکستی خۆی دانا، بە پێویست نازانرێت لێرە شتێکی لەسەر بگوترێت.[2]
لە لاپەڕەی ژمارە نۆی ئەو پەرتووکەدا هەوڵ دراوە شوێنی ژیانی کوردەکان بۆ خوێنەر دەستنیشانکرێت. وەک لە بەرگی پەرتووکدا ئاماژەی پێکراوە، حاجی ئاکمان ی نووسەری دەق، خۆی کوردە و ئێتنیکناس یشە. حاجی ئاکمان لەو پەرتووکەدا ئاوا باسی شوێنی ژیانی کوردەکان دەکات:
(کوردەکان لە چەندین وڵاتدا دەژین. زۆربەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ترکیا، باکووری عێڕاق و چیاکانی ئێران دا دەژین.)[3]
ئەمە پێناسەی کەسێکی ئاکادێمییە کە لە وڵاتی نەروێژ وەک ئێتنیکناس کار دەکات و لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە! بە پێی ئەو پێناسەیەی کە حاجی ئاکمان لە شوێنی ژیانی زۆربەی کوردەکان دەیکات، هەموو ئەو ناوچانەی ئێران کە شاخاوییە، ناوچەی کوردنشینن! بۆ ئەوە کە خوێنەر باشتر لەم پێناسەیە تێبگات، تێکستی حاجی ئاکمان لەسەر نەخشەی ئەو وڵاتانە دیاری کراوە. بڕوانە نەخشەی ژێرەوە.
لەم نەخشەیەدا تەنیا زنجیرە چیاکانی ئەلبۆرز و زاگرۆس لە ئێراندا دیاریکراون و تەنانەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانیش لەبەرچاو نەگیراون. دەبینرێت کە بە پێی تێکستی حاجی ئاکمان باکووری کوردستان و ناوەندی بەرخۆدان و خەباتی مەدەنی کوردان بە شوێنی ژیانی کوردان دانەندراوە! سەیرە کەسێک خۆی کورد بێت و ئەمەندەی زانیاری لەسەر کوردان نەبێت کە بە خوێنەر بێژێت کوردەکان لە کوێ دەژین! وەک دەبینن حاجی ئاکمان حاشا لە بوونی یەک ملیۆن و هەشتسەد هەزار کوردی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەکات.[4]
چاوخشاندنێک لە پەرتووکی دەیوید مەک دواڵ، [5] کارل دالمان، [6] ماریا ت. ئۆشیا، [7] مایکێل گونتەر، [8] کریستینا کۆیوونەن، [9] عەبدوڵڵا غەفوور، [10] ئەرلینگ فۆلکڤورد[11] و زۆر کەسی دیکە ئەمە دەسەلمێنن کە حاجی ئاکمان زانیاری هەڵە لەسەر شوێنی دانیشتوانی زۆربەی کوردەکان بڵاو دەکاتەوە. ئۆسە لوندگرەن کە پەرتووکێکی لە پەیوەندی بە سیاسەتی تورکیا لەمەڕ کورد نووسیوە، حەزی نەکردووە بەوردیی وە نێو باسی جوگرافیای کوردستان بکەوێت، بەڵام زۆر ژیرانە شوێنی ژیانی زۆربەی کوردەکانی بەم شێوەیەی ژێرەوە پێناسە کردووە:
(سنووری ترکیا لەگەڵ ئێران، سوریا و عێڕاق ڕێک نێوەڕاستی ناوچەیەک دەبڕێت کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردن.)[12]
بەهۆی ئەوە کە حاجی ئاکمان ئاماژەی بە سەرچاوە نەکردووە، ناچار بووم سەردانی کۆمەڵێک سەرچاوە بکەم بۆ ئەوە بەڵکوو بەوە بزانرێت ئەم زانیارییە هەڵەیەی لە کوێ هێناوە. گەڕانێکی کورتخایەن نیشانی دا کە هیچکام لە نەخشەکانی گرووپە ئێتنیکییەکانی زانکۆی کۆلومبیا، [13] ئەنیستیتۆی کورد لە فەڕەنسە، [14] لێکسیکونی نەروێژی، [15] بریتانیکا[16] و تەنانەت پێگەی نازانستیی ویکیپێدیاش[17] بۆچوونی حاجی ئاکمان پشتڕاست ناکەنەوە.
حاجی ئاکمان ئاگادار نییە کە دوو زنجیرە چیای ئەلبۆرز و زاگرۆس لە ئێراندا هەیە. بیستوویەتی ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەستی ئێران شاخاوییە و هەر وا پێداهاتووە و گشت چیاکانی ئێرانی کردووە بە شوێنی دانیشتنی کوردەکان لەم وڵاتەدا. بە پێی تێکستی حاجی ئاکمان، زۆر ناوچەی ترکی، فارسی، گیلەکی، مازەنی، ترکمان و بەلووچی شوێنی ژیانی زۆربەی کوردەکانە. ئەمە لای هەر مرۆڤێکی دانیشتووی ئێران بگوترێت، یان شەڕی لێ دەکەوێتەوە یان پێکەنین.
بە کورتیی دەتوانم بێژم پێناسەی هەڵەی حاجی ئاکمان لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی زۆربەی کوردەکان بە نرخی حاشاکردن لە بەشێکی زێدی کوردەکان و داگیرکاریی بەشێکی بەرچاو لە خاکی نەتەوەکانی غەیری کورد تەواو دەبێت.
سەرەڕای ئەوە کە سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکانم لەسەر جوگرافیای کوردستان خوێندووەتەوە، تەنیا لەبەر ئەوە کە من لێکۆڵەرێکی مێژووم نەک جوگرافیا، بە دروستم زانی نامەیەک لەم بارەوە بۆ کەسێکی شارەزا بنێرم و بۆچوونی ئەو لەسەر ئەم تێکستەی حاجی ئاکمان وەرگرم. سولەیمان چوکەڵی جیا لەوە کە جوگرافیای خوێندووە، لێکۆڵینەوەی مەیدانیشی لەسەر دانیشتوانی چەند بەشێکی کوردستان ئەنجامداوە و نەخشەی زانستیشی چێکردووە و بە چاپ گەییشتوون. چوکەڵی لە وەڵامی نامەکەمدا ئاوا باسی تێکستی حاجی ئاکمان دەکات:
(ئەوەی کە ڕوونە دەقە نورێژییەکە باس لەوە دەکات کە بەشێکی زۆر لە کوردەکان لە باکووری ڕوژهەڵاتی تورکیا، باکوری ئێراق و چیاکانی ئێراندا دەژین. نەخشەی کوردستان لە ڕوانگەی نوسەر ئاوا دێتە بەرچاو کە پشت بە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نابەستێت، ئەوە خۆی لەبنەڕەتدا زانستی بوونی کتێبەکەش دەخاتە بەر پرسیارەوە. ئەوە دەکرێ تەنیا وەک ڕوانگەی نوسەر بە نیسبەت هەڵکەوتی جوگرافیایی کوردستان لێک بدرێتەوە نەک ڕوانگەیەکی زانستی. بێ ئاگایی بەرهەمهێنەر تا ئەوڕادەیەیە کە زۆر بە ساناییەوە چاوپۆشی لە باکوورو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. وا نیشان دەدات کە باکووری وڵات لە نیزیک کەنارەکانی دەریانی ڕەش هەڵکەوتووە و بە پێچيوانە، ئەوێ ئەو شوێنەیە کە تێکەڵییەکی بەرچاوی کورد و تورکی هەیە و بە زۆرینەش تورکن تا کورد. جیا لەوە لە دەقەکەدا وا دەردەکەوێ کە زۆرینەی کورد لە چیاکانی ئێران و تەنیا لە باکووری عێراق دا نیشتەجێن. بە تایبەتیی کرماشان شارێکە کە لە سەر دەشت هەڵکەوتووە و نوسەر خۆی لێ دەبوێرێ. لە باشوریش سنورەکە خۆی لە خانەقینن، بەدرە و جەسان جیا دەکاتەوەو وا نیشان دەدا کە ئەو شوێنانە ناکەونە ناو کوردستان. کە واتە چاوپێداخشانێکی کورت، نازانستیبوونی ئەو کورتە دەقەمان پێ نیشان دەدات.)[18]
کاتێک کەسێکی ئاکادێمی تێکستێک دەنووسێت، گەلێک گرنگە کە تێکستەکەی نەبێتە هۆی تووڕەکردنی گرووپێکی ئێتنیکی. گەلێک گرنگە کەسێکی ئاکادێمی ئاشتی نێوان گرووپە ئێتنیکییەکان بپارێزێت و ئاژاوە لە نێوانیان نەنێتەوە. ئەم تێکستەی حاجی ئاکمان جیا لەوە کە حاشا لە بەشێکی بەرچاوی زێدی کوردەکان دەکات و نەتەوەی کوردی پێ تووڕە دەبێت، لە هەمان کاتدا هەوڵی داگیرکارانەی خاکێک دەدات کە هیچ پەیوەندییەکی بە نەتەوەی کوردەوە نییە. ئەم جۆرە تێکستانە یەکجار زەرەرمەندن و پێویستە ڕوون بکرێنەوە کە نازانستین و نووسەرەکەی لە ڕووی نائاگاهییەوە دەقێکی ئاوا بڵاو دەکاتەوە. سولەیمان چوکەڵی کە ماوەیەکی دوور و درێژ لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ورمێ) ئەنجامدا، نەخشەیەکی زانستیی لە ساڵی 2012ی زایینیی بەچاپگەیاند.[19] بەهۆی ئەوە کە لە پارێزگای ورمێ دا نەتەوەی ترک یش نیشتەجێن، کاردانەوەیەکی یەکجار ناخۆش و هەژێنەری لێکەوتەوە. ترکەکان لە دژایەتیی ئەو کارە زانستییەدا قینی خۆیان دەربڕی و پەنایان بۆ بێڕێزیکردن، و سووکایەتی و هێرش برد. کاناڵی تێلێڤیزیۆنی (گوناز)ی ترکان و ترکانی چالاک لە فەیسبووکدا هێرشێکی زۆریان بۆ سەر سولەیمان چوکەڵی و لێکۆڵینەوەی ئاکادێمی ئەو کرد.[20] ماڵپەڕی (دەنگی تەورێز)ی ترکان تووڕەیی خۆیان تا ڕادەیەک دەربڕی کە ئەم کارە زانستییەی چوکەڵییان بە کردەوەیەکی تێڕۆریستیی پێناسەکرد.[21] ماڵپەڕی (خوێندکاری ئازەربایجانی باشوور)یش چوکەڵی بەوە تاوانبار کرد کە ئەو کارەی بە هاوکاری حیزبێکی تێڕۆریست ئەنجامداوە.[22]
کێشەی ئێتنیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشینەیەکی ڕوونی هەیە، هەربۆیە نەتەوەکانی ئەو دەڤەرە بەرانبەر کاری ئاکادێمیش هەڵوێستی سیاسیی دەگرن. حاجی ئاکمان لە تێکستی خۆیدا زۆر ناوچەی فارس، ترک، گیلەکی، مازەنی و بەلووچ بە شوێنی نیشتەجێبوونی زۆربەی کوردەکان لە ئێراندا پێناسە دەکات. ئەمە بۆ ئاشتی نێوان گەلان یەکجار مەترسیدارە. کوردەکان هەرکات لە مێژووی خۆیاندا بەرگرییان لە کەرامەت و مافی خۆیان کردووە و هیچکات لە مێژووی هاوچەرخی خۆیاندا هێرشیان بۆ سەر هیچ نەتەوەیەک نەکردووە و هەوڵی داگیرکردنی خاکی هیچ گرووپێکی ئێتنیکیشیان نەداوە. ئەم تێکستەی حاجی ئاکمان کێشەی ئێتنیکی ساز دەکات. بەهۆی ئەوە کە لەسەر بەرگی پەرتووکەکە نووسراوە کە ئەو کوردە و ئێتنیکناسە، ئەگەری ئەوە هەیە کە تێکستی نازانستیی حاجی ئاکمان بە هێند وەربگیرێت. کێشە لەمەدایە کە لەو پەرتووکەدا لە ئێتنیکناسبوونی حاجی ئاکمان وەک تایتێڵێکی زانستیی کەڵک وەرگیراوە، لە کاتێکدا دەبینرێت ئەو خاوەنی کەمترین زانیاری لەسەر شوێنی ژیانی کوردەکان نییە.
بە هەمان شێوە لەو پەرتووکەدا لە کوردبوونی حاجی ئاکمان وەک فاکتەرێک بۆ ناساندنی ئەو کەڵک وەرگیراوە، لە کاتێکدا هیچ کوردێکی ئاگا نە ئەو تێکستەی ئەو پشتڕاست دەکات و نە بەم شێوەیە لەسەر شوێنی ژیانی کوردەکان دەدوێت.
جیا لە هەوڵی داگیرکارانەی زۆر ناوچەی غەیری کوردی لە ئێران و ترکیادا، حاشاکردنی حاجی ئاکمان لە بەشێکی گرنگی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و هەموو باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان یەکجار جێگەی مەترسییە.
کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان چەندین ساڵە کە لە بەرانبەر هێزە تێرۆریستییەکانی داعش و جەبهەتۆلنوسرە شەر دەکەن و لە کەرامەت و نامووسی خۆیان بەرگریی دەکەن، کەچی حاجی ئاکمان حاشا لە بوونیان دەکات.
ئەم جۆرە تێکستانە تەنانەت زەرەر بە کۆمەڵگای زانستی و ئەو زانکۆیەش دەگەیەنێت کە ئەو کاری تێدا دەکات. دروست نییە متمانە و پێگەی زانکۆیەکی نەروێژی بکەوێتە ژێر مەترسییەوە کاتێک مامۆستایەکی زانکۆی بەرگێن تێکستێکی ئاوا نازانستی و دژەئاشتیی بڵاو دەکاتەوە. ئەم جۆرە کێشانە سەرچاوە تەنیا لەوە وەردەگرێت کە کەسێک خۆی لە شتێک وەردەدات کە لێی نازانێت.
خاڵی کۆتایی و زۆر سەرنجڕاکێش لەسەر تێکستی حاجی ئاکمان ئەمەیە کە لەو پەرتووکەدا نەخشەیەکی کوردستان چاپ کراوە. نەخشەکە لە سەرەتا و کۆتایی پەرتووکدا دوو جاران چاپکراوە. ئەو دەیتوانی لانیکەم چاو لە نەخشەکە بکات و بە شوێنی ژیانی زۆربەی کوردەکانی زانیبا. لە ژێرەوە وێنەی ئەو نەخشەیەی کوردستان دەبینن کە لەو پەرتووکەدا چاپکراوە و حاجی ئاکمان سەرنجی نەداوە هەتا لە ڕووی نەخشەکە بە شوێنی ژیانی کوردەکان بزانێت.
تێبینی: لە داهاتوودا لەسەر زمانی ئەو پەرتووکە و هەڵە زەقەکانی بابەتێکی دیکە لە لایەن کەسێکی دیکە ئامادە دەکرێت کە هەر لەم پەڕەیەدا بڵاو دەکرێت. ئیسماعیل ئیسماعیل زادە هەڵەبڕی دەقە کوردییەکەی ئەو پەرتووکەی ئەنجامداوە ولە داهاتوودا چەند وێنەیەک لە هەڵەبڕییەکان لەم پەڕەیەدا بڵاو دەبێت بۆئەوەی زۆرتر لەگەڵ ئەم پەرتووکە ئاشنا بن.
سۆران کەرباسیان

سەرچاوە و ژێدەر

[1] I STORMENS ØYE, ISBN 9788282650854, 2013 Dreyer
[2] پاش ئەوە تێبینی من لەسەر ئەم پەرتووکە بۆ چاپەمەنی درەیەر بەڕێکرا، نووسەری بابەتی مێژوویی کۆتایی پەرتووک لە نامەیەکدا کە چاپەمەنی درەیەر لە ڕێکەوتی 17ی 9ی 2013ی زایینیدا بۆ منی نارد، دانی بەوە دانا کە ئەو تێکستە مێژووییەکەی کۆتایی پەرتووکی وەک کارێکی ئاکادێمی گەڵاڵە نەکردووە. تەنانەت لە نامەکەیدا بە چاپەمەنی گوتبوو کە گەر چاپەمەنی بخوازێت گۆڕانکاری بەسەر تێکستی ئەودا بهێنن، لای ئەو ئاساییە.
[3] I STORMENS ØYE, ISBN: 9788282650854, Dreyer 2013 OSLO, P 9
[4] ئەمە ئاماری حکومەتی نەروێژە کە لە ڕێکەوتی 31ی 8ی 2013ی زایینیدا لە لایەن وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەروێژ، ئەسپەن بارت ئەیدە باس کرا. کوردەکانی ڕۆژئاوا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1960ی زایینیدا سەرژمێری کران. (بڕوانە عبدالله غفور، جوگرافیای کوردستان، چاپی چوارەم، 2005 چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، لاپەڕەی ژمارە 158).
دەیوید مەک داوڵ لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ناوبەری هەشت تا دە لە سەدی دانیشتوانی (سوریە) کوردن. (David McDOWALL, A modern history of THE KURDS, 2004, P 466) ئاماری مەک دواڵ هی ساڵی 1998ی زایینییە.
[5] DAVID McDOWALL, A modern history of the Kurds, Third edition 2004, ISBN 978 1 85043 416 0, PP 466-484
[6] Carl Dahlman, The Political Geography of Kurdistan, Eurasian Geography and Economics, 2002, 43, No. 4, pp. 271-299
[7] Maria T.O’Shea, TRAPPED BETWEEN THE MAP AND REALITY; Geography and Perceptions of Kurdistan, ISBN 0-203-57781-7, 2004 Routledge
[8] Michael M. Gunter, Historical Dictionaries of Kurds, Second Edition, 2011 Oxford, ISBN 978-0-8108-7507-4, PP 2-3 & 22-25
[9] Kristiina Koivunen, The Invisible War in North Kurdistan, ISBN 952-10-0644-7, 2012 Helsinki, P 79
[10] عبدالله غفور، هەمان سەرچاوەی پێشوو
[11] Erling Folkvord (tekst) og Veronica Melå (foto), Kurdistan – om fortid, folk og fremtid, Tapir akademisk Forlag 2003, ISBN 82-519-1810-3, PP 230-236
[12] Åsa Lundgren, The Unwelcome Neighbour; Turkey’s Kurdish Policy, ISBN 978 1 85043 682 9, 2007 New York, P 33
[13] http://gulf2000.columbia.edu/images/maps/Mid_East_Ethnic_lg.png
گەر ئەم بەستەرە چالاک نەبوو، هەمان پەڕە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا خەزنکراوە.
& https://harikar.files.wordpress.com/2014/06/columbia.png
[14] institutkurde.org/images/cartes_and_maps/ckur100.gif
گەر ئەم بەستەرە چالاک نەبوو، هەمان پەڕە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا خەزنکراوە.
& https://harikar.files.wordpress.com/2014/06/institut.gif
[15] http://snl.no/kurdere
[16] britannica.com/EBchecked/topic/325191/Kurd
[17] http://en.wikipedia.org/wiki/Kurds
[18] سولەیمان چوکەڵی لە وڵاتی نەروێژ دەژی. دەقی تێکستی حاجی ئاکمان م بە زمانی ماک بۆ نارد. ئیمەیلەکەی پارێزراوە.
[19] Suleyman Chukeli, Map of the nation and religion structure of the province of URMIA, Fondation-Institut kurde de Paris, 2000 Andeshe, ISBN 978-82-999042-0-9
[20] nnsroj.com/detiles.aspx?id=3630&id_map=23
گەر ئەم بەستەرە چالاک نەبوو، هەمان پەڕە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا خەزنکراوە.
& https://harikar.files.wordpress.com/2014/06/nnsroj.pdf
[21] tebrizsesi.com/yeni/yazi/10108
گەر ئەم بەستەرە چالاک نەبوو، هەمان پەڕە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا خەزنکراوە.
& https://harikar.files.wordpress.com/2014/06/tebrizsesi.pdf
[22] http://oyrenci-sesi.info/site/xeber/8616
گەر ئەم بەستەرە چالاک نەبوو، هەمان پەڕە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا خەزنکراوە.
& https://harikar.files.wordpress.com/2014/06/oyrenci.pdf
ئەم بابەتە 179 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | English | istormensoye.wordpress.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: نەرویژ
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 179 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1111 KB 06-03-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,371
وێنە 105,655
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,362
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!